هەموو ئەو بانگهێشت و سەردانە فەرمییانە بۆ سەرکردایەتی سیاسى هەرێمى کوردستان بە تایبەتى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بۆ وڵاتانەى ئەوروپاپی و ناوچەکە و عەرەبى و دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانى ناوچەکە و جیهان ئاماژەیەکى روونە بە پەسەندبوون و سەرکەوتن و جێگەى متمانەبوونى دیپلۆماسى و سیاسەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوکێشەکانى ناوچەکە و نێودەوڵەتییدا .
ئاشکرایە، بارودۆخى ناوچەکە و جیهان بە کاتێکى هەستیاردا گوزەر دەکات کە پڕە لە گرژى جەمسەرى و ململانیێ ناوچەیی ، مەسروور بارزانى، چ وەک کەسایەتییەکى بەهێز و کاریگەر و چ وەک سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، وەک سەرکردەیەکى پێشەنگ بە ڕوانگە و دیدگایەک کە دیپلۆماسى و هێزى نەرم و ئینجا وەک دەوڵەتمەدارێک لە خەمى گەل و نیشتیمانەکەى و گەشەپێکردنى ئابوورى و دارایی و بەرەو پیشبردنى دادپەوەرى و کۆمەڵایەتى و ڕێکخستنى کارى ئیداریی رۆڵى بەر چاوى بینیووە .
لە رابردوو و ئێستاشدا بووەتە جێگەى ستایش و پێزانینى زۆرینەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی، رۆڵى باڵاى هەرێمى کوردستانى لە پرۆسەى سیاسى و ئابوورى و سەربازى و مرۆیی و ڕووبەڕووبوونەوەى هەرەشەى تیرۆر و فەراهەمکردنى رەوشێکى سەقامگیرى و ئاڕام بۆ پەنابەر و پیکهاتە ئایین و ئایینزاکان و پیکەوەژیانى ئاشتیانە بینیووە ، وایکردووە کە هەرێمى کوردستان وەک کاراکتەرێکى سەرەکیی لە عێراق و ناوچەکە وێنا بکات .
ئەوەى خوێندنەوەى بۆ دەکرێت و دەبینرێت ، هەرێمى کوردستان لە رووى پێگەى جوگرافیاکەیەوە ، لە رۆژهەڵاتى ناڤین کاریگەرى لە سەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە ئەم راستییە جیۆپۆلیتیکەیە و هەروەها بەروژەندییەکانى وڵاتە زڵهێزەکان لە عێراقێکى یەکگرتووە و لە چوارچێوەى فیدڕاڵیزم ، پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و نێودەوڵەتى پتەوتر کردووە .
هەروەها لە ڕووى سیاسیشەوە , هەرێمى کوردستان توانیوێتى بێتە نێو مەیدانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکانى کە ئەم چاڵاکییانە دەبنە هۆى دروستبوونى بنەمایەکى سیاسەتى دەرەوە لە رووى دیپلۆماسییەوە . بەتایبەتى کە دیپلۆماسى و سیاسەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پابەندبوونە بە ئاشتى و سەقامگیرى و گەشەپێدانەوە ، لەو ڕووەوە وڵاتانى ناوچەکە و جیهان بەو پەرى گرنگییەوە دەروانە کەسایەتى و پێگەى مەسروور بارزانى، پرس و گفتوگۆى چارەنووسسازەکان لەبارەى ئایندەى رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە لە پیناو فەراهەمکردنى ئاشتى و ئاسایش بە شێوەیەکى گشتى .
ئەوەى لە سیاسەت ودیپلۆماسى و هێزى نەرمى بارزانى و هەرێمى کوردستان دەبینرێت و بەکردەوە کارى لە سەر کراوە ،ئاشتییە ، بانگەوازییە بۆ چارەسەکردنى ململانێ بەردەوامەکان لە ڕێگەى گفتوگۆ و هێزى نەرم نەک توندو تیژى و جەنگ و کوشتارەوە ، پەتایبەتى لە ناوچەیەکدا کە پەیوەدیدارە بە ڕکابەریی زڵهێزەکان مەترسى ڕاکێشانى عێراق بۆ نێو شەڕ و ململانێیەکان ، کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ سەرکردایەتییەکى بەرپرسیار کە ساقامگیرى لە پێشینەى خۆیدا لە سەروى هەموو دەستکەوتێکى کورتخانەیەنى سیاسى و ئابوورى و دیپلۆماسى دەبینێتەوە .
بەردوامیی و سیاسەت ودیپلۆماسى نەگۆرى هەرێمى کوردستان بە سەرکردایەتى بارزانى لەگەڵ هەر دوو جەمسەر گەورەکان و ئەکتەرە ناوچەیەییەکان و ستراتیژییەکى دیپلۆماسى هاوسەنگ و دیدگاى بارزانى بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ زڵهێزان و جەمسەرکان و وڵاتانى دیکەى وەک رووسیا و چین و ناوچەکە ، هەموویان ئەم ڕێبازە هاوسەنگەیە نەک هەر سەنگ وپێگەى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکات ، دەبێتە مۆدیڵێک بۆ ئەوەى کە چۆن وڵات و ناوچە بچووکەکان بتوانن لە چوارچێوەیەکى ئاڵۆزى جوگرافیایی دا بە شێوەیەکى سەربەخۆ و کاراتر هەڵسووکەوت بکەن و ڕۆڵیان هەبێت و ئەزموون و خاک و گەلەکەشیان بپارێزن.