دواین هەواڵ

یەکێتی، براوەی دۆڕاو!

‌رێبوار کەریم وەلی

27/07/2024

دوا پەرەسەندنەکان لەبارەی رێککەوتنی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک، بە ئاراستەی ئەوەیە کە یەکێتی سەرباری ئەوەی هێزی براوەیە، لە هاوکێشەکە ئاوت کرابێ.
*

راوێژکارانی سودانی لە لێدوانەکانیاندا بۆ مێدیاکان باس لەوە دەکەن کە لە 20 رۆژی داهاتوودا، پارێزگار دیاریدەکرێت. لایەنەکان لەسەر سیغەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار رێککەوتوون، بەڵام چۆن؟
*

هەوڵدان بۆ ئاوتکردنی پارتی لە ئیدارەی موسڵ، تاڵەمووی معاوییەی نێوان یەکێتی و پارتیی پچڕاند؛ یەکێتی دەستی پارتیی لە کەرکوک واڵا کرد و کەرکوکی لەسەر سینیی زێڕ پێشکەش کردن.
*

بەپێی رێکەوتنی نهێنیی نێوان، پارتی، عەرەب و تورکمان لە ماڵی خەمیس خەنجەر لە کەرکوک، لە چەند شەوی رابردوودا، کە ئیمزای 9 ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی لەسەرە، کەسێک لە کوتلەی عەرەبی دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، دڵشاد پیرۆت لە پشکی پارتی و کورد دەبێتە پارێزگار. پۆستەکان وا داندراون کە ئاڵوگۆڕ بێ لە نێوان سێ پێکهاتەدا هەر یەکەی بۆ ساڵونیوێک بێت.
*

ئەگەر ئەوە سەربگرێت، ئەمە سەرەتای گەورەترین شکستە بۆ یەکێتی و رەنگدانەوەی بەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی لە کوردستاندا دەبێ و، بەتایبەتیش لە ئاستانەی هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا، مەعلوم نییە کە ئەو کات یەکێتی بە چ روویەکەوە دەتوانێ داوای دەنگ لەخەڵک بکات!؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP