دواین هەواڵ

"کەشتی دەسەڵاتی عێراق ئەم هاوینە نوقم دەبێت"

‌ نەجمەدین محەمەد

17 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوینە ئەمساڵ دەسەڵاتی شیعەی لەناو دەبات خەڵك بەرگەی گەرما و بێ ئاوی ناگرێت خۆپیشاندانی ئەمجارە بکرێت سەرتا سەری دەبێت و پەرو باڵی ئێرانیەکان دەکرێت کە چەندین ساڵە بەدزی و تاڵانی لە عێراق دەخۆن نەیان هێشت ئێران بڕۆخێت و بوونە داینەمۆی  وزەی ئێران بەهۆی گەندەڵی پارە سپی کردنەوەی بەناو سیاسی بەڵام لە بنەڕەتا جاش و بەکرێگیراوی ئێران کە هەمیشە کاریان دەکرد، و دەیان ملیار دۆلار دابین کرا بەناوی دابین کردنی کارەبا  کەچی هەموو پارەکە چووە گیرفانی بەرپرسانی حەشدی شەعبی و ئێران.

هێشتا هاوین لەسەرەتادایە کەچی گەرما تەنگی بە هاوووڵاتیان هەڵچنیوە وئێستا ڕۆژانە تەنها شەش کاژێر  کارەبا هەیە، لە کوێ لە عێراقە عەزیمەکە!

بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو دزین و بەهەدەردانی ئەو پارە زەبەلاحە، ئەگەر  لەدەست حکومەتێکی تر بوایە سەرە ڕای دابین کردنی کارەبا دەیتوانی چەندین پرۆژەی خزمەت گوزاری ئەنجام بدات، بەڵام دەسەڵاتدارانی شیعە و بەر پرسەکانیان خۆیان دەوڵەمەند کرد و ئیرانیشیان گەشاندەوە هەربۆ ڕازی کردنی کردنی ئێران ئەو عێراقە کاول بووە، کە بە بەهای چەندین ملیار دۆلار غازی سروشتی لە ئێران کڕیوە بۆ دابین کردنی ویستگەی کارەبا لەمەشدا عێراق سەرکەوتوونەبوو بەبڕیاری ئیدارەی ترەمپ ئەوەی لێ قەدەغە کرا، بەمەش ئێستا عێراق کارەبای زۆر کەمبۆتەوە.

ئێستا عێراق کەوتۆتە دۆخێکی مەترسدار چونکە هەلێکی باشی بۆ ڕەخسابوو تا کو غازی سروشتی لەکوردستان بکرێت، بەڵام عێراق بەهۆی جاشە قورم ساغەکانی کلدان و خەزعەلی و جاشە کلک بادراوەکانی ئێران، دەستیان برد بۆ برسی کردنی هەرێمی کوردستان بە بڕینی مووچە فەرمانبەرانی، بۆیە لەوەشدا تێکەوتن ئێستا هەرێمیش کارەبای لە عێراقی و میلیشیا بڕیوە ئەگەر لەسەر برینی مووچە بەردەوام بن ئەوا دلنیام هەرێمی کوردستان کارتی سووڕ بەنیوچاوانی سوودانی و شیعەدا بەرز دەکاتەوە.

ئەوکات هانا بۆ کێ دەبەن کوردستان بەرگەی زۆر نەهامەتی گرتووە ئەوەش تێدەپەڕێت گرنگ ئەوەیە کوردئەمجارەش سەربەرز مایەوە، سەرشۆڕ و مل حیزی بۆ جاش و خۆفروشەکان.

دڵنیام ئەم هاوینە هاوێنێکی تۆزاوی دەبێت، هەر وەها خنکانی نەیارانی کوردستانی پێیە و دەیان بینیین لە خاکی گەرمە سێر و عەرعەر و نوگرە سەلمان کەربەلا و حەمرین چۆن نوقمی تۆز و ئارەقی خۆیان دەبن تا تەقاندنەوەی جەماوەری و لەناوبردنی تەیاری شیعی لە عێراق، ئەوکات دەهۆڵەکانیان لە کوردستان هەمووی ئەدڕێت و سەرشۆڕی بۆ خاک فرۆشان دەمێنێتەوە...

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP