هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕێزدار مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، لە پۆستی سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی خزمه‌تكردنی به گه‌ل و نیشتمان جێبه‌جێ ده‌كات، نه‌یارانی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه دژایه‌تییان كرد، هۆكاره‌كه‌یشی تەنیا ئەوە بوو كە هەموان دەیانزانی ئەم سەرۆك وەزیرانە گەنجەی كوردستان، سیاسەتمەدارێكی ڕاشكاو و سازشنه‌كەر و كوردپه‌وه‌ر و نیشتمانپه‌وه‌رە و بەوپەڕی دڵسۆزی و وردی و رژدییەوە، خزمەتی خەڵك و خاكەكەی دەكات.
- نه‌یارانی كورد باش له‌و راستییه گه‌یشتوون، مه‌سرور بارزانی، چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕ و چ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزما و بلیمه‌ت، به پلان و ستراتیژی ورد و خۆڕاگرانه و به هێز و پلان و به‌رنامه‌ی بنیاتنەرانە، دروشم و قبسە و بەڵین و بڕیاره‌كانی ده‌كاته كرده‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردووه رۆژ به ڕۆژ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریی له‌نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵك زیاتر بێت و هه‌موو پرۆژه و كاره‌كان گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن
مەسرور بارزانی ئه‌و سه‌ركرده نیشتمانپه‌وه‌ره‌یه هه‌رگیز به قسه و دروشم خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌لاڕێدا نابات و به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و ئالنگارییه‌كان بووەتەوە و ڕێگه‌ی نه‌داوە خه‌ونی ناحه‌زانی ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه بێته دی.
- هه‌رێمی كوردستان جیاواز له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كه وێرای سامانێكی زۆر و زەبەلاح، له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا له خراپترین دۆخدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن؛ كاتێك له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی شار و شارۆچه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی ده‌بینن، ئه‌و كاته ڕاستگۆیی و ڕاشكاوی و خاكه‌ڕایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بە چاوی خۆیان ده‌بینن.
- كاتێك گه‌شتیاران و خه‌ڵكی بیانی سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌بینن كه كاره‌با 24 كاتژمێر هەیه و چیتر كه‌شوهه‌وا و ده‌نگی مۆلیده شاره‌كان پیس و ژەهراوی ناكات و ژینگه پا بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌واهیدانە و خۆیان ده‌دوێن كه گه‌لی كورد له ده‌ستێكی پارێزراودایه.
- له ڕووی دابینكردنی ئاو و ئاوه‌ڕۆشه‌وه، حكوومه‌تی كوردستان به ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كۆتایی به كێشه‌ی دەیان ساڵ كه‌مئاوی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان هێنا؛ دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو و پۆندی گه‌وره له‌پێناو ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌پێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و گەشتیاری و بواره‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها له ڕووی دروستكردنی ڕێگاوبانه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی شارستانی و مۆدێرن، نه‌ك هه‌ر سیمایه‌كی پێشكه‌وتوو و شارستانییانه‌ی پیشانی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان دا، به‌ڵكوو ڕێگری له ڕووداوی هاتۆچو گرت و ئه‌مه‌ش واتا پارێزگاریكردن له سه‌روماڵی هاووڵاتییانی كوردستان،
بۆیه كاتێك خه‌ڵكی كوردستان به چاوی خۆیان رۆژ به رۆژ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌بینن و وڵاته‌كه‌یان ڕكاربه‌ریی وڵاتانی پێشكه‌وتووی ناوچه‌كه جیهان ده‌كات؛ هه‌موو ئه‌مانه و ده‌یان پرۆژه‌ی ده‌یكه وا ده‌كه‌ن نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی چه‌واشه‌كاری و درۆی شاخداری هێز و لایه‌نه‌كانی دیكه و زیاتر متمانه‌یان به سه‌رۆكی حكوومه‌ت پته‌وتر و به‌هێزتر بێت، سه‌ركرده‌یه‌ك كه شه‌و و رۆژی له‌پێناو هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی خزمه‌تكردن خستووەته سه‌ر یه‌ك؛ هه‌موو ئه‌مانه وایان كردووه ترس و دڵه‌ڕاوكێ بچێته ناو دڵی دوژمنان و نه‌یارانی مه‌سرور بارزانی و كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌هێزبوونی پارتی‌یش وا ده‌كات كه ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه فه‌راهه‌م بێت.