هەمیشە لە ناو کایەی سیاسیدا پرۆسەیەک هەیە کە تێگەیشتنێک بەرهەم بێت هەتا ڕێگات لێبگرێت بە ڕاستی تێبگەیت. بە هۆی کارمەوە ئەم ڕۆژانە زۆر بیر لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەمەوە. چەمکێک کە ماوەیەکی زۆر زیاترە بیری لێدەکەمەوە چەمکی ئەسێمبلجە. Assemblage بە فەرنسی agencement
هەتا ئێستا نازانم بە کوردی دەبێتە چی. دیارە گەر وشەی بەرامبەریش هەبێت هەمان مانای چەمکیی نابەخشێت. دۆلۆز و گواتاری ئێشیان لە سەر کردوە. پاشان لە ناو کایەی فیکریی زمانەکانی تردا پەرەی پێدراوە.
بە گشتی ئەسێمبلیج، کە هەندێک دەڵێن وەرگێڕانێکی ناتەوەوە بۆ چەمکی ئاژانسمێنتی فەرەنسیی، بە مانای پێکەوەبونی کۆمەڵێک یەکە و هێز و پێکهاتەی مرۆیی و نامرۆیی دێت، لە میانەی پرۆسەیەکدا لە پێناو ئامانجێکدا.
بۆ نمونە دیدێک هەیە کە لە عێراقدا دەوڵەت هەیە، هێزی سیاسی هەیە، هەروەها سوپای فەرمی هەیە، حەشد هەیە، لە گەڵ ئەمانەدا چەند گروپێکی چەکدار هەن پێیان دەوترێت فەسائل. بە پێی تیورەی تەقلیدی، دەوڵەت دەبێت ئەمانە هەموو کۆنترۆڵ بکات. لەم ڕوانگەیەوە وەها دەبینرێت کە سوپا سەر بە دەوڵەتە، حەشدیش سەر بە حیزب و هەروەها حکومەت یان دەوڵەت، بەڵام لە دەرەوە چەند هێزێک هەیە، کە لە دەرەوەی دەوڵەتن.
بەڕای من ئەم دیدە هەڵەیە. دەوڵەت و حیزب و سوپا و حەشد و فەسائل، نە بەیەکەوەن، نە دژ بە یەکن بە شێوەیەکی قەتعیی. بەڵکو لە پرۆسەی ئەسێملجدان، کە هەریەکە و بونی خۆی هەیە، بەڵام لە ململانێدان لە گەڵ یەکدا، بەپێی پێداویستی و فشار و خواست مامەڵە کە گەڵ یەکتردا دەکەن. مامەڵەکانیان بۆ مەبەستی مانەوە و بەدەسهێنان و بەرگریی و هاوسەنگییە.
بەڵام ئەسێمبلج تەنها ئەکتەری مرۆیی لە خۆی ناگرێت، بۆ نمونە لە پرۆسەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی عێراقدا، ئەکتەری نامرۆیی وەک دۆلار، نەوت، بازاڕ، شەڕ، زۆر گرنگن. هەروەها ئەکتەری تری وەک ژینگە، زیادبوون، بەشاربوون، تەکنەلۆجیا کاریگەرن. دیارە لە هەموو شوێنێک ئەمانە هەن، بەڵکو لە هەناو هەر ئەسێمبلجێکدا ڕۆڵی و مانای خۆیان هەیە.
ئەمریکا دەیەوێت عێراق لە ئەسێمبلجبوون بخات. ئێران دەیەوێت دۆخی ئەسێمبلج بەردەوامی هەبێت.
وێنەکەش خۆم لە قەتەر ساڵی ٢٠١٧ لە کۆنفرانسی کورد و عەرەب