یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی ئێران، كه له‌كاتی دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئاشكرابووه، كه ڕێگه‌ی پێبدرێت له‌ڕۆژێكدا له نێوان یه‌ك ملیۆن و نیو هه‌تاوه‌كو دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بخاته بازاڕی وزه‌ی جیهانییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌م داواكارییه ڕازی ببێت ئه‌وا وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت ڕوو له دابه‌زین ده‌كات بۆ نزیكه‌ی (٣٥) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. به‌م پێیه كێشه‌ی گه‌وره بۆ ئابووریی عێراق دروست ده‌بێت، چونكه ئه‌م وڵاته به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت. ئابووریی عێراق دووچاری پاشه‌كشه ده‌بێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه مووچه و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ژێرخانی ئابووریی وڵاته‌كه ڕاسته‌وخۆ گرفتار ده‌بن.
له هه‌مان كاتدا، تاران خوازیاره سه‌روه‌ت و سامانی چه‌ندین ساڵه‌ی بلۆككراوی، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕاگیراون و به‌هاكه‌یان چه‌ندین ملیار دۆلاره، ئازاد بكرێت و بتوانێت جارێكی تر به‌كاریان بهێنێته‌وه. ئه‌م پێداگیرییه ده‌سه‌ڵاتی دارایی زیاتر به ئێران ده‌به‌خشێت بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا، له نێویشیاندا عێراق. به‌تایبه‌ت، كه ئێران پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازیی به‌شێك له میلیشیا و كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كات.
سه‌ره‌نجام، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كان شكست بهێنن ئه‌وا میلیشیاكانی عێراق گورزی كه‌مه‌رشكێنیان به‌رده‌كه‌وێت و دوور نییه دۆخی عێراقیش دووچاری چه‌ندین سیناریۆی جیاواز ببێته‌وه. له هه‌ردوو باره‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانوستاندنانه شكست بهێنن یان سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا عێراق له بازنه‌ی مه‌ترسیدایه، چونكه ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا عێراق له ڕووی ئابوورییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كان شكست بهێنێت ئه‌وا ئه‌م وڵاته دوور نییه له رووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه رووبه‌رووی قه‌یرانی گه‌وره ببێته‌وه.