مێژوویی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان وفه‌ره‌نسا ، مێژووییه‌كی دێرینه كه چه‌ندین ساڵه ، وه‌ك چاره‌نووسێك ده‌ستیان له‌یه‌كتر به‌رنابێت ، به‌تایبه‌تی دۆستایه‌تییه‌ك و په‌یوه‌ندییه‌ك له كاته سه‌خته‌كاندا دروست ببێت ، ئه‌وا ده‌بێته په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و كه‌لتووری ، ئه‌و دۆستایه‌تییه ته‌نها له چوار چێوه‌ی دروشم نه‌بووه به‌ڵكو به‌كرده‌وه فه‌ره‌نسا پشتیوانی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بووه ، هه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان و شۆرشه‌كانی كورد و ڕاپه‌ڕین و دواتر حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان ، شه‌ڕی ئازادی عێراق و شه‌ڕی جیهانی تیرۆر و هتد ...
ئه‌مڕۆ جارێكی تر پێشمه‌رگه ده‌نگ وڕه‌نگی مێژوویی خه‌بات و ئازایه‌تی و ئاشتیخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ێنێته پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه ، ڕابه‌ر و سه‌رۆك مسعود بارزانی ، ڕێز له قوربانیدانی پێشمه‌رگه ده‌گیرێت و پارك و شه‌قامێك ده‌كه‌رێته‌وه ،
هێزی پێشمه‌رگه، ره‌مزی قوربانیدان وتێكۆشانی گه‌لی كورده له پێناو ئاشتی وئازادی و مافه‌ره‌واكانی. مێژوویی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس مێژووییه‌كی دێرین و پته‌وه ، فه‌ره‌نسا دۆستی له مێژینه و فریادره‌سی رۆژانی سه‌خت بووه ،هه‌میشه جگه له‌وه‌ی پشتیوانی گه‌لی كورد بووه ، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌میشه ده‌نگی گه‌لێكی سته‌ملێكراوی گه‌یانده هه‌موو دونیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به‌سه‌رنجدان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر وپاریس ، په‌رده لادان له سه‌ر ڕێره‌و و تابلۆی پێشمه‌رگه ، له‌لایه‌ن وڵاتی فه‌ره‌نساوه له پاركی ( ئۆندرێ سیترۆین )" ، ئینجا له مه‌راسمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه ،ڕابه‌ر و پێشمه‌رگه ، سه‌رۆك مسعود بارزانی لاده‌درێت ،ڕێزڵێنانه له خه‌باتی نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه ، ژیری و دانایی و كه‌سایه‌تی كارێزمای سه‌رۆك و پێشمه‌رگه ، سه‌رۆك مسعود بارزانی ، وایكردووه كه رۆژ به رۆژ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له قۆناغێكی گرنگ له مێژوویی سیاسی‌بوون و شووناسه‌كه‌ی ببرێت ، هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌لی كورد‌و و ئاشتی و فیداكاری ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له سه‌ر خاكی كوردستان داكوتیووه و به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌لانی ئازادیخواز و ئاشیتپارێز ده‌ستیان له گه‌لی كورد به‌رنابێت و هه‌میشه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن .
جارێكی تر له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ، وه‌ك زڵهێزێكی دونیا ، ڕێزگرتنی له خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كورد ، به ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاكادێمی له فه‌ره‌نسا و ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كوردستان و ئینجا چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رو خه‌باتگێر ، كردنه‌وه‌ی شوێنكی مێژوویی به‌ناوی پێشمه‌رگه ، ئاماژه‌یه به دۆستایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌ره‌نسا ،كه ئه‌وه‌ش بۆ داكوتینی ئه‌و ڕه‌گ و ڕیشه مێژووییه له په‌یوه‌ه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس ده‌گه‌ڕێته‌وه . كه به تێپه‌ڕینی كات و قۆناغ به قۆناغ له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش پته‌وتر و به‌هێزتر بووه .به‌تایبه‌تی به‌درێژایی مێژوو فه‌ره‌نسا ، وه‌ك دۆستێكی دڵسۆز و راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد ناسراوه ، تا ئێستا چه‌ند سه‌رۆكێك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و سه‌ركرده باڵاكانیان سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و له رۆژانه‌ی سه‌ختیشدا پشتیوانی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بوو و ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژكردووه ، له نێویاندا ( فرانسۆ میتران و دانیال میتران ، نیكۆلای ساركۆزی ،فرانسۆ هۆڵاند ، له ئێستاشدا ئیمانوئێل ماكرۆن ، ئێستا فه‌ره‌نسا له نزیكه‌وه شاره‌زایی باشیان له مێژوو و خه‌بات وقوربانیاندانی گه‌لی كورد هه‌یه له نیزكه‌وه گشت ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌یان بینیووه كه سه‌ر گه‌لی كورد هاتووه .
به‌دڵنییاییه‌وه، لادانی په‌رده له سه‌ر تابلۆیه‌ی پێشمه‌رگه له پاریسی پایته‌ختی وڵاتی فه‌ره‌نسا ، هه‌روه‌ها رووداوێكی ساده و ساكار نییه ،به‌ڵكو ڕۆژێكی مێژوو و ئامانج ومه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه ، به‌تایبه‌تی كاتێك ناوی پێشمه‌رگه دێت ، واته هه‌موو جیهان ئه‌و راستییه‌ی بیر دێته‌وه كه پێشمه‌رگه فریادڕه‌سی جیهان له ده‌ستی هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان و فیداكاری و خوێنی به‌خشییووه له پێناو ئازادی مرۆڤایه‌تی ، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه سیمبوڵی گه‌لێكی ئازا و وبوێر و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه . شوناسێكی سه‌ره‌كی و به‌رده‌وام كه پێشمه‌رگه له پێناو ماف و ئازادی و ئاشتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك خه‌بات ده‌كات و هه‌موو كاتێكیش ئاماده‌یه گیان و خوێنی خۆی به‌خت بكات .
به‌دڵنییایییه‌وه ، كردنه‌وه‌ی پارك وڕێره‌وێك به‌ناوی ( پێشمه‌رگه )، له پاریستی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ، به رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌لی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت ، چونكه ئه‌وه ڕامان واتای ئه‌وه‌یه ، پێشمه‌رگه هێزوبه‌رخودانی نه‌ته‌وه‌ییه .ناوونانی ڕێره‌وی پێشمه‌رگه له وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا ، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن وشانازییه بۆ خه‌باتی گه‌لی كورد .هه‌روه‌ها ناونانی پارك و ڕێره‌وێك به‌ناوی پێشمه‌رگه له پاریسی پایته‌خت ، داننانه به‌هێز و له‌شكرێكی تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌وه‌ر، بونیانتانی سوپایه‌كی نیشتیمانپه‌وه‌ری به‌ناوی پێشمه‌رگه بۆ هه‌تا هه‌تایه ، ئاماژه‌یه بۆ داهاتوویی پرشنگداری گه‌لی كورد و ره‌مزی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆییه به‌تایبه‌تی كه وڵاتی فه‌ره‌نسا هه‌میشه پشتیوانی گه‌لێكی ئازا و ئاشتیخواز و دیموكراسیخوازی وه‌ك گه‌لی كورده .