وەک دەزانین فەڕەنسا نە لە ڕووی جیوگرافییەوە دراوسێی هەرێمی کوردستانە نە هیچ سنوورێکی سروشتی و دەستکردیشی لەگەڵ هەرێمدا نییە، بەڵام بەهۆی گرینگی هەرێمی کوردستان و کورد وەک ژمارەیەکی گرینگی ناوچەکە وا دەکات کە هەردەم حیسابی زیاتر لە دراوسێ و ئەکتەرێکی ئاسایی بۆ بکرێت.
پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکئ تازە نییە، بەڵکو پەیوەندییە بۆ مێژوو دەگەڕێتەوە، لەدرێژەی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لەلایەن رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، لە ساڵی 1989 فەرەنسا دەرگای بە رووی کورد دا کردووەتەوە و هەزار کوردی وەک پەنابەر وەرگرت.
لە ساڵی 1991 لە دوای راپەڕینی خەڵکی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی بڕیار 688ی دا بۆ دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین، کە مەبەست لێی پاراستنی هەرێمی کوردستان بوو، فەرەنسا پاڵپشتی لە بڕیارەکە کرد.
جگە لە پەیوەندی مێژووی لەئێستادا هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا چەند پەیوەندێکی هاوبەشییان هەیە وەک:
١.پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی:
فەڕەنسا یەکێکە لە وڵاتە ئەورووپییەکانی کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، فەڕەنسا لە ساڵانی ڕابردوودا پشتیوانییەکی دیپلۆماسی بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش.
فەڕەنسا کونسوڵخانەی لە هەولێر کردووەتەوە کە ئەمەش پەیوەندی نێوان دوو لای بەهێزتر کردووە.
٢. هاوبەشی سەربازی:
فەڕەنسا یەکێک لە وڵاتەکانی بوو کە پشتیوانی سەربازی ڕاستەوخۆی لە هەرێمی کوردستان کرد لە جەنگی دژی داعشدا.
٣. پەیوەندی ئابووری:
کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە هەرێمی کوردستان چالاکی ئابووریان هەیە، بەتایبەت لە بواری نەوت و گاز.
٤. پەیوەندی کلتووری و زانستی:
فەڕەنسا ڕێگای بۆ خوێندکاری کوردی کردووەتەوە بۆ خوێندن لە زانکۆ و قوتابخانەکانی فەڕەنسا.
لە بواری کلتووریشدا، فێستیڤاڵ و چالاکییە کلتوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا بەڕێوەچووە.
٥. پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ:
فەڕەنسا لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان، پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کردووە.
کرانەوەی شەقامێک بەناوی (ڕێڕۆی پێشمەرگە) لە پاریس
بە ئامادەبوونی سەرۆک و پێشمەرگە، سەرۆک بارزانی لە پاریس ڕێزێکی فەرمی و مێژوویی بوو لەلایەن فەرەنساوە بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و بەرگریی لە مرۆڤایەتی و، ئەمەش دەرەنجامی ناساندنی یەکێک لە گەورەترین ھاوپەیمانییەکانی فەرەنسایە کە ئەویش هەرێمی کوردستانە.