حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س
ئاسایش دژی ترسه، ترسی وێران بوونی داڵده، ئه‌و داڵده‌یه‌ی ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی ئاسووده‌یی و ئارامییه.
پێناسه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زۆرن، هه‌ر كه‌سه و به پێی بۆچوون و شیكردنه‌وه‌ی خۆی، ئه‌م چه‌مكه‌ی ناساندووه. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورده، به بۆچوونی خۆم ده‌مه‌وێت به تان و پۆی ئه‌م چه‌مه‌دا بێمه خواره‌وه، چونكه دۆزی نه‌ته‌وه‌یی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كت و مت له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ناچێت، جا له باره‌ی هه‌لومه‌رجی نه‌ته‌وه‌كه‌وه بێت، وه‌ك سه‌ربازی، ئاسایشی ناوخۆ، ئابووری، جیوگڕافی، باری كۆمه‌ڵایه‌تی، كشتوكاڵی، پیشه‌سازی و تا دوایی.
بێگومان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد ئێمه خاوه‌نی هیچ ئاسایشێك نین، كه خاوه‌نی ئه‌و ئاسایشه‌ش نه‌بین، كه‌واته ژیانمان ئاسووده‌یی و ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت، بێ ئه‌وه‌ی به خۆمان بزانین وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵێك دا بژین نه دیواری هه‌بێت نه سه‌ربان، هه‌رچی هه‌مان بێت له‌و ماڵه‌دا واڵایه بۆ دز و دوژمن و، خۆشمان خاوه‌نی خۆمان نین.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا دروست ده‌بێت و هێز و توانا په‌یدا ئه‌كات و، تا بێت توند و تۆڵ تر ئه‌بێت، له كوردستاندا به گشتی كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نیه، به‌ڵام له باشووری كوردستاندا، نیمچه هه‌بوونێكمان هه‌یه، كه‌سی كورد ئه‌توانێت ئه‌م پێگه‌یه بكاته داڵده‌یه‌كی ئاسووده و ئارام. ئه‌ویش به قایم كردنی ئه‌و سنووره‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا. ئه‌مڕۆ ئه‌م باشووری كوردستانه خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازییه، له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی هێزێكی ناوخۆییه بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو مه‌ترسییه‌ك كه به‌ره‌و رووی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئه‌بێته‌وه. به‌ڵام دوو به‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی كارێكی وای كردووه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌م به‌شه فیدرڕاڵییه‌ی كوردستاندا شڕ و وڕ بووه، ئه‌وه‌ی پێی بڵێ ئاسایش هه‌ستی پێ ناكرێت. پێگه‌ی جۆره‌ها دوژمن له هه‌موو بستێكی ئه‌م وڵاته‌دا ته‌راتێن ئه‌كات، نه‌ك هه‌ر ناتوانین له وڵاته‌كه‌ماندا بیانكه‌ینه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو خۆمان یارمه‌تیشان ئه‌ده‌ین، چه‌ند وێرانین، ئه‌وه‌نده‌ی تر وێرانمان بكه‌ن.
له مێژه تۆڕی سیخوڕی وڵاته زلهێزه‌كان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتا نه‌هێشتووه، خۆیان گوره‌ترین گرنگیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان داوه و، تا توانیویشیانه ئه‌م وڵاتانه‌یان پڕ كردووه له تۆڕی سیخوڕی. وای لێ هاتووه ئاگایان له خشه‌ی مار و مێرووه، ته‌نانه‌ت له كوێره‌دێیه‌كیشدا هه‌بوونیان هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه ترسناكه‌ش به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ئه‌زان، مانای له‌سه‌ر كوێره‌وه‌ری ئێمه، به‌هێزی خۆیان ده‌سته‌به‌ر ئه‌كه‌ن.
ئێمه له كوردستاندا دووبه‌ره‌كی هه‌ردوو چاوی كوێر كردووین، له داخی یه‌كتر پێشبڕكێمانه بۆ واڵا كردنی ده‌رگای ماڵ و داڵده‌مان، بۆ دوژمنانی پشتاوپشتمان و خۆمان خاوه‌نماڵ نین.
ئه‌مڕۆ ئه‌م كوردستانی باشووره، له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادایه ئه‌توانرێت ئاسایشێكی تۆكمه‌ی تیادا دا بمه‌زرێت، ده‌سته‌به‌ری سه‌رفرازی و ئاسووده‌یی كه‌سه‌كانی بێت و، هه‌ست به هه‌بوون و ئازادی خۆمان بكه‌ین، ئه‌ویش به یه‌كڕیزی و بنبڕكردنی فره كوێخایی و، فره حیزبی كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی (یان هی منه یان تێكی ئه‌ده‌م) كوردستانیان خستۆته سه‌ر به‌شی جۆره‌ها دوژمن. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فشه حیزبێك ده‌ینێت به گرێدانی حیزبه‌كه‌ی به دوژمنێكه‌وه و، بێ پرسی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، له هه‌رچی پایته‌ختی دوژمن‌دا هه‌یه ته‌راتێن ئه‌كات، ئه‌وه یه‌كه‌وراست ده‌چێته خانه‌ی ناپاكی گه‌وره‌وه، له وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا ئه‌وه بكات، زیندان و مردنی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر خۆی به‌ڵكو جه‌ماوه‌رێكی زۆری كردووه به پاشكۆ و سیخوڕی دوژمن.
ئه‌مڕو له‌م كوردستانه كۆنتڕۆل له ده‌ستی ناوه‌ندا ده‌رچووه، تاكی چاوچنۆك به ئاره‌زووی خۆی یاری به هه‌موو ئاسایشیكی كه‌سی كورد ئه‌كات، ئیتر هه‌ر له ئاسیشی كه‌لوپه‌له‌وه، تا ده‌گاته به‌روبوومی كشتوكاڵ و خۆراك و كانزا و هه‌موو بوارێكی تری ژیان.
هیوادارم بیر له‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا رزگار ئه‌كرێت رزگاری بكه‌ن و، كار بۆ دواڕۆژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بكرێت، له ماڵی خۆمانا هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئارام بكه‌ین.