به‌درێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردووی حكوومڕانی گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان به ئێستاشه‌وه ، عێراق به‌ده‌ست ده‌یان كێشه و ئاڵۆزی و نائه‌منی و ناسه‌قامگیری سیاسیه‌وه گیرۆده‌یه ، له‌و نێوده‌دا سه‌رۆك مسعود بارزانی ، هه‌میشه سیاسه‌ت و لۆژیك و ده‌نگێكی ئارام و هاوسه‌نگ و جێگر و هه‌میشه هه‌وڵی به‌دیموكراسیكردنی عێراق و تێپه‌ڕاندنی له دۆخی نائارامی دۆخه‌كه‌یان داوه ، هه‌میشه خوازیاری ئه‌وه بووه كه ده‌ستوور و یاسا و هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی سه‌روه‌ر بێت له پێناو چه‌سپاندنی عێراقێكی فیدراڵی ، نه‌ك زۆرینه‌ی تاكڕه‌و و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆری
بۆیه، هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ، كۆتا ده‌رفه‌ته بۆ هێزولایه‌نه سیاسی كانی عێراق ، له پێناو چه‌سپاندنی ڕزگاركردنی عێراق له چه‌نگ زێهینیه‌تێكی دیكتاتۆری و میلیشیایی و تایفی و له‌جیاتی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی فیدراڵی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری و دیموكراسی و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه و داڕشتنی بڕیاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن له عێراقی فیداڵی و نوێ‌دا
هەر یەکێک لەم سێ سەرکردەیە، بە شێوازی تایبەتی خۆیان، توانیویانە خەڵک بۆ بەشدارییکرن لە پرۆسەی دیموکراسیدا جۆش بدەن. سەرۆک بارزانی بە مێژوو و سیمبۆلیزمەکەی، نێچیرڤان بارزانی بە دیپلۆماسیەت و هاوسەنگییەکەی و مەسرور بارزانی بە چالاکی و پڕۆژەکانی، پێکەوە دەنگێکی بەهێزیان دروست کردووە کە کاریگەریی نەک تەنیا لەسەر بەشداریی سیاسیی خەڵکی کوردستان، بەڵکوو لەسەر داهاتووی هاوکێشەی سیاسی و داڕشتنی بڕیارە سیاسییەکانی عێراقیش دەبێت.
به‌دڵنییاییه‌وه هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد وبه‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی وسه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، له پێناو ڕزگاركردنی عێراقه له دروستبوونی دیكتاتۆرییه‌تێكی تر ، به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و ده‌ستووری وهاوبه‌شییه‌وه ؛ ئه‌و هه‌وڵانه ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه ، به‌ڵكو درككردنه به‌و مه‌ترسییه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و زێهینیه‌ته تاكڕه‌وه زۆرینه‌ی كه له به‌غدا حكوومڕانی ده‌كات و خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می تایفی و مه‌زهه‌بیی دیكتاتۆرییه بۆ عێراق ، هه‌وڵێكه له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی لۆژیك و گفتوگۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه ؛ به‌تایبه‌تی له پێناو گڕنتی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوێك كه هه‌میشه گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كی باوه‌ریان پێی بووه ؛ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌په‌ری هه‌ستكردنه به به‌رپرسیاریه‌تی بارزانی و سه‌ركردایه‌تیكردنی كه پارێزه‌ری نه‌ك مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو هه‌موو گه‌ل وپێكهاته‌كانی تره له عێراقدا
بۆیه، كاتێك سه‌رنج وهه‌ڵوه‌سته له سه‌ر په‌یام و ووتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین ، ده‌بینن هاندانێكی باش وپشتیوانێكی گرنگه له پێناو به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك شه‌ڕێكی سیاسی و شارستانی له پێناو به‌هێزكردنی ده‌نگی دیموكراسیخوازی و بونیاتنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان و مسۆگه‌ر بوونی مافه‌ره‌واكانیان و ڕێگریكردن له خه‌ونی شۆڤێنییه‌كانی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می زۆرینه‌ی تاكڕه‌وی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و ده‌ستوور و فیدڕاڵی ، به‌تایبه‌تی كه باش ده‌زانن ئه‌وه‌ی ڕێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تاكڕه‌وی و ناوه‌ند گه‌ڕایی بۆ به‌غدا ته‌نها پارتی و بارزانییه .