دواین هەواڵ

هێرشی ئیسرائیل لە جەنگی سیبەرەوە بۆبەر هەتاو

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

پێش 2 هەفتە

لێدانی (کونسوڵگەری)یەکەی ئێران لە (دیمەشق) و  وڵامی  (سەربازی)  ئیران لە 14-4 (ڕاستەوخۆ) بۆ سەر (خاک)ی (ئێسڕائیل)، وەڵامی (سەربازی)  ئەمڕۆ هەینی 19-4 ی (ئیسڕائیل) (ڕاستەوخۆ) بۆسەر(خاک)ی ئێران، جەنگی 45 ساڵەی (ئێران- ئیسرائیل)ی لە (شەڕ)ی بەوەکالەت و (شەڕ)ی (سێبەر)ەوە، کردە (جەنگ)ی ڕاستەوخۆ٫ ئەمەش بەمانای شکانی ئەو (هێڵ)ە بەرگریەیەکە لە ساڵی1982 تا ئێستە ئێران مەسرەفی گەورەی تێدا دەکات. 

 پێم وایە لەمەودوا بۆ (ئیسرائیل) گرنگ نییە ئاخۆ (هەواڵگیری)ەکەی دەبێتە جێگەی ڕەخنە،  یان تابۆیەک دروست بکات کە ئەوەبگەێنێت کەس جورئەتی هێرشی سەر  خاکی ئیسڕائیلی نییە، ئیتر قۆناخێک دەستی پێکرد  لەمەو دوا ئیسڕائیل وەک (گەورەهێزێکی ئەتۆمی) دەتوانێت بەجارێک لە دژی (ئێران)، (سوریا)٫ (لوبنان )و (عێراق) و زیاتریش بجەنگێت. 

هێرشی سنوورداری ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی ئێران و هەڵبژاردنی (اسفهان) کە شارێکی گرنگی ئێرانە، دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ (پەیامێکی ستراتیژی) بۆ (تاران) سەبارەت بە گەیشتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بە هەرشوێنی کە بیەوێت.  هەرچەندە  ئەم جۆرە لێدانە  سنوردارە ئامانجدارانە مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانیشی  لەسەر بێت، ئەوا بەشێوەیەک لێدانەکان ئەنجام دەدات کە (گروپی حەوت) و جیهانیان بە (تەلیسم)ی زۆر گەورەکراوی کاردانەوەی ئێران ئاشنا بکات، بۆنموونە لە لێدانەکەی اسفهانەوە، جیهان تێگەیشت لێدان لە ئیران کۆتایی دنیا نییەو ڕەنگە لێدنی دواتر وێرانکەرو هی دواترێکیش زۆر وێرانکەرتر دەبێت.

 لە کاتێک دا هێواش هێواش هەموان بە قۆناخی (جەنگی بەر هەتاو)  ڕادین. ئەمەش ڕەنگە تێڕوانینە جیهانییەکان بۆ ئاسایش و خۆڕاگری ستراتیژی ئیران و ئیسرائیل لە قۆناخی جەنگی ڕاستەوخۆدا لە قاڵب بدا.

لەم قۆناخەدا  چەمکە نەریتییەکانی شەڕی سەرتاسەری جێگەی خۆیان بە ڕێبازێکی دەقیقتر داوە، کە لایەنە بەشداربووەکان ئاماژە بە مەبەستەکانیان دەکەن و سنووری هێرشەکانیان دیاری دەکەن. ئەم ستراتیژە  بەدووی ئەوەوەیە مەترسییەکانی پەرەسەندن کەم بکاتەوە لە هەمان کاتدا هێشتا ئامانجە ستراتیژییەکان بەدەست دەهێنێت.

 دوابەدوای هێرشەکەی ئێران، ئیسرائیل هەنگاوی بەرچاوی لە کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەهێز لە دژی ئێران بەدەستهێناوە. ئیسڕائیل بە شێوەیەک سود لە لێدانی سەربازی وەردەگرێت لە پشتیوانیە نێودەوڵەتیێەکەی بۆی دوروست بووە بپارێزێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP