دواین هەواڵ

بۆ چى دڕەنگە و گرنگە یەک حکوومەتى بەهێز پێکبهێنرێت ؟

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

 

ئاشکرایە، تادێت ڕووداو و پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە وململانێیەکان دەچنە قۆناغێکى نوێیەوە و تادێت فشار و خواستەناڕەواکانى عێراق دەچێتە قۆناغێکى قورس و ڕووبەرووبوونەوە ، فشارەکانى عێراقى میلیشیا لە پرسى مافى مووچە و بودجەى کوردستان قورس تر دەبێتەوە ، گرنگە و دەخوازێت و کوردستان پێوەستى بە یەک حکوومەتى بەهێز  هەیە بەرامبەر  عێراق لە پێناو بەدیهێنانى مافەرەواکانى خەڵکى کوردستان. 

ماوەى 33 ساڵە هەرێمى کوردستان خاوەن قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورییە ، ئەم دەستکەوتانە بەرهەمى خوێنى هەزاران شەهید و خەبات و قوربانیدانى دەیان ساڵەیە ، ئەرک و بەرپرسیاریەتى و پاراستنى دەستکەوتەکان و ئەو دیموکراسیبی و قەوارەى هەرێمى کوردستان ئەرکى هەمەلایەنەیە ,گرنگە هەنگاوەکان بۆ پیێکهێنانى یەک حکوومەتى بەهێز خێراتر بکریت و بەرژوەندى گشتى لەبەرچاو بگیرێت .

ئەوەى هەستى پێدەکرێت ، دوژمنان و نەیارانى کوردستان و ئەوانەى چاویان بە پێشکەوتن و گەشەسەندنى هەڵنایەت ، بەردەوام خەونى نەزۆک بۆ پێک نەهێنانى یەک حکوومەتى بەهێز  دەبینن و نایەتەونێت هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بەخەڵکى کوردستان بکرێت و کوردستان بەردەوام بەرەو دواوە بگەڕێتەوە ، هەوڵى نەیارانى ناوخۆیی و دەرەکى بۆ ئەوەیە گەلى کوردستان بێ حکوومەت و خزمەتگوزارى و بێ مووچە بێت چونکە لەهەموو لایەکەوە فشارەکانیان دژى ئەم گەل و قەوارەیە چڕ کردۆتەوە ، چونکە باش دەزانن بە بوونى یەک حکوومەتى بەهێز لە کوردستاندا پرۆژەى زیاتر و خزمەتگوزارى زیاتر لە سەرانسەرى کوردستان جێبەجێ دەکرێت ، هەر ئەوەشە نەیاران کورد چاویان بە سەقامگیرى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسى و پێکەوەژیانى  کوردستان هەڵنایەت و بەردەوام ئاستەنگ و کێشەى بۆ دروست دەکرێت .
ئەوەى هەستى پێدەکرێت و دەبینرێت ، ئەو راستییەیە جگە لە سیاسەتە ستەمکارییەکانى عێراق بەرامبەر بە خەڵکى کوردستان , بەڕێگەى بەکارهێنانى چەکى مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان و ئامانجى سەڕەکییان دروستکردنى دۆخێکى ناڵەبارە بۆ ژیانى خەڵکى کوردستان ، لە هەمان کاتیشدا بە پاساوى درۆ و چەواشەکانى  بە مووشەک و دڕۆنى بۆمبرێژکراو بە بەرچاوى حکوومەتى عێراق پەڵامارى هەرێمى کوردستان دەدرێت ، ئەوەش بەشێکى دیکەیە لە هەوڵە تێکدەرانەکانى فاشیزمەکانى بەغدا دژى کوردو کوردستان .
زۆر گرنگە و ئەرکێکى نەتەوەیی و نیشتمانییە ، هەنگاوەکانى بۆ پێکهێنانى یەک حکوومەتى بەهێز  چڕتر بکرێتەوە و ڕەچاوى بەرژوەندییە باڵاکانى گەلى کوردستان بکرێت و پێوستە بەرامبەر  دەسەڵاتدارانى عێراق بەهێز و بەکدەنگییەوە مامەڵەبکەین و چونکە بوونى حکوومەتێکى بەهێز  لە سەر ئاستى ناوخۆیی و نێودەوڵىى و هێزێکى زۆرتر دەبەخشێتە قەوارەى هەریمى کوردستان و لە هەمانکاتیشدا حکوومەتى کوردستان ئەرکێکى زۆر لە سەر شانە بە پێکهێنانى حکوومەتێکى نوێى کاروپرۆژە و خزمەتگوزارییەکانى  دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە .

ماوەى 9 نۆ مانگ بە سەر بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى 20ى 10ى 2024 گوزەر دەکات ، ناکرێت چیتر لەوە زیاتر پێکهێنانى حکوومەتى کوردستان داو بکەوێت ، بەدڵنییایەوە ئەم کابینە نوێیەش تەواوکارى کابینەى نوێەم  زیاتر خزمەتگوزارى پێشکەش دەکات ، هەرێمى کوردستانیش لە رووى ئابوورى و سیاسى و ئاوەدانى و دیپلۆماسى  و خزمەتگوزارى دەچێتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر و گەشەسەندووترەوە .

ئەوەى گرنگە بزانین ، هەرێمى کوردستان لە رابردوو قۆناغى سەختى تێپەڕاندووە و لە ئێستاشدا بەهەمان شێوە ڕووبەڕووى قۆناغێکى نوێى و پێشهات و فشارى ئابوورى و ئەمنى و هێرش و پەڵاماردانى زۆر  لەلایەن دوژمنان و نەیارانى کوردستان بووەتەوە ،  مووشەک و درۆن بارانکردنى هەرێمى کوردستان بەشێکە لە پریشکى  ئەو ئاگرەى لە ناوچەکە هەلگیرساوە بۆ پەڵاماردان کوردستان و فشارى ئابوورى ، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردایەتى سیاسى هەرێم سیاسەتێکى هاوسەنگ و ژیرانەى لەناو شەڕ و ململانێیەکاندا پەیرەوکردووە لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێم و دوورکەوتنەوە لە شەڕ و تێوەگلانى ، ئەوە لەکاتێکدایە دەسەڵاتدارانى عێراق خۆیان بەرامبەر بەو هێرش و پەڵاماردانەى کوردستان بێدەنگ و بی هەوڵوێست کردووە . بۆیە، بوونى یەک حکوومەتى بەهێز  و یەکدەنگى هێزولایەنەکان دەتوانێت ئەم قۆناغە بە دەستکەوت و سەرکەوتنى گەورە تێپەڕێنێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP