وتەیەکی سیاسی هەیە لە تورکیا، دەڵێت "ئەوەی بتوانێت ئیستانبۆڵ بباتەوە، تورکیای بردوەتەوە"، ئەو شارە قورسایی ئابووریی و سیاسیی گەورەی هەیە، بۆیە لە کاتی هەڵبژاردندا چاوی دونیا لەسەر ئیستانبۆڵە.
ئەوە بۆیە ئەردۆغان، دەڵێت هەرچیتان کردوە بیکەن، تەنیا شارەوانیی ئیستانبۆڵ ببەنەوە، ناڵێت ئەنکەرا، یان ئیزمیر، یان هاتای.
هەولێر، لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە لەئیستانبۆڵ دەچێت، هەر پارتێکی سیاسی بتوانێت هەولێر بباتەوە، کەواتە کوردستانی بردوەتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، دەبێت قورسایی خۆی بخاتە سەر هەولێر، دەبێت سەرکەوتنی گەورە لە هەولێرەوە بێت، بەپێچەوانەوە براوەی هەڵبژاردن نابێت.
دەبێت بزانێت، کێ دەکاتە بەربژێر، دەبێت عەقڵی سیاسی نوێ و قبوڵکراو لەو شارەدا بهێنێتە پێشەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم" هەولێر، پێویستیی بە هیچ پارتێکی سیاسی نییە، بەڵام هەموو پارتەکان پێویستیان بە هەولێرە"
ئێستا قەڵای پارتی هەولێرە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانێت چۆن بەرگری لێ دەکات.