نه‌یارانی كوردستان باش له‌و راستییه گه‌یشتوو پارتی دیموكراتی له سیاسه‌ت و ستراتیژیدا خاوه‌ن ئامانج گرنگی كورت مه‌ودا و درێژمه‌ودایه ، هه‌میشه به پێی هه‌لومه‌رجه‌كاندا پلان وبریار و به‌رنامه‌كانی پیاده وجێبه‌جێ ده‌كات ، پارتی ئه‌و هێزیه هه‌رگیز چاره‌نووسی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر وچاره‌نووس نه‌سپاردووه ، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌رده‌م توانیوێتی به‌سه‌ر پیلانگێری و مینه‌چێندراوه‌كانی به‌رده‌م كوردوكوردستان پووچه‌ڵ بكاته‌وه و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بێت ، بۆیه تاكه هێزه له سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان ئیراده و سیاسه‌تی خۆی راده‌ستی هیچ وڵاتێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه و نه‌چۆته ژێر بار وده‌خوازییه‌كانی هیچ وڵاتێك و هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیانه وپشت ئه‌ستوور به‌خۆی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كان كردووه
پارتی بۆ ته‌بایی دروستبووه نه‌ك لێكترازانی كورد
پارتی دیموكراتی كوردستان به پێیه‌ی خاوه‌ن ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه ، هه‌رگیز خۆی به‌وه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كردووه و وبیریشی لێ نه‌كردۆته‌وه تا دژایه‌تیی حزب ولایه‌نه كوردییه ناوخۆییه‌كان بكات ، به‌ڵكو هه‌رده‌م له سه‌ر ئامانج و ستراتیژییه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خه‌باتی كردووه ، ڕكابه‌ری ته‌نیا له‌گه‌ڵ دوژمنان ونه‌یارانی خاك و گه‌لی كوردستان بووه له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كورد وئامانجه هه‌ره له‌مێژینه‌كه‌ی ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستانه ، پارتی تاكه حزبه كه خاوه‌نی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورده ، قاره‌مانێتی وئازایه‌تی و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی و پارتی و تێكشكادنی ئه‌فسانه‌ی داعش وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو دونیا ، ئینجا پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی كوردستان له پیلانگێری هه‌رێمی و ناوخۆیی ، گیانفیدایی سه‌دان شه‌هید و قوربانیی ده‌رخه‌ری خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه و پارتی و سه‌رۆك بارزانییه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی.
پارتی خاوه‌ن ڕێبازی بیروباوه‌ر وخزمه‌تكردن و پارێزگاری گه‌ل ونیشتیمانه
پارتی و بیروباوه‌ری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ته یه‌كێك له ستراتیژه چه‌سپاو و نه‌گۆڕه‌كانی ئه‌م ڕێباز وقوتابخانه پیرۆزه ، به‌شێوه‌یه‌ك و هاوشێوه‌ی داربه‌ڕوو ڕه‌گ و ڕیشیان له ناو بیروهزری هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه داكوتاوه و تاكه هێزی سیاسییه كه نوێنه‌رایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌ك ته‌نها باشووری كوردستان به‌ڵكو هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات ،چونكه خاوه‌ن ڕێباز وبیروباوه‌ر و ستراتیژه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕێبازی بارزانییه و هه‌میشه له گه‌شه‌كردنی خزمه‌تكردن و پارێزگاریكردن له‌گه‌ڵ و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی . پارتی جیاواز له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر باوه‌ری ته‌واوی به دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه رۆژ به‌رۆژ هۆكاری به‌ره پێشچوونی پارتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می پرۆسه‌ی خۆپێگه‌یاندنی سیاسی و كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌وه‌رییه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له بیروهزری رێبازی بارزانی وقوتابخانه‌ی بارزانییه بۆ ئامانجه گشتییه‌كان
پارتی و هه‌ڵگڕی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه ومافه‌ره‌واكانی كورده
پێش دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بوونی ڕێبازی بارزانی واته زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه ، ئه‌م ڕێباز وقوتابخانه‌یه هه‌ڵگری دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه و نیشتیمان و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، هه‌میشه ده‌نگی ئازادیخوازی و دیموكراسیخوازی وئاشتیخوازی به‌رزبووه ، ئه‌و ده‌نگ به‌رزه خۆی له ئامانجی گشتی كه خۆی له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانی ده‌بینێته‌وه ، نه‌ك هۆكارێك بێت بۆ به‌رژوه‌ندی كه‌سی و هه‌ڵپه‌رستی و خه‌ڵكی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی پاشگوێ بخه‌یت و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كه‌یت ؛ بۆیه ئه‌گه‌ر به ویژدانه هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین ، پارتی ئه‌و هێزیه رژده له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان و فه‌راهه‌مكردنی ئاوه‌دانی و دروستكردنی پرۆژه ، بۆیه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌زه به‌وه‌ی هه‌میشه خزمه‌تكاری ئه‌وان بووه ، هه‌میشه به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێكردووه و به‌هاووڵاتیانیش ده‌ڵێت ، ئه‌وه‌مان كردووه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌ی پاشگۆێ بخات و خزمه‌تی خۆی و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه بكات
بۆیه، به‌گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌پێدان ، دڵۆپێكن له ناو ده‌ریای ئه‌رك و خزمه‌تكردن و بیروباوه‌ری نیشتمانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، كه هێزی متمانه پێكراوی گه‌لی كورده و خوازیاره زیاتر له جاران به‌ده‌نگ ومتمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هێزتر بێت ، ئه‌وه‌ش روونه پارتی له پێناو ماف و ویسته‌ره‌واكانی گه‌لی كوردستان دروستووه ، هه‌ر پارتیشه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی ده‌كات ؛ گرنگه و ئه‌ركی هه‌موو كوردستانییه‌كه ده‌نگ و متمانه‌ی خۆی به پارتی دیموكراتی كوردستان بدات له پێناو پارێزگاریكردن له شكۆ وقه‌واره و به‌دیهێنانی گشت ئامانج و مافه‌ره‌واكانی