ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوور و گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێر و شه‌هیدپه‌وه‌ری كه هه‌میشه و به‌درێژایی مێژوو هه‌رگیز باوه‌ری به‌شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیی نه‌بووه و ته‌نها له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ره‌واكانی تێكۆشاوه ، ئێستاش كوردستان بووته دوورگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆژ به‌رۆژ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌روه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییش په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ره‌و پێش و به‌ره‌و لووتكه‌یه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌یارانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی چاویان پێ هه‌ڵنه‌یه‌ت و هه‌ر جاره‌وه به پاساو پیلانگێرییه‌ك و جۆرها چه‌ك و مووشه‌ك هه‌وڵی پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی له ئامانجه‌كانی بده‌ن
ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو ، به ڕێگه‌ی چه‌ندین پیلانگێری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌وڵیاندا ، دواتر داعشی تیرۆریستیان به‌كارهێنا و ئینجا له 2017 گه‌له‌كۆمه‌كی و میلیشیایی وپاسدار و سوپا فشۆڵه‌كه‌ی عێراقیان تاقیكرده‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گه‌ل و ئه‌زموونه و ده‌ستكه‌وته‌كانی و دواتر به‌ڕێگه‌ی گوشار وگه‌مارۆی ئابووری و دارایی و ڕێگریكردن له فڕۆشتنی نه‌وت و چه‌ندین سیناریۆی دیكه‌یان تاقیكرده‌وه ، ئێستاش له وێرای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و كوردستان وه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستانیش رایگه‌یاندووه هه‌رگیز به‌شێك نییه له شه‌ڕو ململانێییه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دیسان جارێكی تر وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ ڕشتنی ڕق و كینه‌ی داگیركاری و فاشیزیمان به هه‌موو جۆره چه‌ك و مووشه‌كێك په‌لاماری كوردوكوردستان و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان كه پارێزه‌ری ئاشتی و سه‌قامگیرین له ناوچه‌كه و عێراقنن، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی بووه ، چونكه گه‌لی كورد جیاواز له هه‌موو گه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌كانی دونیا زیاتر قوربانی و خوێنی به‌خشیووه ، بۆیه له ئێستاشدا هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ركردایه‌تیی گه‌لی كورده‌وه زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی كردوو بۆ پارێزگاریكردن له كورد و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه
له قۆناغی ئێستاشدا كه شه‌ڕێكی گه‌وره‌كه‌ی نێودان ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل به‌رامبه‌ر به ئێران و میلیشیا وگروپه‌كانی له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه ، رۆژانه ده‌یان مووشه‌ك و درۆن له‌و مووشه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن و له‌و نێوده‌ودا هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه تا وڵاتانی دیكه‌ش تێوه بگلێنن و به‌تایبه‌تی به‌شی زۆرێك له‌چاوه‌كان له سه‌ر ئه‌وه‌یه تا گه‌لی كورد به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه پێبكرێت ، بۆیه ئاستی هێرش و په‌لاماردانه تیرۆریستیه‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و به‌روژه‌ندییه‌كان زیاتر بوونه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له راستییدا ده‌بینرێت ، سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد هه‌میشه خۆیان له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جه‌مسه‌ربه‌ندییانه پاراستبووه ، وێرای زۆربوونی مووشه‌كباران ودرۆنبارانكردن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تائێستاش چه‌ندین شه‌هید و برینداری هه‌بووه ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی په‌لاماری تیرۆریستی میلیشیا و گروپه له یاسا ده‌رچووه‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئێران به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به هه‌نگاوی ژیرانه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و هه‌میشه‌یش رایگه‌یاندووه كه بێلایه‌تی هه‌رێمی له نێو ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیانه‌دا راگه‌یاندووه
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه وێرای خۆپاراستن له تێوه‌گلانی له شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ناوچه‌كه‌دا ، به‌ڵام رۆژانه به بێ هیچ پاسا و بیانوویه‌ك وهۆكارێك هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كردێت ، ئه‌مه‌ش به‌شێكی بۆ ڕێگركیدنی هه‌رێمی كوردستانه له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له هه‌موو بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه بینیووه و به‌شێكی دیكه‌شی بۆ خه‌ونی كۆتایی هێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، چونكه دوژمنانی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان به‌رده‌وام له دژی بوونی هه‌رێم ، ئاماده بوونه هه‌موو كارێكی تێكده‌رانه و تیرۆریستانه بكه‌ن ، له به‌رامبه‌ریش دا گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی ئاشتیخواز بووه دژی شه‌ڕانگێری و وێرانكاری بووه ، چونكه به‌درێژایی مێژوو و كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌رگریی له دۆزه ره‌واكه‌ی كردووه و شه‌ڕی به‌سه‌ر دا سه‌پێنراوه ، هه‌میشه پشوو درێژبووه تا ئه‌و كاته‌ی ناچاربووه به‌رگری له خاك و شووناس و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات
له قۆناغی ئێستاشدا ، گه‌لی كورد ، هه‌میشه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و چاره‌سه‌ری بووه ، چونكه خاوه‌ن دۆزێكی جیاواز و ره‌وایه و هه‌رگیز نه‌بووه‌ته به‌شێك له ململانێی شه‌ڕی گه‌وره‌ی نێوان وڵاتان و به‌تایبه‌تی ڕێگه‌ش نادات هیچ وڵاتان ولایه‌نێك به‌كاری بێنێت
بۆهێنانه‌دی پلان و به‌رنامه ومه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و گه‌لی كورد له ئێستادا خاوه‌ن بڕیار و پێگه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و ئاماده نییه ، جارێكی تر ببێته قوربانیی به‌رژوه‌ندیی جه‌مسه‌ره‌كان و هیچ هێز و وڵاتێكێك ناتوانێ له پێناو به‌ربه‌كارهێنانی كورد بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی گه‌لی كورد بكاته قوربانیی ، زمانی گه‌لی كورد ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه ، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت نه‌یارانی كورد باش ئه‌و راستییه بزانن ناكرێت پشوودرێژی گه‌لی كورد تاقی بكه‌نه‌وه و سوود وه‌ربگرن له‌وه‌ی به مووشه‌ك و درۆن و هه‌ڕه‌شه‌كردن پێیان وابێ ئیراده‌ی كورد لاوازه و راده‌ستی دوژمنان ونه‌یارانی ده‌بێ ، به‌ڵكو مێژوو سه‌لمێنه‌ره شه‌ڕ فرۆشتن له كوركوردستان ، ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر شكست و ڕیسواییه بۆ نه‌یارانی كوردوكوردستان