لە سەرەتای بانگەشەی
ھەڵبژاردنەوە لە سنووری چەمچەماڵ و گەرمیان و بێوچان بە چڕی چووینەتە ناو جەماوەری
ئەو سنوورەوە، خەڵک ئومێدێکی بۆ گەڕاوەتەوە بە ھاتنی ئێمە، چونکە خەڵکی بێزار و
بێھیوا بووە و ئەم جارە ڕوو لە پارتی دەکەن لەم سنوورە و دەزانن پارتی حزبی پڕۆژە
و چاکسازی و دەوڵەتداری و ئەمین و خاکپارێزییە، بۆیە چاومان لە سەرکەوتنی لیستی
١٩٠ی پارتییە.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارە
چاومان لە گەرمیانە کە لە پشتی پارتی بن بۆ ئەوەی کاروانی ئاوەدانی پارتی بگاتە
دەڤەرەکەی ئەوانیش.
ئێمە ئەم جارە لە
سنووری کەرکووک و لە گەرمیان و چەمچەماڵ بە تایبەتی بە شێوەیەکی ورد و بەرنامەڕێژی
دەستمان به بانگهشه كردووه و خۆم بە وردی لەگەڵ پڕۆسەکەم بۆ چوونە ناو
جەماوەر، جگە لە کادر و ئەندامانی خۆمان کە بە چڕی ھاوکارمانن، ھەروەھا خەڵکی
ئاسایی زۆر بە باشی پێشوازیمان لێ دەکەن و ھاوکارن کە پێشتر وێنەی کەم بووە، ئەمەش
ھیوادارمان دەکات بەوەی دڵنیاین دەنگمان زۆر باش دەبێ و خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ
ھیوایان لەسەر پارتی ھەڵچنیوە.
ڕووی پەیامم لە خەڵکی
گەرمیان و چەمچەماڵە بە گشتی، لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن و
یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم دۆخە ناھەموارەی لەم سنوورە ھەیە چاکی بکەین و
ڕاستی بکەینەوە و دەست بخەینە دەستی یەک و قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەین، چونکە دەنگی
ئەوان بە پارتی، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی دەستی نایاسایی لەگەڵ
دەستبەسەرداگرتنی داھات و دامودەزگا حکوومییەکان و جومگەکانی ژیان و دۆخەکە ڕێڕەوی
ڕاستەقینەی خۆی لە بواری سەرمایەگوزاریی و خزمەت و ئارامی و گوزەرانەوە دەگرێتە
بەر، ئێمە زۆر پەرۆشی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئەم سنوورەین، بە تایبەتی گەنجەکان بۆ
ئەوەی دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێ لە کەرتی گشتی و تایبەت و پێکەوە ڕزگارمان ببێت لە
شێوازی بەڕێوەبردنی گرووپی نادروست و ھەڵە، کە بووەتە مۆتەکەی ژیانی ئەم خەڵکە
بەڕێزە و ھەست دەکەین خەڵک ئومێدێکی بۆ گەڕاوەتەوە بە ھاتنی ئێمە بەو شێوازە نوێ و
چڕ و بەھێزەوە، چونکە خەڵکی بێزار و بێهیوا ئەم جارە ڕوو لە پارتی دەکەن لەم
سنوورە، چونکە دەزانن پارتی حزبی پڕۆژە و چاکسازی و دەوڵەتداری و ئەمین و
خاکپارێزییە، بۆیە چاومان لە سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتییە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان
ئێمە نەک ئێستا کە
پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بانگەشە ھەیە، بەڵکو بۆ دوای ھەڵبژاردنیش ئێمە وەک مەکتەبی
ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەنیازین ئۆفیسێکی تایبەت
لەم سنوورە بکەینەوە و سەردانی خەڵک بکەین و داواکاری و پێویستی و داخوازیی ئەم
خەڵکە وەرگرین و نوێنەرەکانیشمان ببنە چاودێرێکی ورد بەسەر سیستەمی ئیداریی
سنوورەکە و وەک حزبیش بە وردیی چاودێری دەکەین و سکاڵاکانی خەڵک دەگەیەنین و گوێ
لە گوتە و پێویستییەکانیان دەگرین و ئەوەی لە توانادا ھەبێ بە پێی ئیمکان لە
خزمەتی خەڵکی سنوورەکەدا دەبین، ئەم جارە ئێمە تەنیا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن
نەھاتووین، بەڵکو ھاتووین بە چڕی و بە قووڵی و مەودادار و خاوەنی ستراتیژییەوە
بمێنینەوە و لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و گەرمیان پێکەوە دەست لە دەستی یەک ڕۆژگارێکی
نوێ و دۆخێکی نوێ و پڕۆسەیەکی نوێ بگرینە بەر، چونکە گەرمیان و چەمچەماڵ قووڵایی
ستراتیژی ئێمەیە و بە ماڵی خۆمانی دەزانین.
ئامانجەکانی خەڵکی
گەرمیان لەگەڵ ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە چاومان لەوەیە خەڵکی
گەرمیان بە تێکڕای هۆزەکانی و تەواوی پێکهاتەکانی، چین و توێژەکانی، بۆ یەک جاریش
بێت پارتی دیموکراتی کوردستان تاقی بکەنەوە و دەنگ بە لیستی 190ـت پارتی دیموکراتی
کوردستان بدەن.