دواین هەواڵ

ئێران و ئیسرائیل؛ سیناریۆ و بژاردەکان

‌نەوزاد هێتوتی

19 کاتژمێر پێش ئێستا

تاکوو ئیستا ئیسڕائیل توانیویەتی گورزی زۆر گەورە لە ئێران بدات . بەتایبەت فوکسی ئیسڕائیل لەم دوو رۆژە دا لە سەر بنکە ئەتومیێەکان، بەرنامەی و مووشەکی بالیستی، کارگەکانی درونی خوکوژ و سەرکردە سەربازی و زانا ئەتومییەکان بووە. بەلام پێدەچێت ئیسڕائیل لەموو بەدوا ژێرخانی ئابووری بە تایبەت بەندەرەکان و سەرچاوەکانی وزەش بکاتە ئامانج. لە هەموویان گرنگتر ئیستا ئیسڕائیل سەدا نەوەدی ئاسمانی ئێران کونترۆڵکردووە و ئیدی شتێک بەناوی سیستمی بەرگیری هەوایی نەماوە. ئەمەش وادەکات ئیسڕائیل بەتەواوەتی دەست کراوە بێت لە وەی هەر پێگە و ئامانجێک مەبەستی بێت لێیان بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێران بەدەر لە هێرشی سنوورداری مووشەکی نەیوانییەتی هیچ گورزێکی گەورە لە ئیسڕائیل بدات . تەنانەت لە هەموو ئەو هێرشە مووشەکیانەی ئێران کردوویەتی سەدا نەوەدی شکستی هێناوە و تەنیا چەند موشەکێک سیستمی بەرگیری ئیسرائیلیەکان تیپەراندوو و بەر چەند ناوچەیەکی سیڤیل کەوتوون.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئامانجی ئیسرائیل چییە؟ بە گشتی ئامانجەکانی ئەم هێرشانە ئەمانەن:

یەکەم، تێکشکاندنی و لە ناوبردنی تەواوی بەرنامەی ئەتوومی
دووەم، لاوازکردنی و کەمکردنەوەی توانای مووشەکی ئێران
سێیەم، لاوازکردنی پێگەی سیاسی و سەربازی ئێران لە سەر ئاستی ناوچەکە و لاوازکردنی هێزە پرۆکسییەکانی
چوارەم، وشککردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی ئێران. بوویە پێدەچێت لەموو بەدوا زیاتر سەرچاوەکانی وزە و بەندەرەکان بکرێتە ئامانج
پێنجەم ، هاندانی خەڵکی ئێران بۆ خوپێساندان و رووخاندنی ئەو دەسەڵاتەی کە هەیە. هەرچەندە ئەمە زیاتر ئەرکی خەڵکی ئێران دەبێت، بەلام ئیسڕائیل دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.

بوویە، ئەگەر ئێران پەلە نەکات لە رێککەوتن یان خود بەراستی بێلین تەسلیم نەبێت بە داواکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل روژانی داهاتوو زور زور سەختتر دەبێت بۆ ئێران.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە بژاردەکانی ئێران چین؟ ئێران دوو رێگەی لە بەردەمی هەیە یان گەرانەوە بۆ دانوستاندنی و پەسەندکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا یان ئەم شەرەکە بەردەوام دەبێت وەک باسمان کرد ئیسرائیل ئامانجەکانی زور فراوانن و هەول دەدەن زورترینیان دەستەبەر بکات.

لێردا، پێدەچێت ئیران بۆ ئەوەی گوشار لە سەر ئیسڕائیل درووست بکات بۆ ئەوەی هێرشەکانی ڕابگرێت بەبێ ئەوەی تەسلیم ببێت. پەنا بۆ ئەم کارانە ببات:

یەکەم، فراوانکردنی بازنەی شەرەکە لە سەر ئاستی ناوچەکە و هاندانی پروکسیەکانی بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و تەنانەت هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا
دووەم، داخستنی گەورەی هورموز و هاندانی حوسییەکان بۆ ئەوەی دەریای سوور پەکبخەن ئەمەش بۆ گوشار درووستکردن لە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی شەرەکە ڕابگرن
سێیەم، رێگە گرتن لە چونی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان بۆ ئەوەی قەیرانی گەورەی وزە درووست بێت. بەو شێوەیە ئێران کێشەکەی خوی بکاتە قەیرانێکی جێهانی وەک کاتێک بەکاربهێنێت دژی ئەمریکا و ئیسڕائیل
چوارەم، لێدان لە بنکە و قەواعیدی سەربازی ئەمریکا و دەوڵەتانی عەرەبی لە ناوچەکەدا و هەروەها هاندانی پروکسیەکانی لە عێراق بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زور گەورە و بەرفراوان هێرش بکەنە سەر ئەمریکا و دەوڵەتانی عەرەبی.

چەند روژی داهاتوو زیاتر دیار دەبێت ئاراستە شەرکە بەرەو کزی دەچێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP