له بارودۆخێكی ئاڵۆز و پڕ ئاڵنگارییه‌دا كه‌ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری ومه‌ترسی زۆری له سه‌ر ئابووری و وزه و ئاسایشی ناوچه‌كه داناوه ، لێره‌دا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه و دوورگه‌یه‌كی ئاڕام و متمانه‌پێكراو جارێكی تر وه‌ك فریادڕه‌س بۆریی نه‌وتی كوردستانی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا خسته‌گه‌ڕ ، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها له ڕووی ئابووریییه‌وه ، له‌ڵكو له‌ڕووی گۆڕانكاری له هاوكێشه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا له‌ناوچه‌كه قۆناغێكی نوێیه و له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ڕووی ئابووری و ئه‌منییه‌وه كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر سه‌نگ وپێگه‌ی گه‌لی كورد وهه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی ونێوده‌ڵه‌تی دروست ده‌كات
دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ستراتیژی و گرنگ ، له پێناو ڕه‌چاوگرتنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نیشتیمانی و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و چاره‌سه‌ری و تێكشكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی چه‌ندین ساڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراق چووه پێی نایه قۆناغێكی نوێیه‌وه . به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئێستادا كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و گرژی بووه‌ته‌وه ڕێره‌وی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له گه‌ڕووی هورموز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داخراوه ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كوردستانیش بۆ ڕێگه‌دان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌ك تاكه جێگره‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی جیهان و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوئه‌ورووپا ، ده‌بێت عێراق د‌رك به گرنگی وبایه‌خی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵی ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه ، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئاسایش و جیۆپۆلۆتیكیه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن و پرۆژه‌ی ستراتیژی و نیشتیمانییه ، ئه‌مه‌ش واده‌كات ڕێككه‌وتن گه‌وره و پرسی دیكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵواستراوه‌كانی وه‌ك دارایی و گومرگ و دارایی و دراو و ئابووری لێبكه‌وێته‌وه
له‌و نێوه‌دا ڕۆڵی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌م ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه ، ڕۆڵێكی دیپلۆماسی وسیاسی و بڕیاردانێكی كاریگه‌ر بوو ، ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌چاوگرتنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتیمان و هه‌روه‌ها ئه‌و بارۆدۆخه‌ی ئاڵۆز و شه‌ڕی له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه ، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی وبه‌تایبه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ڕێگه‌ی بۆری كوردستانه‌وه، واده‌كات كه ساردی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و گه‌رمی بباته‌وه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزتر كرد ،هه‌روه‌ها متمانه‌ی زۆریسی بۆ هه‌موو كۆمپانیاكانی بواری وه‌زه به‌تایبه‌تی نه‌وت و غاز كه ماوه‌یه‌كدا نیگه‌رانی دروست كردبوو گه‌ڕاندنه‌وه
هه‌ڕوه‌ها ئه‌م ڕێككه‌وتننه ستراتیژییه ، كاریگه‌ری زۆر ی له‌سه‌ر ژیان و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات ، ده‌بێته هۆی دڵنییایی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه خۆشكردن بۆ پرسی بودجه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و شكاندنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان و له‌هه‌مانكاتیشدا ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ زیاتر بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانی ، له‌هه‌مانكایتشدا ڕێگه ئاسان ده‌بێته بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێك بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی فیدڕاڵی و چاره‌سه‌ركردنی ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ناوه‌ندێكی به‌هێز و ستراتیژی ئابووری له ناوچه‌كه دا ، هه‌نگاوێكی گرنگیشه بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیی له بواری نه‌وت و غاز له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه ، ته‌نها له‌بواری ئابووری و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نییه ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی سیاسه‌ت ودیپلۆماسییه وئیداره‌دانێكی دژیرانه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ژیرانه بوو بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئینجا سه‌قامگیری له نێو بازاره‌كانی وزه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییدا ، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی حكوومه‌تی كوردستان ئاماژه‌یه به نیازپاكی و هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدڕاڵی عێراق به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ماف وشایسته ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن و كێشه‌ش بۆ جووڵه‌ی بارزگانی كوردستان دروست نه‌كه‌ن ، چونكه تاكه‌ڕه‌ێگه‌یه بۆ دروستبوونی متمانه و ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رده‌وام له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا