دواین هەواڵ

بۆچی حوسییەکان تاکوو ئێستا نەچوونەتە ناو شەرەکە؟

‌نەوزاد هێتوتی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە کاتێکدا حوسییەکان دەتوانن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ بگێڕن لەم شەرەدا و باردوخەکە زیاتر ئالۆز بکەن، بەتایبەتی دەتوانن لە دەریای سوور و باب ئەلمەندەب سەرئێشەی زۆر بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل درووست بکەن و، وەک گەراوی هۆرمز، ڕێگری لە چوونی بڕێکی زۆر وزە بۆ بازاڕە جیهانییەکان بکەن. بەلام تاکوو ئێستا ئێران ئەم کارتەی بەکار نەهێناوە و هۆکارەکانی ئەمانەن: 
یەکەم، حوسییەکان دوایین کارتن کە ئێران دەیەوێت لەم شەرەدا بەکاریان بهێنێت؛ بۆیە تەنها لە حاڵەتی درووست بوونی  مەترسیی  راستەقینە لە سەر دەسەلتیان و ئەگەری رووخانی بەکاردێنرێن 
دووەم، بۆ ڕێگری لەوەی عەرەبستانی سعوودی بێتە ناو شەرەکە. حوسییەکان یەکێکن لەو کارتانەی ئێران بۆ ترساندنی سعوودیە بەکاری دەهێنێت، بۆیە دەیەوێت وەک کارتی گوشار لە دژی عەرەبستان ئامادە بێت  ئەگەر پێویستی پێ بێت. بەتایبەتی، حوسییەکان دەتوانن گورزی سەربازی گەورە لە سەرچاوەکانی وزە و ژێرخانی ئابووریی عەرەبستان بدەن.
سێیەم، دەیانەوێت وەک کارتی گوشار لە دژی ئەمریکا بەکاریان بهێنن، بەتایبەتی بۆ ئەوەی ئەمریکا هەوڵ نەدات رژێمی ئێران ڕووخێنێت. حوسییەکان دەتوانن بە گرتنی باب ئەلمەندەب کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ هەناردەی نەوت و گاز بۆ بازاڕی جیهان درووست بکەن و قەیرانی وزە زیاتر قوڵ بکەنەوە.
چوارەم، ئێران دەیەوێت ئەم کارتە تەنها ئەوکاتە بەکاربهێنێت کە گوشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بگەنە ئاستی هەرە بەرز و ئێران هەست بە مەترسیی ڕاستەقینە بکات.
پێنجەم، دەکرێت میسر ڕۆڵێک هەبێت لەوەی ئێران زۆر پشت بەو کارتە نەبەستێت، چونکە لە ئەگەری گرتنی باب ئەلمەندەب زیانێکی زۆر بە میسرش دەگات. ئێستا میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP