دواین هەواڵ

بوونى ئاشتی و سەقامگیر ئاماژەن بەوەى کوردستان لەدەستێکى ئەمیندایە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

24 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوچەکە بە رەوشێکى ناسەقامگیرى و ئاڵۆزدا گوزەر دەکات ، بەتایبەتى لەدواى دوو قۆناغى شەڕى سەخت و دژوار ئەویش 7ى ئۆکتۆبەرى 2023 بوو  کە بەشەڕ حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکرد تا لوبنان و یەمەن و سووریا و گواستنەوەى شەڕەکە لە 13ى حوزەیرانى 2025 بۆ ناوخۆى ئێران و شەڕێکى 12 رۆژە  و وەشاندنى گورزى کوشندە و ئینجا ڕاگرتنى شەڕەکە بە مەرج بۆ ماوەیەکى کاتى ئاماژەیەکى روونن بەوەى مەترسى زۆر لەسەر ناوچەکە ماوەن ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەهۆى بەهۆى خوێندنەوەى ژیرانە و وردبینانەى سەرکردایەتیی سیاسى کوردستان و بەتایبەتى سەرۆک بارزانى ، سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، ڕێگرى  کرا لە گواستنەوەى ئەو ئاگر و شەڕ بۆ ناو هەرێمى کوردستان گیرا ، خەڵکى کوردستان بە ئارامى و ئاسوودەیی و دڵنییایی ژیانى ئاسایی رۆژانەیانە دەگوزەرێنن ، ئەوەش ئاماژە بەو راستییەى هەرێمى کوردستان لەدەستێکى ئەمین دایە و خەڵکى کوردستانیش متمانەیەکى تەواویان بە هەوڵ و سیاسەتەکانى جەنابى سەرۆک بارزانى هەیە ، وەک چیاییەکى پۆڵایین خەڵک  و نیشتیمانەکەى لە هەرەشە و مەترسییەکان دەپارێزێ، لەهەمانکاتیشدا سەرۆکى هەرێم و  سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بە دیپلۆماسییەتێکى ژیرانە و پەیرەوکردنى سیاسەتێکى ورد لە پێناو پاراستنى بەرژوەندییە باڵاکانى خەڵکى کوردستان و دوور خستنەوەى ئاگر و شەڕ و ململانێیەکانى ناوچەکە و هەروەها بۆ ئەوەى کوردستان نەبێتە بەشێک لەو شەڕە جەمسەربەندییانە و شەڕى بەرژوەندییەکان ئەم خەڵکە و قەوارەکە دەپارێزن . 
گەلى کوردستان لە دێر زەمانەوە هەرگیز باوەرى بە شەڕ نەبووە و خاوەن دۆزێکى رەوایە ، بەتایبەتى لە دۆخێکى وەک ئێستادا کە بەسەر ناوچەکەدا گوزەر دەکات ، سیاسەتى ئاشتیخوازانەى بارزانى وپارتى بۆ  ئەو ڕووداو و پێشهاتانەى ناوچەکە ، ئاماژەیەکى روونە بۆ داهاتووى ئەم گەل و قەواەیە ، بەتایبەتى سەرەڕاى هەموو ئەو ئاڵنگارییانەى دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ هەرێمى کوردستان دروستى دەکەن ، بەڵام توانیوێتى سەرکەوتنى گەورە و بۆ قەوارەکەى و شانازى گەورەش بۆ خەڵکى کوردستان  بەدەست بنێت ، ئەوەش هەنگاوانەش باوەرییەکى تەواوە ئەم قوتابخانەیە ئەویش پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە بۆ لۆژیکێکى ئاشتیانە و ژیرانە و دیموکراسیانە پارێزەرى مافەرەواکانى کوردوکوردستانە و هەمیشە باوەرى تەواوى بە تەبایی و یەکرێزى نێوماڵى کورد و ئینجا پێکەوەژیانى ئاشتیانەى هەموو ئایین و ئایینزاکان و پێکهاتەکانى ناو کوردستان هەبوو  و ئەوەش وایکردووە ، ئەم قەوارەیە ببێتە جێگەى سەرنج و بایەخى وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیش

هەموو ئەو سەرکەوتن وشانازى و ئاوەدانى و سەقامگیرییەش لە ئەنجامى ئەو ئیدارەدانە ژیرانە سەرکردایەتیی پارتى و بەتایبەتى رابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانییە ، کە سەرچاوەەکەى هەڵقوڵاوى ڕێبازى پیرۆزى بارزانى یە ، ئەنجامەکەشى دروستکردنى ئەو سیاسەتە هاوسەنگانە و مامەڵەکردنى دروستە لەگەڵ هەموو رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە و نەچوونە پاڵ جەمسەر بەندنییەکان و بڕیادانى سەربەخۆ و ژیرانە سەبارەت بە رووداوانە ، بەمەش ئەم هەرێمى کوردستان هەرگیز نەبووەتە بەشێک لە کێشە و ناسەقامگیرییەکانى ئەم ناوچەیە ، ئەوەش ئاماژەیە بەوەى هەنگاوەکانى بە ئاراستە سەقامگیرى و ئاوەدانى و گەشەسەندنى کورستان و پاراستنى خەڵکى کوردستان بووە .
ئەوەى گرنگ و جێگەى بایەخە ، هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى وپارتى دیموکراتى کوردستان لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆزدا ، نەک هەر کوردستان و خەڵکى کوردستانى بەدوور گرتووە لە ئاگرى ململانێیەکان ، بەڵکو رۆژ بە رۆژ ئومێدى گەورەى بۆ گەیاندنى کوردوکوردستان بە کەناڕى دڵنیایی و ئامانجە گەورەکەى دروستکردووە ، هەمیشە سەرچاوەى دروستکردنى ئومێد وهیوا بووە لە نێوان دڵى هەموو کوردێکى نیشتیمانپەوەر و کوردپەوەردا ، بۆیە ، شانازى پارێزگاریکردن لەم قەوارە و دەستکەوتانەى کە بەرهەمى خەبات و خوێنى هەزاران شەهیدە لە هەڕەشە و مەترسیەکان بەرە پارتى و بارزانى کەوتووە ، ئەمەش لە ئەنجامى هەموو ئەو هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییانەى سەرکردایەتیی سیاسى کورد وبەتایبەتى سەرۆک بارزانى ، سەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیرانى کوردستان بووە ،  بە پێى بەرژوەندییەکانى باڵاکانى  خەڵکى کوردستان هەنگاوى ناوە لە سازى لەسەر بچووکترین مافەرەواکانى خەڵکى کوردستان نەکردووە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP