دواین هەواڵ

بازرگانە شەڕواڵ کورتەکانی بریتانیا بەناوی دینەوە

‌ زانا توفیق بەگ

10 کاتژمێر پێش ئێستا


ماوەیەکە هەندێ مەخلوقی دینی لە ووڵاتەکانی ئەوروپا و بەتایبەتی بریتانیا لە ژێر پەردەی دروستکردنی مزگەوت و گوڕینی کۆمەڵگای ئەوروپی لە مەسیحیەوە بۆ ئیسلام ، خەریکی گیرفان پڕکردن و قۆڵبڕینی هەندی کەسی دینداری ناو بەشێک لە مزگەوتەکانی ئەوروپان ، لە ژێر ناویی دروستکردنی مزگەوتوو ڕووخاندنی کەڵێسای مەسیحیەکان.

باشترین بازرگانی شەڕواڵ کورتەکان لە بریتانیا بەکارهێنانی کونسێرتی دین و تێکستە دینەکانی ناو قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرن ، کە بتوانن زۆرترین قەبارەی پارەو کڕینی باشترین ڤێلا وبزنزی هێنانی جگەرەی قاچاغ مادەی هۆشبەر بۆ خەڵکی بریتانیا هاوردە بکەن بە بیانووی ئەوەی کە گوایە حەلالە ئەمانە کافرن .

تێنەگەشتن لە کەڵچەری ئینگلیزەکان دەردێکی کوشندەیی کوردەکانی بریتانیایە ، چونکە قسەیەکی کۆنی کوردیی هەیە دەڵێت ئەگەر دوو ماسی لەناو ئاودا شەڕ بکەن دەستی ئینگلیزیەکی تێدایە. هەربۆیە بەردەوام بەشێکی کوردە کۆنزەرڤاتیڤەکانی ئیسلامی سیاسیی یان سەلەفییەکان دەکەونە بۆسیەیی ئەم بازرگانە ئیسلامیانەوە کە بەناوی دین و خوا و پێغەمبەرەوە خەریکی خۆدەوڵەمەندکردن و کڕینی ڤێلاو مارکێتی گرانبەهان لە ئەوروپا بەتایبەتی بریتانیا.

ئەم دیاردەیە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی ١٩٩٤ بەتایبەتی لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی وە سوود وەرگرتن لەو بۆشاییە گەورەیی کە لە ئەنجامی ئەو شەڕە ناخۆییە دروست ببوو لە کوردستاندا .

لەو ڕۆژگارەدا کۆمەڵێک گروپ و پلاتفوڕمی ڕادیکاڵی ئیسلامی دروستکرا بەپارەیی ووڵاتانی کەنداو ووڵاتانی دراوسی هەرێم بۆ قووڵکردنەوەیی برینەکانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی . وە دروستکردنی ئایدولۆژیایی ئیسلامە توند ئاژۆکان لە رێگایی ئەو گروپانەوە وە کۆمەکردنی ئەو خێزانانەیی کە توانایی کڕینی فەردەیەك ئاردیان نەبوو لەو کاتەدا بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی ناوخۆ وە گەمارۆیی رژێمی ئەو کاتەیی بەعس ، ئەم جۆرە بزنزە بووە سەرچاوەی بژوێ کۆمەڵی کەسی گوماناوی لە کوردستاندا .

ئەم مۆدیلە گواسترایەوە بۆ ناو کوردانی تاراوگە بەتایبەتی ئەو کوردانەیی کە پێشتر لە گەڵ دەزگا هەواڵگریەکانی کەنداو ووڵاتانی وەکو تورکیا و ئێران کاریان دەکرد . مەبەستیان بووە کورد لە ڕووی ئیرادەو فەرهەنگەوە تێک بشکینن وە پلانەکەیان تا ئەندازەیەک سەری گرت، توانیان بەشێک لە کۆمەلگای ئێمە لە ژێر کاریگەری پارەو دەسەڵات بکەنە کۆیلەی خۆیان  لەسەرداوای  دەزگا هەواڵگریەکان ئاڕاستە بکرێن بۆ کاتی جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان لە کوردستاندا. ئەو دەزگایانە لە ڕێگەی ئەم شەڕواڵ کورتانەوە دەیاویست هەندێ
گەرایی هەواڵگریی لەناو ئیسلامیەکاندا دروستبکەن  بەتایبەتی  ئیسلامیە توندڕەوەکان .  هاوکات بەشێکی ئەو کوردانەی کە ئێستا مافی پەناهەندەیان هەیە وە توانایی دارایی بەهێزیان هەیە گیرفانە کانیان بە ناوی دینە وە  فەردهوودەکرێن وە بەشێکیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گووتاری دینی و چیرۆکی ئەفسانەیی بەشێک لە بارزگانە ئیسلامیەکان کە گوایە ئەگەر بەشداری بەخشینی بەشێک لە سامانەکەت بکەیت ئەوا بەشێکی بە‌هەشت  مسۆگەر کردوە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP