دواین هەواڵ

لەنێوان بەرەی نیشتمان پارێز و بەرەی بەرژەوەندی پارێزدا

‌د.محەمەد خورشید

13/10/2024

یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی پارتی سیاسی هەبوونی ئامانج و ستراتیژە، ستراتیژێک کە درێژخایەن بێت و بۆ هەموو سەردەمەکان بگونجێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە درێژایی 78 ساڵی تەمەنی سیاسیی خۆی، هەمیشە بەوە ناسراوەتەوە کە قوربانی بە بە رژەوەندییەکانی خۆی داوە لەپێناو بەرژوەندی  نیشتمانی خەلكی کوردستان، ئەم ستراتیژە لە رێبازی بارزانییەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەم بیر و باوەڕە مەزنە دەگەڕێتەوە بۆ دیدگا و فیکری بارزانی نەمر کە هەردەم لە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەلكی کوردستانی ستەم دیدەدا بێت، مێژوو شاهیدە کە پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین جار قوربانی بە بەرژەوەندییەکانی خۆی داوە بۆ ئەوەی ناسنامە ومێژووی ڕاستەقینەی کوردستان پارێزراو بێت، هەر مساومە نەکردنی بارزانی نەمر لە سەر شاری کەرکووک، سەلمێنەری ئەم حەقیقەتەیە.

لە ئەمڕۆی کوردستان، دوو جۆر ڕەوتی کارکردنی پارتی سیاسیی هەیە، یەکەم ئەوانەن کە بەرژەوەندی خەلكی کوردستان دەخەنە پێش هەموو شتێک و ئامادەی هەموو جۆرە قوربانییەکن، ئەم ڕەوتە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێبەرایەتی دەکات کە بووەتە حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگر کە لە هەموو بەشەکانی کوردستان سەرەکیترین حزبی سیاسی نوێنەرایەتی ڕەوتی و نەتەوەیی و نیشتمانی بکات پارتی دیموکراتی کوردستانە.رەوتێكیش هەر خەریكی پاراستنی بەرژەوەندی ئابوری و كەسی و دەستكەوتی تاكەو بۆ ئەمەش لە هیچ شتێك سلی نەكردوتەوە نیشتمان فروشی بۆ دەستكەوتی كەسی كردوتە پیشە. 
یار و نەیار لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەلای سەرۆک بارزانی و پارتییە.

پارتی هەمیشە پەرە بەم ڕەوتە دەدات بۆ ئەوەی کوردستان ئارام و سەقامگیر بێت ، تاوەکو کوردستان وەکو هەمیشە خۆڕاگر بێت پارتی ئەم رێبازە بەهێزتر دەکات و بەرژەوەندییەکانی کوردستان دەخاتە پێش هەموو شتێک.

هەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ململانێیە لەنێوان بەرەی نیشتمان پارێز و بەرەی بەرژوەندی پارێز، خۆشبەختانە ئاراستەکان ڕوو ئەوەن وەکو جارەکانی رابردوو بەرەی نیشتمان پارێز سەربکەوێت و نوێنەرایەتییەکی حەقیقی خەڵکی کوردستان بکات لە ناوخۆ و دەرەوە.

ئەزموونی سەرکەوتووی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئامانجی سەرەکیی پارتی ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەکردنی گرفت و ئارێشەکانە، کە ئەوەش بە پاراستنی مافە رەواکانی خەلكی کوردستان و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانە، بۆ ئەمەش پارتی هەمووکات پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانی وەکو خاڵی نەگۆڕ و چەسپاوی ڕێڕەوی نەتەوایەتی داناوە.

ئومێدی زۆرمان بە خەڵکی دڵسۆز و خۆڕاگر و خاوەنی قوربانی  کوردستان هەیە، کە لەم هەڵبژاردنە ڕەوتی نیشتمانی و نیشتمان پارێز سەربخەن كە لیستی ١٩٠ی پارتی رابەرایەتی دەكات و وەکو هەمیشە لە لوتکە بیهێڵنەوە.


ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان 
یاریدەدەری

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP