دواین هەواڵ

ئیدریس بارزانى،سەرکردەیەکى ئاشتیخواز،کۆڵنەدەر وئازادیخواز

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

14 کاتژمێر پێش ئێستا

شەهید ئیدریس بارزانى، لە نێو ماڵباتێکى تێکۆشەر وخەباتگێرى بارزان لەدایکبووە و کە هەموو تەمەنى خۆیان لە پێناو خەباتى رزگاریخوازى کوردستان تەرخان کردووە، باوکى ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانى، باوکى رۆحى نەتەوەیی کورد ، رابەرێکى مێژوویی کوردوکوردستان بووە لە پێناو بەدیهێنانى مافەرەواکانى گەلى کورددا ڕووبەڕووى سیاسەتى ستەمکارانەى داگیرکەرانى کوردستان بەرخودانى کردووە ، شەهید ئیدریس بارزانى لە نێو ئەو قۆناغە سەخت وسیاسى و سەربازییەى کوردستان و عێراق و ناوچەکە کە پڕ بووە لە کێشە ململانێى چەکى شەرەف و کوردایەتى لەشان کردووە لە پێناو دۆزى رەواى گەلەکەى و ڕێگەیەک بۆ رووناکى داهاتوو  ، رووداو و پێشهاتە سیاسییەکان وایانکرد ئەم ئەزمووانە ببێتە سەرەتایەک بۆ داکوتینى ڕەگێکى قوڵ بۆ خەباتگێرى و رێگەی پارێزگاریکردن لە کەرامەت نەتەوەیی و سەربەخۆیی سیاسى بۆ گەل و نیشتمانەکەى بەدی بهێنێت 

وێراى هەموو ئەو رەوشە نالەبارو ناهەموارەانە ، شەهید ئیدریس بارزانى هەستى بەوە کردبوو  کە خوێندن وئاستى رۆشنبیرى بۆ سەرکردایەتى زۆر زەروور و گرینگە ، هەر بۆیە لە هەر دەرفەتێکدا دەستى لە خوێ،دن هەڵنەدەگرت و بەردەوامە ، بۆیە توانیی ئاستى سەرکردایەتى بەهێزتر بکات , بەشێوەیەک توانى بیکاتە کەسایەتییەکى بەهێز و سەرکردەیەکى بلیمەت لە نێو بزاڤى رزگاریخوازى کوردستاندا و شوێن دەستى دیار وبەرچاو بێت لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان

شەهید ئیدریس بارزانى ، رۆڵێکى گرنگ و بەرچاوى چ وەک سەرکردەیەکى سیاسى و چ وەک سەرکردەیەکى سەربازى لەگەڵ جەنابى سەرۆک بارزانى هەر لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و ئینجا گفتوگۆ ودانووستانەکان لە گەڵ حکوومەتى ئەو کاتەى عێراق و ئینجا کارى وئیدارەدانى پێشمەرگە لە رووى سەربازى و پلان و نەخشەى سەربازیدا و ئینجا لە ڕووى کارى ڕێکخستن و بەرەو پێشبردنى لە هەموو بوارەکانى بزاڤى کوردایەتی، بەشێوازێک کە لە ساڵى 1974 ڕؤڵى سەرکردایەتیکردنى دیار وبەرچاوبوو لەکاتى ڕێککەوتننامەى 11ى ئادارى 1970 بەتایبەتى جەختکردنەوەى لەسەر سێ خاڵى گرینگ ئەوەیش ڕێگریکردن لە لێکترازانى نێوماڵى کورد و بزاڤى کوردایەتى ، دانپێدانان و رەوایدانى نێودەوڵەتى بە پرسى کورد و پەیوەەندى لەگەڵ زڵهێزانى وەک ئەمەریکاو یەکێتى سۆڤییەت ، ئینجا گرینگدان بە کارى ڕێکخستن لە پێناو بەردەوامیدان بەخەباتى سیاسى و سەربازى 

ئەو دیدگایەى شەهیدئیدریس بارزانى ، تێڕوانییەکى مێژوویی بوو بۆ خەبات بەتایبەتى بۆ سروشتى کێشە و ململانێیەکانى کورد ، بەشێوەیەک باوەرى وابوو کە دەکرێت و زەرووە هەندێک جار بە بێ چەک خەباتب بکرێت واتە بەرێگەى چارەسەرى سیاسى ودیپلۆماسى وەک ستراتیژى بزاڤى رزگاریخوازى نەتەوەیی لە پێناو بەدەستهێنانى مافەرەواکانى نەتەوە ونیشتیمان ؛ ئەو خوێندنەوە وڕوانگانەش لە سەر بنەمایەکى راستى مێژووی کورد بوو  ، هەر ئەوەش بوو هەمیشە کارى بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ گشت چین وتوێژەکانى کوردستان دەکرد ، پێیوابوو سەقامگیرى ناوخۆیی بەردى بناغەیە بۆ بەدەستهێنانى ئامانجە گەورەکانى گەلى کورد ، لە هەمانکاتیشدا  تێگەیشتنى قووڵ و وردى هەبوو بۆ رووداو و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ، باوەرى وابوو پێگەى ستراتیژى کوردستان لە ناوچەکەدا بووەتە هۆى ئەوەى ببێتە گۆڕەپانى کێشە و ململانێی وڵاتانى ناوچەکە و زڵهێزەکان ، بۆیە هەمیشە پێیوابوو دەبێت بە لێهاتوویی و شارەزاى و نەرم و نیانى و ژیرى مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان بکرێت و هەر ئەوەش بوو کە ستراتیژى دوور مەوداى پارتى دیموکراتى کوردستان دارشتۆتەوە 

وێراى هەموو ئەو فشارە سیاسى و سەربازییانە کە لەلایەن حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقەوە لەسەر گەلى کوردو بزاڤەرزگاریخوازییەکەى دروست دەکرا ، لەگەڵ کێشە ناوخۆییەکان ، بەڵام توانی زۆر بە ژیرانە و لێزانانانە خۆى بۆ داهاتوو بەردى بناغەى زۆر بابەتى گرینگ دابرێژێت ؛ ئیدریس بارزانى ، خەمخۆرى دۆزى رەواى گەلەکەی بوو ، هیوا و مەشخەلى پەنابەر و ئاوارەکان بوو ، هەوێنى ئاشتى و بەرەوى کوردستانى بوو ، هەمیشە وەک سەرکردایەتى سەربازیی و سیاسى هاوسەنگى دروست دەکرد و خوێندنەوەى مێژوویی بۆ رووداو و پێشهاتەکان بوو لە پێناو بونیاتنانى داهاتوویەکى باشتر 

شەهید ئیدریس بارزانى ، رەمزى دادپەورەى بۆ خەباتێکى ڕەوا ، توانى هەموو سەختى و ئاستەنگەکان بقۆزێتەوە بۆ هەلى بەدەستهێنانى دەستکەوتى نەتەوەیی و لەگەڵ جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى ڕێگە و دریچەیەک بەرەو بەدەسهێنانى ویستە رەواکانى گەلى کورد بدۆزنەوە ، ئەمە وێراى هەموو ئاڵنگاریی و ئاستەنگەکان ، دیدگاییەکى مێژووییانە و نموونەى سەرکردایەتیکردنى هانمان دەدات هەمیشە باوەرمان بە دۆز و ئازادى و دادپەوەرى هەبێت ، ئەوەش وایکردووە ببیتە سیمبولى خەباتى رزگاریخوازیی بۆ دەست هینانى ئازادى و مافەرەواکانى کوردو کۆڵنەدان 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP