ئاشکرایە ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، کارەکتەرێکى
سیاسى و کەسایەتییەکى دیپلۆماسى و سەرکردەیەکى بەهێز و هەڵکەوتووى گۆڕەپانى سیاسى
کوردستان و عێراقە هەمیشە هەر لەخۆشەوە ناسناوى خۆڕاگروبەهێزى دراوەتە پاڵ ، ئەوەش
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگ و ئاڵنگارى و بەربەستەکانى بەردەم نیشتیمانەکەى دەگەڕێتەوە
لە پێناو پاراستنى دەستکەوتەکانى خەڵکى کوردستان ولە پێناو سەقامگیرى قەوارەى
کوردستان و دەستکەوتەکان .
هەر لەگەڵ دەستپێکى پێکهێنانى کابینەى نۆیەم، ناوچەکە و جیهان تووشى
چەندین کێشە وئاریشەى ئەمنى،سیاسى ، تەندروستى و دارایی و ئابووریی بووە ،
کوردستانیش بەدەر نەبوو لە کەوتنە ژێر کاریگەرى ئەو گۆڕانکارى و پێشهات و ئاستەنگە
مەزن وقورسانە ، بەڵام بینیمان ئەوەى توانى لە نێو سەختی و فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا
گەل و قەوارەکەى بپارێزێت و بە پلان و بەرنامەى ستراتیژى کوردستان لە گەمارۆدان و
گۆشەگیرییەوە بخاتە سەر نەخشەى وڵاتانى گەشەسەندوو و پێشکەوتوو ، سەروکایەتى ژیرانەى
مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بوو بە پشتیوانى خوا و خۆڕاگرى
و ئیرادەى پۆڵاینى گەلى کوردستان.
ئەوەى بەکردەوە لەم کابینەى نۆ و هەنگاوەکانى سەرۆکى حکوومەتى
کوردستان تا ئێستا بەردەوامە و دەبینرێت ،لەگەڵ هەموو ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ناوخۆیی
و دەرەکییەکانى نەیارانى کورد و لە بەردەمى دروستکران ، بەڵام زۆر ژیرانە و بوێرانە
توانر کۆسپە گەورەکان بە شێوەیەکى وردبینانە چارەسەر بکات و بۆشایی نێوان خەڵکى
کوردستان و حکوومەتەکەیان نەهێڵێت .
ڕێزدار مەسروور بارزانى،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، هەر لەدەستپێکى
کارەکانى کابینەى نۆیەمەوە ، گشت پلان و بەرنامە و هێڵەگشتییەکانى کارى حکوومەتەکەى
ڕاگەیاند، لە پێناو خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و دروستکردنى متمانە و چەسپاندنى سەروەرى
یاسا و خزمەتگوزارى گشتى و پێشخستنى کوردستان لە بوارى ئابوورى و فەرەچەشنکردنى
داهات.هەروەها لەڕووى ئیدارە و کارگێڕى و نەهێشتنى ڕۆتین و ئاسانکارى لە بوارى
دارایی و بازرگانى و دروستکردنى هەژمارى من هاوشێوەى وڵاتانى پێشکەوتوو و گەشەسەندوو
هەنگاوى گرنگ هاویشتووە .
لە ڕووى سەربازى وئەمنیشەوە ، هەنگاوەکانى کابینەى نۆیەمى ، حکوومەتى
کوردستان ، بە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایش ، لە پێناو زیاتر
سەروەربوونى یاسا و سەقامگیرى و ئارامى لە هەرێمى کوردستان چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە .
هەروەها کابینەى نۆیەم، لە ڕووى خزمەتگوزارى گشتى و بەتایبەتى پەروەردە
و تەندروستى گشتى و کارکردنى بۆ سیستمى دڵنییایی و پارێزگاریکردن لە مافى نەخۆش و
ئەرکى پزیشکان کردووە .
لەڕووى پرۆژەى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى و ڕێگە وبان و کشتوکاڵ و پێشەسازى
وگەشتیاریی و ڕەخساندنى هەڵى کار بۆ لاوان و قوتابیان هەنگاوى زۆر گرنگى ناوە
.گرنگیدان بە کەرتى تایبەت و پشتیوانیکردن لەوانەى کارسازن و پێدانى قەزرى بچووک و
مامناوەند یەکێکى دیکەیە لە هەنگاوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەتایبەت گرنیگدان
و بایەخدان بە گوندنیشینان و پرۆژەى گرنگى کشتوکاڵى و ئاودێرى و وەبەرهێنان بەشێکى
تایبەت بووە لە بەرنامەى کارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان .
هەروەها حکوومەتى کوردستان ، بەسەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى، هەنگاویی
کاریگەرى لە ڕووى پەیوەندییە سیاسى و دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و عێراق
و دونیا هاویشتووە ، بەتایبەتى هەمیشە هەوڵەکانى لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوە بووە تا بەڕێگە
دەستوور و لە سەر بنەماى هاوبەشى و ڕێزگرتن و هەماهەنگییەوە بێت ،بەڵام عێراق هەمیشە
بەرەو دواوە کشاوەتەوە و پێشێڵى گشت ماف و شایستەکانى خەڵکى کوردستانى کردووە بەتایبەتى
لە پرسى خاک و دارایی و ئابوورى و هەرگیز پابەندى دەستوور نەبووە .
بەدڵنییاییەوە ، کابینەى دەیەم ، دروشمى یەک حکوومەتى کوردستان ، بەسەرۆکایەتى
ڕێزدار مەسروور بارزانى ، تەواوکارى پرۆژە و هەنگاوەکانى کابینەى دەیەم ، دەبێت و
لە ئایندەیەکى نزیکیشدا ، هەنگاوەکانى بۆ چارەسەرکردنى بنەڕەتییانەى کێشەکان و ئاوەدانى
و پێشکەوتنى زیاترى کوردستانى بەتایبەتى لەڕووى ئابوورى لێدەکەوێتەوە .
لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ، بە توانایەکى بەهێز و کاراییەکى زۆر ڕووبەڕووى
گەندەڵکاران و خۆفرۆشان و خاکفرۆشان بووە ، لەڕێگەى ئەو پلان و سیاسەت ژیرانەیەى لە
سەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە هەنگاوەکانى لە پێناو پێشکەوتن و گەشەسەندن و خۆشگوزەرانى
زیاتر بووە بۆ خەڵکى کوردستان و لە هەمانکاتیشدا بەدەستهێنانى پشتیوانى زڵهێزەکان
بۆ کورستان ، ئەویش بەڕێگەى دوو پڕ دەستکەوتى ستراتیژى لە ئایندەیەکى نێزیکدا ئەنجامەکەى
دەبینرێت