ئەمڕۆ لە یەکێک لە خاڵە هەستیارەکانی مێژووی هاوچەرخی خۆیدایە؛ لە ناوچەیەکدا کە هاوسەنگی هێز بەردەوام لە گۆڕاندایە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییان لەسەر ئایندەی گەلانى ناوچەکە و بگرە جیهان بە گشتی هەیە.
لە هەلومەرجێکی ئاوادا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها لە بەڕێوەبردنی کابینەیەک و کۆمەڵێک دامەزراوەی حکومی بەرپرسیار نییە ؛ بەلکوو لە پێگەیەکدایە کە بڕیارەکانی کاریگەرییان لەسەر ڕێبازی گەشەسەندن و سەقامگیری و پێگەی داهاتووی کوردستان دەبێت.
گرنگی ئەم بەرپرسیارەتیە کاتێک زیاتر دەردەکەوێ کە بزانین بۆ پاراستنی دەستکەوتە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگە ناوخۆییەکان و فشارە ئاڵۆزە ناوچەییەکان ببێتەوە.
کە ئەمە ئەرکێکە لە ئاستی توانای هەر کەسێک نیە.
مەسرور بارزانی و پڕۆژەی ئایندەسازی
یەکێک لە گرنگترین لایەنەکانی ئەدای بەڕێز مەسروور بارزانی، ڕێبازی گەشەسەندنخوازانەیە بۆ ئیدارەی هەرێم. پڕۆژەی کارەبای “ڕووناکی” ٢٤ کاتژمێری، پەرەپێدانی ژێرخانی ئاو و ووزە، دروستکردنی ڕێگاوبان، وەبەرهێنان، گەشەپێدانی شارەکان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەشێکن لە هەوڵەکانی حکومەتەکەی بۆ گۆڕینی پێکهاتەی ئابووری و خزمەتگوزاریی ناوچەکە.
گرنگی ئەم پڕۆژانە تەنها لە باڵەخانە و ڕێگاوبان و ئیمکاناتەکاندا نییە؛ بەلکوو لەو گۆڕانکاریەکانەدایە کە دەتوانن لە ژیانی خەڵکدا دروستی بکەن. گەشەسەندنی ڕاستەقینە کاتێک دەبێتە مانادار کە ببێتە هۆی هەلی کار و ئابوورییەکی بەرهەمدار و خۆشگوزەرانی گشتی و هیوای نەوەی گەنج.
گرینگ ئەوەیە مەسروور بارزانی هەوڵ دەدات ئەم ڕێگایە لە قۆناغی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەوە بەرەو قۆناغی دروستکردنی پێکهاتەیەکی ئابووریی بەردەوام و کێبڕکێکار ئاراستە بکات.
بەغدا؛ گۆڕەپانی سیاسەت و دانوستان و چەسپاندنی مافەکانی هەرێمی کوردستان
یەکێک لە بەرپرسیارێتیە ئاڵۆزەکانی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، بەڕێوەبردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدایە. پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و نەوت و گاز و داهاتی ناوخۆ و دەسەڵاتە یاساییەکانی هەرێم تەنیا ناکۆکی ئیداری نین؛ ئەم بابەتانە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە پێگەی سیاسی و ئابووریی کوردستانەوە هەیە لە هەیکەلی فیدراڵی عێراقدا.
لەم جۆرە هەلومەرجەدا ئەزموونی سیاسی و ستراکچەرى دەسەڵات لە بەغدا و توانای بنیاتنانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕەوتی جۆراوجۆری عێراقدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە. مەسروور بارزانی بە پەیڕەوکردنی دانوستان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، لە دۆخێکدایە کە توانای دیپلۆماسی بۆ چەسپاندنی مافەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی گرژییە پوکێنەرەکان کەڵک وەربگرێت.
بەغدا نابێت تەنها مەیدانی ناکۆکی بێت؛ بەڵکو ببێتە گۆڕەپانێک بۆ چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە و ڕێزگرتنی یەکتر و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی کوردستان.
مەسرور بارزانی لە هاوکێشە ئەمنی و جیۆپۆلیتیکییەکانی هەرێمدا
کوردستان دەکەوێتە دڵی یەکێک لە هەستیارترین جوگرافیاکانی جیهان.
پێشهاتەکانی ئێران، تورکیا، سوریا، عێراق، کێبڕکێی نێوان ئەمریکا و زلهێزەکانی ناوچەکە و گۆڕانی هاوکێشە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموویان کاریگەرییان لەسەر ژینگەی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە هەیە.
لە جوگرافیایەکی ئاوادا پاراستنی ئاسایش بە تەنیا بە ئامرازی سەربازی ناکرێت. بەلکوو دیپلۆماسی هاوسەنگ، داننان بە بەرژەوەندی ئەکتەرە ناوچەییەکان، پتەوکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان، یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و ڕێگریکردن لە ڕاکێشانی هەرێم بۆ ناو ململانێکانی دیکە، پێویستییەکی ستراتیژین.
مەسرور بارزانی لەم بوارەدا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەک دەبێتەوە کە لە بەڕێوەبردنی پرسە ڕۆژانەییەکان تێدەپەڕێت و بریتی دەبێت لە : پاراستنی سەقامگیری ناوخۆ، بەهێزکردنی پێگەی هەرێم، گۆڕینی پێگەی جیۆپۆلەتیکی کوردستان بۆ دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و کاریگەری سیاسی، نەک فاکتەرێک بۆ لاوازی زیاتر.
ووتەی کۆتایی؛ بەرپرسیارێتی ئەمڕۆ، میراتی سبەی
بەڕێز مەسروور بارزانی لە توانایدایە یەکێک لە گرنگترین قۆناغەکانی گۆڕانکاری لە مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە قاڵب بدات.
ئەم بەرپرسیارێتییە هەم دەرفەتێکی مێژووییە و هەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە؛ دەرفەتێک بۆ گۆڕینی دەستکەوتە سیاسییەکان بۆ دەسەڵاتی ئابووری، سەقامگیری بۆ گەشەپێدان و تواناکانی ئێستا بۆ دامەزراوەی بەردەوام و بەهێز.
کوردستان دەرئەنجامی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان و هیوای گەلێکە کە باجی قورسیان داوە بۆ پاراستنی شوناس و گەیشتن بە ئایندەیەکی باشتر.
ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی نەوەی بەڕێوەبەر و داڕێژەرانی سیاسەت تەنیا پاراستنی ئەم میراتە نییە، بەڵکو گەیاندنی بۆ ئاستێکی نوێی پێشکەوتن و دەسەڵاتە.
مەسرور بارزانی دەتوانێ ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لەم ڕێبازەدا بگێڕێت، پشت بە ئەزموون و ئیرادەی سیاسی و تواناکانی ئێستای.
کوردستان پێویستی بە ئایندەیەک هەیە کە تێیدا گەشەسەندنی ئابووری و دەسەڵاتی سیاسی و ئاسایشی بەردەوام و یەکگرتوویی دامەزراوەیی پێکەوە بژین. بنیاتنانی داهاتوویەکی لەو شێوەیە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە؛ بەرپرسیارێتییەک کە ئەمڕۆ هیچ کەس جگە لە ڕێزدار مەسروور بارزانی بۆ ئەم ئەرکە گونجاوتر نابینێت .