با سه‌ره‌تا باسی كود نه‌كه‌ین كورد وه‌لانێن, فه‌رموو ئه‌وه یوتوبه ته‌ماشای لێدوانه‌كانى وه‌زیرى به‌رگرى پێشووى عێراق بكه‌ن عه‌بدولقادر عوبه‌یدى كه له ساڵی 2006 تا 2010 وه‌زیرى به‌رگى عێراق بوو, ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئێران سه‌ربازگه‌ى له خاكى خۆى و سوریا دروست كردبوو بۆ راهێنانى تیرۆرستان دواتر ئاراسته‌ى عێراق ده‌كران, ئه‌وه ئاشكرایه كه زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى قاعیده له ئێرانه‌وه په‌روه‌رده‌كران, دواتر هاتنه عێراق زه‌رقاوى یه‌كێكه له ده‌یان نموونه. ئه‌وه‌ى كه شه‌ڕى تایه‌فی له عێراق هه‌ڵگیرساند تاگه‌یشت به كوشتنى خه‌ڵكى بێ‌تاوان له‌سه‌ر ناوی عومه‌ر و ئه‌بو به‌كر ئه‌وه ئێران بوو. - ئاراس حه‌بیب كه ئه‌میندارى كۆنگرى نیشتیمانیه له عێراق و كه‌سێكى نزیكى ئه‌حمه‌د جه‌له‌بی بوو له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى له عێراق ده‌كرا سه‌رچاوه‌كه‌ى سوریا بوو, پاش رووخاندنى به‌شار ئه‌سه‌د نوسراوه هه‌واڵگیرییه‌كان ئاشكرایان كردوه كه له ژێر چاودێرى ئێران‌دا ئۆتۆمبیله به‌مین رێژكراوه‌كان له سوریاوه ئاراسته‌ى عێراق ده‌كران.
- سه‌ره‌تایی شه‌رى تایه‌فی كه له عێراق هه‌ڵگیرسا هۆكاره‌كه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌زارى ئیمامه‌ین بوو له سامه‌را ساڵی 2007 زۆربه‌ى به‌رپرسانى سیاسی عێراق جگه له شیعه‌كان په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێران درێژ ده‌كه‌ن و به‌ئه‌نجامده‌رى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى ده‌زانن. - شه‌ڕى داعش ئێران رۆڵی گه‌وه‌ى تێدا گێرا به بیانۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه ته‌ڕ و ووشكى پێكه‌وه سوتاند, ئه‌وانه‌ى كه ئێستا به ناوى ئیسلامه پشتگیرى له ئێران ده‌كه‌ن با بیرتان بخه‌مه‌وه هه‌ر ئه‌و ئێرانه به پاڵپشتى ئه‌سه‌د له شه‌ڕى ناوخۆى سویادا 21 هه‌زار منداڵی بێ‌تاوانیان كوشت نه‌ته‌نیاهو دژه ئیسلامه به‌ڵام خامنه‌ئی و قاسم سوله‌یمانى به‌ناوى مه‌زهه‌ب و ئیسلامه ئه‌و هه‌موو منداڵ و خه‌ڵكه بێتاوانانه‌یان ده‌كوشت. - ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نزیكه‌ى 50 هه‌زا سوننه له عێراق به‌ندكراو و بێ سه‌روشێنن. له‌سه‌ر ئاستى ئێران دیسان بۆ ئه‌وانه‌ى به‌ناوى ئیسلامه پاڵپشتى حكومه‌ته‌كه‌ى خامنه‌یی ده‌كه‌ن هه‌ر له گۆگڵ سێرجێك بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى ئێران به‌رامبه به به‌لوجه‌كان ئه‌نجاميداوه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ن.
پاشان وه‌رنه‌وه رۆژهه‌ڵاتى كوردستان. چی ویژدانێك قبوڵ ده‌كات پشتگیرى خامنه‌یی كورد كوژ بكه‌یت, ئێستاش بیرمه له 2016 له یه‌ك رۆژدا په‌تى سێداره‌ى خسته گه‌رده‌نى 20 گه‌نجى كورد. هه‌زاران تاوانى ئه‌نجام داوه هه‌زاران كۆڵبه‌ریان شه‌هید كردوه, ئێستاش زیندانه‌كان پڕ له كوڕان و كچانى كورد, ته‌نیا جاش ده‌توانێت چاو له‌و هه‌موو تاوانه بپۆشێت و پشتگیرى خامنه‌یی بكات. وه‌رنه‌وه هه‌رێمى كوردستان له 2003 وه تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئێستاش حكومه‌تى ئێران له پلاندايه دژى كورد ته‌نیا یه‌ك نموونه, ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌وى و زارى داگیركراوى كورد میلیشیاكانى نزیك له ئێرانن. جارێكى دیكه‌ش ده‌ڵێم جگه له جاش كه‌سی دیكه ناتوانێت ئاواتى سه‌ركه‌وتنى ئێران بخوازێت. هه‌ندێكه‌س باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن رۆژنامه‌نووس ده‌بێ بێلایه‌ن بێت, ئه‌و قسه‌یه له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی تورێكى قوڕاوى ناهێنىێ. له كۆتاییدا ئێمه داكۆكى له نه‌ته‌نیاهۆى منداڵ كوژ ناكه‌ین به‌ڵام پێمان خۆشه كۆتایی به خامنه‌یی كود كوژ بهێنێ. سروشتى جه‌نگ وایه لایه‌نێك براوه ده‌بێت, له‌و ئه‌زموونه‌ى تاڵه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئێران بینیومانه وه‌كو كورد پاشان وه‌كو موسوڵمان دواتر وه‌كو مه‌زهه‌بی سوننه له‌م جه‌نگه‌دا ئاواتى كه‌وتنى ئێران ده‌خوازین, ئه‌وه‌ى ئیسرائیل به غه‌ززه‌ى كردوه ئێران ده‌هێنده‌ى به رامبه‌ر به ئه‌هلی سووننه كردوه. به‌هیواى ئازادى بۆ رۆژهه‌ڵاتى نیشتمان.