دواین هەواڵ

بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

‌د.سەردار عەزیز

24 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ چاودێرانی ئێران، ئەمەی دەگوزەرێت چاوەڕواننەکراوە، چونکە لە کاتێکدا پلانی لێدانی ئێران لە لایەن نەتانیاهوەوە نهێنی نەبوە، بەڵام ئێران هەمیشە توانیبوی کە خۆی لێ بە دوور بگرێت. بەڵام بۆچی بەم ڕۆژە گەیشت کە بە تەنها لە ژێر دەستی ئیسرائیلدا وێران دەکرێت؟

بە کورتی چەند هۆکارێک ئاماژە پێدەدەم:

یەکەم، هێرشی حەماس، لە پلانی ئێراندا نەبوو. یان هێرشێکی بەو ئاستە لە پلانی ئێراندا نەبوو.ئەمە دۆخێکی نوێی هێنا کە ئێران ناچاربوو لە ڕێگای پرۆکسیەکانی ترەوە هوکاری بکات، کە لە ئەنجامدا بوە هۆکاری کۆتایی هەموو پرۆکسییەکانی.

دووەم، لاوازبونی ئەمریکا. هەرگیز ئەمریکا بەمجۆرە نەبوە کە خاوەنی بڕیار نەبێت لە ناوچەکەدا. تەنانەت بە ئاستێک ترەمپ هەستی بە لاوازی کرد، ناچار بوو تەلەفون بۆ ڕۆژنامەنوسێکی سی ئێن ئێن [کە هەمیشە وەک نەیار تەماشایان دەکات] بکات و بڵێت ئەو ئاگاداربوە، هەتا وەک لاوازییەک بۆی ئەژمار نەکرێت.

سێیەم، ترسی دەسەڵاتی ئێرانی لە ناوەوە. نوخبەی دەسەڵات لە ئێران پاش شۆرشی ژیان زۆر تەسک بونەوە و زۆر پشت بە ترس دەبەستن و گومانیان لە هەموو کەسێکی ئێرانی هەیە. بۆیە ناچاربوون توندبن و سازش نەکەن.

چوارهەم، ئەوەی پێی دەوترا دانوستان، دوو بکاردەی دابوو بە ئێران تەسیمبون یان شەڕ، بۆ ئێران هەردوو بژاردەکە وەک یەک بوو. بۆیە دەیویست درێژەی پێبدات بەڵام ئامانج وەک یەک بوو. 

پێنجەم، هاوکاریی و لاوازی ڕژێم لە ناوەوە. کە زەمیەنی ڕەخساندوە هەتا ئیسرائیل بە خواست خۆی تەڕاتێن بکات و لە جێگای نوستندا بیانکوژێت.

شەشەم، باڵای تەکنەلۆجیا و سەردەمی شەڕی ئەی ئای.

حەوتەم، کۆتایی سەردەمی تاکجەمسەریی و دەستپێکی شەڕەکانی سەردەمی هێزی هەرێمایەتی. 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP