دواین هەواڵ

تورکیای ئەردۆگان دەکەوێتە ناو ھاوکێشەیەکی قورسەوە

‌مەھدی کاوانی

24/02/2021

ئەو مەلەفانەی کە ئەمەریکا بە سەر تورکیای فەرز کردبوو ، زۆربەیان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی دۆنالد ترەمپ بوو ، بە تایبەتی دەربارەی کڕینی مەنزومەی ساروخی S400 و ئەو ھاوکاریە سەربازیە پیکەوەییان لە گەڵ ڕووسیا . بەڵام دۆناڵد ترەمپ ھیچی لەو مەلەفانەی دژ بە تورکیا نەدەخستە بواری کرداری . بە بۆچوونی خۆم زۆری لە بەر ئەوەوە بوو کە پەیوەندیەکی ئابووری و بنەماڵەیی لە نێوان ترەمپ و ئەردۆگان دروست بوو بوو و ترەمپ بۆ خۆشی بە پێچەوانەی سیاسەتە ستراتیجیەکانی ئەمەریکا کە نابێ ھەندە لەڕووسیا نزیک بێتەوە ، نێوانی خۆی لە گەڵ ڕووسیا خۆش کردبوو .

ئەو پێشێلکاریانەی کە بەڕێوەبەرایەتی نوێی جۆ بایدن و بە بڕوای خۆم کەدەیەوێ بە سەر تورکیای بە کردار بکات زیاتر پێشێلکاریەکانی کاتەکانی حوکمی دۆنالد ترەمپە . سەختیەکەی ئەو بە کردار کردنانە زۆری ، خۆی لەوەوە دەبینیتەوە کە ئەمەریکا خەریکی ئەوەیە لە گەڵ ئەوروپا ، ڕەنگە بەڕازیل و یابان و ھی تریشی بخسترێتە سەر کە لە سەر زۆرانێک لە مەلەفە گرنگ و ستراتیجیەکان ، تواناکانیان یەک خەن و لەڕوانگەیەوە ڕێکەوتنێکی پێکەوەیی بکەن و پێشیەوە وەک دەستورێکی لێ بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەو پەیوەندیەکانی وا بەستە بەو مەلەفانە .

بە بۆچوونی خۆم چین و رووسیاو مامەلە کردن لە سەر چەکی نەوەوی ئێران و بە کردار کردنی پێشێلکاریەکانی تورکیا لە سەر مافی مرۆڤ لە تورکیاو دەستێوەردا نەکان و تەمەدود کردنانەی لە ڕۆژ ئاوای کوردستان و ڕۆژھەلاتی دەریای سپی ناوەڕاست و لیبیاو ناگۆرنۆ کەرەباخ و بە کردار کردنی سزادان لە سەر بانکی ھالکی تورکی و ئیدی و ئیدیشەوە ، دەکەونە ناو ئەو کاری ھاوبەشی ئەمەریکاو ئەوروپاو ھی تریشەوە . دیارە تا ئێستاکەشی لە گەڵدابێ کە زیاتر لە یەک مانگ بە سەر بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن ، تێنەپەڕیوە ، لە سەر تورکیا ھیچ باس و خوازێک باس نەکراوە . دەست بەکار بوونی تیلەرسۆنیش و ئەو تیمەی لە گەڵی لە کۆشکی سپی لە پەیوەندیەکانی ئەمەریکا لە تەواوی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست ، ھەمدیسان بۆ تورکیا موژدە بەخش نیە ، چونکە ناو براو لە سەر ھاتنە ناوەوەکانی تورکیا لە ڕۆژھەلاتی سوریا کە دەکاتە ئەو ناوچانەی کە دەکەوتنە ژێر دەسەلاتی کوردی ، دەستی لە کارکێشایەوە .

قەیرانی سیاسی و فەرمانڕەوایەتی وئابووری ، زۆر بە سەختی لە سەر تورکیای ئەردۆگان ، کەلەکە بووە . لە ناو خودی حیزبەکەی دوو کەسایەتی ھەرە کاریزما ، عەلی بابا جان و داود ئۆغلۆ لێ جیا بۆتەوەو کە ھەریەکەیان حیزبی وابەستە بە خۆیان دروست کردووەو دەشچنە ناو پرۆسەی ھەلبژاردن . بۆ خۆشتان دەزانن پارتی جەھەپە لە ھەلبژاردنی شارەوانیەکان سێ گەورەترین شارەوانی تورکیا بە یارمەتی دەنگی کورد کە دەکاتە ئەستەنبۆل و ئەنقەرەو ئەزمیر ، لە بن دەستی ئاکەپەی دەرھێنا . ئەو شکستە گەورەیەی چەند ڕۆژی ڕابووردوی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکەی چیای گارە لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و لێدوانی وتە بێژی ئەمەریکا بە دوایەوە کە گۆتبووی ئەگەر بێت و لەلایەن پەکەکەوە کوژرابن و زۆر بە توندی لە دژیانەوە دەوەستین .

بە دوایەوە لە سەر ئەو گومانەی ئەمەریکا ، تورکیا بانگێشی سەفارەتی تورکیای کردبوو و پێشیەوە دوو ئەوەندەی تر شەعبەویەتی ئەردۆگان دەناو شەقامی تورکی ھاتۆتە خوارەوە . لەسەرێکەوە ئەردۆگان بە فەشەلی لە ئۆپراسیۆنەکە لێی دەرچوو و لە سەرێکی تریشەوە زۆربەی ڕای تورکی ھاتۆتە سەر ئەو بڕوایە کە دیلەکان بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە کوژراون .

جۆ بایدنیش لە ئان و ساتی حەملەی ھەلبژاردن دەی گۆت بگەمە کۆشکی سپی پالپشتی ئۆپۆزسیۆنی تورکی و ھادەپ دەکەم لە دژی حوکمی ئێستای تورکی و زۆر بە توندیشەوە ئیدانەی دەسگیر کردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی کردبوو . نابێ ئەوەش لە بیر خۆمان بەرینەوە ھەر پشت لێ کردنێک لە تورکیا بە تایبەتی لە سوریاو ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرێکەوە ، وە لەسەرێکی تر دروست بوونی ھەر گرژیەک لە نێوان ئەمەریکاو رووسیا لە سەر مەلەفی سوریا ، بە ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ دەکاتە زیاتر ئاوڕ دانەوەی ئەمەریکی لە کوردەکان بە تایبەتی لە کوردی ڕۆژئاوا .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP