دواین هەواڵ

دونیای نوێ، بیری نوێ

‌د.سەردار عەزیز

27/07/2024

لە ئەمریکا ڕەوتێک لە بیر لە هاتندایە کە دونیا و دونیای ئێمە پێی ئاشنا نیە، بە شێوەیەکی گشتی. ئەم بیرانە تێکەڵەیەکن لە فاشیزمی کۆن، پەرچەکردار بەرامبەر ئێستا لە گەڵ بڕێکی زۆر تەکنەلۆجیا. هەتا ئەم دواییانە بیری تەکنەلۆجیا زیاتر مەیلی بەرەو ڕەوتی پرۆگرێسیڤ بوو، بەڵام بە هاتنی کەسانی وەک پیتەر تەیل و کویرتس یارڤن و ئیلۆن ماسک و کەسانی تر تێکەڵەیەک لە نێوان بیری فاشیزم و
تەکنەلۆجیادا دروستبوە. ئەمانە جیاوازن لە ڕەوتەکانی تری وەک MAGA. QAnon.

کویرتس یارڤن و ئویرن ماکلنتایەر دوو کەسن کە زۆر دەنوسن و کاری فیکریی ئەم گروپە دەکەن. کەسێکی وەک جەی دی ڤانس کە بوو بە جێگری ترەمپ زۆر نزیکە لێیانەوە، چونکە پیتەر تەیلەر، کە دامەزرێنەری پەی پاڵە، ملیاردێرە و لە سایەی کەسێکی وەک کارل شمتدا بیردەکاتەوە. پیتەر بە ملیونان دۆلاری دەدات بە ڤانس.

ئەم تێکەڵەیە لە هۆشمەندی زیرەک، بیری پەرچەکرداری دواکەتوانە، توندوتیژی، مەترسییەکی گەورەن، چونکە ئەم کەسانە شەرم ناکەن لە بانگەشە بۆ قڕکردنی زۆرێک لە خەڵک.

پاڵنەری سەرەکی ئەم ڕەوتە لاوازبونی دیموگرافی مرۆڤی سپییە لە ئەمریکا، بۆیە بانگەشەی سەرەکییان کۆتاییهێنانە بە دیموکراسی.

بیری گۆڕینی ڕژێم لە ئەمریکا لەو شێوەیەی کە مانیفێستی ئەمریکای ٢٠٢٥ بانگەشەی بۆ دەکات سەرەتا لە یارڤنەوە هات کە بریتیە لە لابردنی ٥٠٠٠ فەرمانبەری دەوڵەت لە واشنتۆن و جێگرتنەوەیان بە کەسانی تەزکیەیکراوی سەربەخۆیان.

یارڤن پشتیوانی دەوڵەتی کوردیی بوو لە ساڵی ٢٠٠٧ دەنوسێت:

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP