دواین هەواڵ

ئاسۆى روونى کوردستانیى خۆڕاگروبەهێز وگەشەسەندوو ..

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

دواى 23 ساڵ حکوومڕانى لە نێو عێراقێکدا کە بڕیاربوو لاپەرەیەکى نوێى لە ڕووى حکوومڕانى دیموکراسى و هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى کەتێیدا یاسا و دەستوور گرنتیى مافەکانى گەلى کورد و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین وئایینزاکانى دیکە بێت ، بیر دیکتاتۆرییەت و تایفى و مەزهەبى بسڕیتەوە و یەکترقیووڵکردن و متمانە بگەڕێتەوە نێوان هەمووان ، بەڵام ئەو خەونە زۆرى نەخایاند ، ئەوە زیاتر لە دوو دەیە ، کەمکورتى و ناتەواوى خراپى لە مەرام و زێهنیەتى هێزولایەنەبڕیار بەدەستەکانى بەغدا بە روونى دەرکەوتووە ، لە هەمانکاتیشدا هەندێک کەس ولایەنى لە کوردستان بەناو ئۆپۆزسیۆن بە دژایەتیکردنى ئەزموونى هەرێمى کوردستان و ڕێگریکردن لە گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانى بەکاردێنن 
حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى بەغدا ، چەندین ساڵە کار دەکەن و هەموو جۆرە کارت و سیناریۆیەک بەکاردێنن بۆ کەمکردنەوەى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان و سەپاندنى سزا و فشار و بڕیارە نارەواکانیان ، هەر جارەوە بە پاسا و بیانوویەک ، لەڕاستیدا خودى  دەسەڵاتى 23 ساڵەى بەغدا نقوومى گەندەڵى و لێکترازان بووەتەوە بە شێوەیەک خاوەنى خۆى نییە و کۆمەڵێک میلیشیا و مافیا بڕیار لەسەر چارەنوسیان دەدەن ، ئەوەش وایکردووە ، عێراق لە پرسەکانى خزمەتگوزارى و کارەبا و ئاو  و ڕێگاوبان لە خراپترین دۆخدا بێت ، بوونى بودجەیەکى زەبەلاح لە عێراقدا و پێچەوانەکەشى دروستە بەغدا چەندین ساڵە نەک هەر بودجەى تەواوى بۆ کوردستان نەناردووە وبەڵکو هەمووشێکى لە نێو مووچەدا بچووککردۆتەوە و دارایی وەک کارتێک دژى کوردستان بەکاردێنێت ، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى، توانیوێتى بەو بودجە سنووردار و کەمە ، دەیان پرۆژەى سترایتژى لە بوارەکانى ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و پێشەسازى و پێشکەوتوو بونیات بنێت کە لە زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکەدا بێ وێنەیە و لەگەڵ دابینکردنى کارباى 24 کاتژمێرى بۆ سەرانسەرى نیشتیمان 
هەروەها بەراوەردکردنى رەوشى ئەمنى و ئاسایشى عێراق لەگەڵ کوردستان ،ئەو راستییەى سەلماندووە بەهۆى بوونى دەیان گروپى چەکدارى نایاسایی و تیرۆریستى لە عێراقدا و ئینجا بەکارهێنانیان بۆ پەلاماردانى تیرۆریستى دژى کوردستان و وڵاتانى دراوسیى عێراق ، ئاماژەن بەو راستییەیە کە کۆنترۆڵکردنى ئەو دەوڵەتە سیێبەرە چەکدارە لە کۆنترۆڵى حکوومەتەکانى بەغدا دەکەوتووە و چونکە ئەوان بەهۆى ئەو بودجە و چەکە زۆرانەى کە خودى حکوومەتى عێراق پێداون ، ئێستا ئیتر خاوەن هەموو دەسەڵاتێکن و هەر ئەوەشە عێراق و حکوومەتەکەیان بارمتەکردووە و بە فەرمانى دەرەکى ئاستەنگى دارایی و کێشەى ئەمنى بۆ هەرێمى کوردستان دروست دەکەن ، لە هەمان کاتیشدا بەو کارە قێزەوەنانەیان دەیانەوێـت سیما و سەرنجەى لە سەر گەندەڵى و شکستە کارگێرى و تاڵانییەکان کە هەموو جومگەکانى عێراقى گڕتۆتەوە بەڵارێدار ببەن ، ئەوەش دۆخێکى خراپى وەهاى دروستکردووە کە چاککردنەوەى رۆژ بە رۆژ ئەستەمتر کردووە 
ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ، هەندێک هێزولایەنى بەناو ئۆپۆزسیۆنى زمان کورد ، لە کوردستان بەشێوەیەک خۆیان وێنا دەکەن کە دڵسۆزى گەل و نیشتیمانەکەیان , بەڵام لە عێراق هەموو هەوڵەکانیان بۆ پەردەپۆشکردنى گەندەڵى  و تاڵانیی و تاوانەکانى گروپ و تاقمە میلیشیاکانە و لە هەمان کاتیشدا لە کوردستان بەهەموو توانایەکەوە بە فەرمانى ئاغاکانیان دژایەتى ئەم گەل و ئەزموونە دەکەن و لەکاتێکدا لەوێ پاشکۆیەتى بۆ ئەم  میلشیا لە یاسا دەرچووانە دەکەن و گیان و ڕۆحیان بۆ رازیکردنیان فیدا دەکەن لەکاتێکدا عێراق لە رووى قەبارەى گەندەڵ و شکستى کارگێڕى لە خراپەوە بۆ خراپترین رۆیشتووە و لەوەش سەیروسەمەرەتر ، ئەوانەى کە ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن بە هەموو توانایەکەوە بەرگرى لە عێراقە شکستخواردووە و بارمتەکراوەکەى چەنگى میلیشیا تیرۆریستەکان دەکەن و پاساویشیان بۆ دەهێنەوە ، بەدڵنییاییەوە ، ئەو گروپ و لایەنانەى شەو و رۆژ دژایەتی کوردستان دەکەن ، داوایان لە ئاغاکانیان لە بەغدا و وڵاتانى هەرێمى کوردستان تا پەلامارى کوردستان بدەن ،بۆیە ، دەسەڵاتدارانى بەغدا و بەکرێگیراوەکانیان بە هەر ناو و لە هەر شوێنک باش ئەو راستییە دەزانن ئەم کوردستان بەرهەمى خەبات و قوربانیدانى گەلێکە کە لە ژێر هیچ گوشارو گەمارۆدانێک جارێکى تر سەر بۆ هیچ دوژمن و نەیارێک ناچەمێنێت و ئاسۆى کوردستانیی خۆڕاگرو بەهێزیش ڕوونترە ..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP