دواین هەواڵ

ڕۆژئاوا، پێویستە لە ناوچەی دوژمن شەڕ بکەیت نەک شەڕەکە بهێنیتە ناو ماڵی خۆت

‌نەوزاد هێتوتی

14/01/2026

زۆرێک لە شیکردنەوەکان و میدیا کوردییەکان باس لەوە دەکەن کە گوایە دەبێت کورد بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بکشێتەوە و نابێت لە ڕۆژئاوای فورات شەڕ بکات. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە گوایە ئەمریکا لە ڕۆژئاوای فورات بەرگیری لە کورد ناكەن. یان باس لەوە دەکەن کە لە ڕێککەوتنی پاریس كە  6 كانوومی دوومەی  2026دا اژو كراوە  کورد فرۆشراوە و بوویە، ھەسەدە شەڕێکی بێ ئەنجام دەکات. لێرەدا زۆر گرنگە هەندێک ڕاستی بخەینە ڕوو، چونکە بەشێکی زۆری ئەم هەواڵ و دەنگوباسانە ڕاست نین و تەنیا پڕوپاگەندەن کە بەداخەوە هەندێک لایەنی کوردیشی تێ کەوتوون لێرەدا دەمەوێت  ئەوە ڕوون بکەینەوە کە کورد لە چ حاڵەتێکدا دەبێت پاشەکشە بکات بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات (ناوچە کوردییەکان) و لە چ حاڵەتێکدا دەبێت تا مردن شەڕ بکات. ئەگەر بڕیار بێت کورد شەڕ نەکات و بکشێتەوە، دەبێت ئەمە لە ڕێگەی کۆمەڵێک مەرج و داواکاری کۆنکرێتییەوە بێت، ئەگەر نا کورد تووشی زیانێکی گەورە دەبێت:

مەرجەکانی کشانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات:
یەكەم، دەبێت حکوومەتی شەرع بە فەرمی دان بە مافەکانی کورددا بنێت و دەستووری سووریا هەموار بکرێتەوە. دووەدەبێت حکوومەتی سووریا بە ڕەسمی دان بەوەدا بنێت کە بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی فورات نزیک نابێتەوە و دان بە دەسەڵاتی کورددا بنێت. سێیەم، دەبێت حکوومەتی سووریا پشتگیریی سیستەمی فیدراڵی بکات بۆ كوردەكان  و هێزی هەسەدە وەک لایەنی فەرمی کۆنترۆڵکەری ئەو ناوچەیە بناسێنێت. چوارەم، دەبێت هێزی هەسەدە لە دەستووردا وەک هێزێکی فەرمی بۆ پاراستنی ناوچەی جەزیرە جێگیر بکرێت. پینجەم، جەخت كردن لەسەر ئەوەی كە  هێزەکانی تورکیا بە تەواوەتی لە گرێ سپی و سەری کانی و عەفرین بکشێنەوە و ئەو ناوچانە ڕادەستی کورد بکرێنەوە. شەشەم، زۆر گترنگە دەبێت گرەنتی بدرێت کە تورکیا و لایەنەکانی تر جارێکی دیکە هێرش ناکەنە سەر کورد. ھەفتەم، ئەم ڕێککەوتنانە دەبێت لەژێر سەرپەرشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمریکا، ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا بن.

ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، کورد نابێت دەستبەرداری یەک بست لەو خاکە بێت كە لە ژێر دەستیدایە و دەبێت شەڕی مان و نەمان بکات.  لێرەدا بۆ بەرگری كردن  لە ڕۆژئاوا، پێویستە لە ناوچەی دوژمن شەڕ بکەیت نەک شەڕەکە بهێنیتە ناو ماڵی خۆت. سەبارەت ئەو پەیامانەی هەندێک تیڤی كوردی  و چاودێری سیاسی بڵاوی دەکەنەوە، گوایە ئەمریکا داوای کشانەوەی لە كورد كردووە بۆ رۆژھەلاتی فوورات یان لە پاریس کورد فرۆشراوە، ئەم بابەتانە  هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. تا ئەم ساتەش ئەمریکا داوایەکی لەو شێوەیەی نەکردووە. ئەمە زیاتر ڕیکلامی نەیارانی کوردە بۆ بێهیواکردنی كورد. ڕاستە تورکیا و سووریا وا پیشان دەدەن کەگڵۆپی سەوزیانبۆ هەڵکراوە، بەڵام نە ئەمریکا، نە ئیسرائیل و نە فەرەنسا، هیچ گڵۆپێکی سەوزیان بۆ هێرشکردنە سەر کورد ھەڵنەكردووە.

كەواتە چی بکرێت یان خود ئەو هەنگاوە چێن دەبێت كورد بھاوێژێت

یەكەم، داوا لە هەموو کوردێک بکرێت چەک هەڵبگرێت و یارمەتی هێزە کوردییەکان بدات. هەروەها پارچەکانی تری کوردستان پشتیوانی ڕۆژئاوا بکەن.دووەم لە حاڵەتی هێرشدا، دەبێت هەسەدە لە ناوچەکانی تر گورزی کوشندە لە هێزەکانی بەرانبەر بوەشێنێت و ئەگەر پێی بكرێت بەرەی تری شەر بكاتەوە. سێیەم، دەبێت زۆر بە چڕی لەگەڵ ئیسرائیل قسە بکرێت. ڕەوەندی کوردی لە ئیسرائیل دەتوانن ڕۆڵی گرنگ بگێڕن بۆ ئەوەی نەتەنیاهوو پاڵپشتی کورد بکات.چوارەم، ڕاستە لە نێو ئیدارەی ترەمپ بۆچوونی جیاواز هەیە سەبارەت بە پالپشتی کردنی کورد، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەمریکا پشتی لە کورد کردووە.ڕاستە تۆم باراک وەک لۆبییەکی تورکیا، سووریا و قەتەر کار دەکات و تا ئێستا چاوپۆشی لە هێرشانەکان کردووە، بەڵام ئەمە بۆچوونی هەموو ئیدارەی ترەمپ یان خۆی ئەمریکا نییە.تۆ سەیری لێدوانەکانی لیندسی گراهام بکە؛ زۆر بە توندی دژایەتی ئەو هێرشانانە دەکات و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنیان دەکات.لێرەدا، لە ناو کۆنگرێس، لە ناو کۆشکی سپی و لە سەر ئاستی میدیا، دووستی کورد زۆرن و دەبێت لۆبییەکی گەورە لەم ڕووەوە دروست بکات. پینجەم، هاندانی درووزەکان و عەلەوییەکان بۆ ئەوەی دژی حکوومەت بوەستنەوە.شەشەم،سەبارەت بە کوردەکان، وەک باسم کرد، دەبێت لە ڕووی سیاسی، ڕاگەیاندن و سەربازییەوە پالپشتی ڕۆژئاوا هەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP