لە ماوه‌ی كاروخزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌ر له ساڵی 2019 و تا ئه‌مڕۆی 2026 ، به سه‌ركردایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، هه‌موو ئاڵنگاریی و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می گۆڕیی بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری له گشت بواره جیاوازه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌ڵی كاری و ئاوه‌دانی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی بێ وێنه كه له مێژووی 35 ساڵه‌ی حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م وێنه بووه
كابینه‌ی نۆیه‌م ، توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورت ،به‌ڵام به پلان وستراتیژی ورد وكارنامه و هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له كاروخزمه‌تگوزاری و له‌هه‌مانكاتیشدا به شێوازێكی نوێی گه‌شه‌پێدان له هه‌موو بواره‌كانی ئاو ،كاره‌با،سیستمی ئیلكترۆنی ، به‌ڕێوه‌بردنی دیجیتاڵی ،ئینجا له‌ڕووی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشكه‌وتنێكی مێژژوویی ببات ؛ بۆ یه‌كه‌مین جار و دوای زیاتر له سێ ده‌یه گرفتی كاره‌با و پیسبوونی ژینگه و به‌هه‌ده‌ر چوونی داهاتێكی زۆر بۆ سووته‌مه‌نی و وێرای پیسبوونی ژینگه كوردستان بوه خاوه‌ن كاره‌بایی 24 كاتژمێری ، ئینجا له‌ڕووی دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و داخستنی ده‌یان بیری ئاو ، چه‌ندین به‌نداو وپۆند دروستكراوه ، كه كێشه‌ی زۆری بێ ئاوی چاره‌سه‌ركرد ، له‌گه‌ڵ دروسكردنی سیستمێكی به‌هێز له‌وی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له ناوخۆ و ئینجا هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می جوتیاران كوردستان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه ، له‌گه‌ڵ دروستكردنی سه‌دان كیلۆمه‌تر ڕێگه‌وبانه‌كانی كوردستان ، كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا كلیلی چاره‌سه‌ری بوون بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه چ بۆ شاره‌كانی كوردستان و چ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه ، ئینجا له‌ڕووی پاك و خاوێن ڕاگرتنی ژینگه و چاندنی هه‌زاران دار له شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان و پلانی چاره‌سه‌ری كردن زبڵ و خاشاك و دروستكردنی پشتێنی سه‌وزایی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری پایته‌خت ، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ ستراتیژی بێ وێنه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی
بۆیه ، گرنگه ئاماژه به چه‌ند پلان و به‌رنامه‌یه‌كی حكوومه‌تی كوردستان له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ین :
یه‌كه‌م ،، پاك وخاوێن ڕاگرتنی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی چاره‌سه‌ری زبڵ و خاشاك ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆر له سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی گشتی و ئاوی ژێر زه‌ووی داناوه ، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و پاشماوه زبڵانه و سوودوه‌رگرتنیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه ، به پێی ئاماژه‌كان له‌ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوو نزیه‌ی 2دوو هه‌زار تۆن چاره‌سه‌ری زبڵ و خاشاكی شاره‌كانی كوردستانی له ئه‌ستۆ گرتووه ، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگی حكوومه‌تی كوردستان بووه " وێرای تێچووییه‌كی زۆر له سه‌ر حكوومه‌ت
دووه‌م،، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو توانیوێتی له‌ڕێگه‌ی چاندنی دار و به‌رفراوانكردنی ڕووپۆشی سه‌وز و رووه‌ك له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان وبه‌تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت ،هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی دابه‌زاندین پله‌كانی گه‌رما و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی خۆش وئاسووده بێت له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی پشتنێه‌ی سه‌وز ، وه‌ك پلانی ستراتیژی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا ، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی چاندنی هه‌زاران دار له ڕووبه‌ڕێكی به‌رفراوان دا له پێناو كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگریكردن له به‌ربوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رام و باشتركردنی كه‌شوهه‌وا ،ئه‌ویش به‌چاندنی هه‌زاران داری میوه‌ی جۆراوجۆر ، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك سوودی ژینگه‌یی ده‌بێت و له‌لایه‌كی دیكه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆراك و به‌رهه‌می ناخۆیی وگه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێژه‌یه‌كی باش
سێیه‌م ،، به‌سه‌رنجدان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له سه‌ر كاروهه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ، به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانیوێتی گۆڕانكاری گه‌وره و به‌رچاو له گه‌شت بواره‌كاندا پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بكات ، ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی وگرنگه هه‌م له‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌میشه له رووی ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوو و خزمه‌تگوزاری له گشت بواره‌كاندا ، ئه‌وه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه كه چیتر هه‌رێمی كوردستان گۆشه‌گیر نییه " به‌ڵكو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌كه وجیهان له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام دایه
بۆیه ، به شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك سه‌رنج له سه‌ر كاروخزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ین ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌هێزی سه‌ركردایه‌تی و لۆژیك له به‌ڕێوه‌بردن و بوونی پلان و به‌رنامه و گۆڕینی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان بۆ پرۆژه و ده‌رفه‌تی مێژوویی بۆ پێشخستنی نیشتیمان و ئینجا پارێزگاریكردن له ژینگه و فه‌راهه‌مكردنی ئاو و كاره‌بای خاوێن و پشت به‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌هێزكردنی كه‌رتی ئابووری وتایبه‌تی و وه‌به‌رهێنان ، ئاماژه‌یه به ڕێبازێكی راسته‌قینه و فره‌ڕه‌هه‌ند بۆ زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان له ئێستا وداهاتوودا كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به دڵسۆزی و خۆڕاگری وده‌وڵه‌تمه‌داری مه‌سرووربارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ به‌ڕه‌وپێشبردنی كوردستان وگه‌شه‌پێدانی زیاتر