له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆرن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی شه‌ڕێكی خوێناویان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی خۆیاندا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان دابین بكرێت. شه‌ڕی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بوونی هه‌بوه، به‌ڵام زۆرێك له‌و شه‌ڕانه به ئاشتی كۆتایی پێهاتوه و زۆرێكیش تاوه‌كو ئێستایش كێشه‌كانیان به بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه. چەكدانانی پەكەكە و خۆهەڵوەشاندنەوەی، ئەو پرسیارەی دروست كردووە، ئایە ئەو مۆدێلەی توركیا كاری لەسەر دەكات بۆ پرسی چارەسەریی كورد، پشتی بە كام مۆدێلی جیهانی بەستووە؟
هه‌ر كه باسی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ین له توركیا و باس له چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ین، پرسی چاره‌سه‌ری ئیرله‌ندای باكوور و باشووری ئه‌فریقیامان وه‌كو نموونه بۆ ده‌هێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها نموونه‌ی كۆلۆمبیایش كه ماوه‌ی 50 ساڵ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ رێكخراوی فاركدا كرد نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه دێته به‌رباس، به‌ڵام نابێت له بیرمان بچێت كه هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی باس كران له رووی جیوپۆلیتیكی و مێژوویی و جوگرافی و كلتوورییه‌وه جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا.
ئیسماعیل بێشكچی، نووسەری گەورەی توركیا و دۆستی كورد، دەڵێت پێویستە كورد سوود لە مۆدێلی جیابوونەوەی بەنگلادیش لە پاكستان وەربگرێت، چونكە پاكستان وڵاتێكی موسڵمانە و بەنگلادیشیش بەهەمان شێوە، بۆیە كوردیش موسڵمانە و ئەو وڵاتانەی خاكی كوردیان داگیر كردووە موسڵمانن، بۆیە ئەو ئەزموونەی بەنگلادیش گرنگە بۆ كورد.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا؟ ئایا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی (كۆلۆمبیا و فارك، ئیرله‌ندای باكوور و به‌ریتانیا و ئه‌فریقیای باشوور) سوودی نابێت بۆ توركیایش تا ئه‌ویش ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری بهێنێته بوون و كێشه‌ی كورد به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت؟ ئەگەرچی توركیا دەڵێت، ئەو مۆدێلەی ئەوان دەستیان بۆی بردووە، كە توركیایەكی بێتیرۆرە، لاساییكردنەوەی هیچ مۆدێلێكی وڵاتێكی تر نییە، ئەو مۆدێلە تایبەتە بە توركیا.
ئێمه ده‌كرێت نموونه بهێنینه‌وه به‌وه‌ی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا چۆن كێشه‌ی نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر كراوه و له رووی ژماره‌وه چی ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست هێناوه.
له اڵی 1954 تاكو 2007 شه‌ڕی نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت و رێكخراوێكی چه‌كداری 234 شه‌ڕ بوونی هه‌بوه، له‌و رێژه‌یه 52% له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه یاخود شه‌ڕه‌وه كۆتایی به كێشه‌كان هاتوه، به‌ڵام 112 شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه به ئاشتی و پرسی چاره‌سه‌ری كۆتایی هاته‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به ئاشتی چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه هه‌موویان ئاشتییه‌كی راستی و سه‌رتاسه‌ری به دوای خۆیدا نه‌هێناوه، به‌ڵكو زۆرێك له رێككه‌وتنه‌كان دووباره شه‌ڕی ههڵگیرساندوهتهوه، له‌و 112 رێككه‌وتنه‌ی باسمان كرد 65یان له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی پێهاتوه و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی سومبولی وه‌ربگرێت ئیمزای ئاشتی له نێوان 2 لایه‌نه‌كه كراوه. به‌ڵام 47 شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له رێگه‌ی ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری و حه‌قیقی كۆتایی پێهاتوه كه ده‌كاته 20%، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و 47 رێككه‌وتنه دوای ماوه‌یه‌ك 25 یان دووباره شه‌ڕی تێدا هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه و لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنه‌كه‌ی شكاندوه، كه‌واته ئه‌گه‌ر بڵێی