وا یه‌ك دوو ڕۆژی ماوه، یان وردتر بڵێین (48) كاتژمێر ماوه، كه ده‌توانرێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت و ئیتر بانگه‌شه به‌پێی بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت ڕابگیرێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا هه‌ندێك لایه‌ن زۆر به تووندی و دڕندانه ئه‌م كاره‌یان ده‌كرد كه بۆ یه‌كه‌مینجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تری هه‌رێمدا به‌و جۆره بینرابێت.
ڕاسته له كاتی هه‌ڵبژاردندا، هه‌موو لایه‌ك ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی پڕوپاگه‌نده بۆ حزبه‌كه‌ی خۆی بكات و لایه‌نگرانی پێ جۆش بدات، به‌ڵام نابێت بگاته ئاستی سووكایه‌تی و قسه‌ی بێ مانا و بازاڕی كه بڕوا ناكرێ به‌و شێوازه نزمه لایه‌نگر و هه‌وادار په‌یدا بكرێت.
ده‌بێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ندی تێدا بهێڵرێته‌وه كه بتوانرێت له‌مه‌ودوا، ڕووی پێكه‌وه دانیشتنی تێدا مه‌یسه‌ر بێت، چونكه وه‌ك ده‌زانرێ به‌هۆی فره حزبییه‌وه له هه‌رێم، هیچ ئاسان نییه حزبێك به ته‌نیا هێنده كورسی بهێنێت، بۆیه ڕاگرتنی ئاستی ڕێز بۆ یه‌كتری و سنوور نه‌به‌زاندن مۆڵه‌تێكی له‌بارت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت و سیمایه‌كی شارستانیش ده‌دات به هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم كه ئێستا چاوی جیهانی به‌تایبه‌تی وڵاته گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و به‌ڕیتانیا و چه‌ندین وڵاتی تری له‌سه‌ره.
پارتی لای خۆیه‌وه، وه‌ك ترادیسیۆنێكی هه‌میشه‌یی ئه‌و ئاسته‌ی زۆر به جوانی ڕاگرت و نه‌كه‌وته نێو چه‌له‌حانێیه‌كی بێ مانا كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵیان بۆ ده‌دا و ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی پاراست كه پێمان وایه خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌وه‌ی ده‌ویست.
پارتی هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دا بووه كه كار و كردار و هه‌ڵوێستی هه‌ر حزبێك به به‌رهه‌مه‌كانی ده‌پێورێ و به پڕۆژه‌كانی كه جێبه‌جێی كردوون، نه‌ك به بانگه‌شه و هاش و هووشی بێ كردار و بێبه‌ر.
ئێمه ئه‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی ماوه هه‌روا به هێمنی و هێوری ده‌یبه‌ینه سه‌ر و هاووڵاتیش دیاره ده‌نگ به كێ ده‌دات و متمانه به كێ ده‌كات.
هاووڵاتیی به هۆش ده‌نگ به‌و لایه‌نه ده‌دات كه كه‌م ده‌ڵێ و كار زۆر ده‌كات. ئه‌وه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان به كردار سه‌لماندوویه‌تی و له‌به‌رچاوه، بۆیه ده‌ڵێین هاووڵاتیی به‌ڕێز:
بۆ ئایندهی گه‌شی ئه‌م هه‌رێمه ده‌نگ به لیستی (190)ی پارتی بده.