سه‌ره‌تا: كاتێك باسی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی سیاسی ده‌كه‌م، باس له‌و چوارچێوه‌یه ده‌كه‌م كه له ئێستا و له ئێره‌دا سیاسه‌تی تێدا ده‌كرێت، واته چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تی نوێ و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ى ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته و سنووره سه‌پێنراوه‌كانی سایكس پیكۆ و ئه‌و ده‌زگا و ئۆرگانانه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. (واته باسی ئایین و ئایدیۆلۆژیا نییه، ده‌كرێت ئه‌وه له كاتێكی تردا قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت).
ساڵێك زیاتره، گروپی (ئه‌حرارولشام و هاوپەیمانەکانی) وه‌ك گروپێكی سیاسی و سه‌ربازی (سه‌له‌فی جیهادی) به شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی (عه‌ره‌بی) و به ئینتیمایه‌كی مه‌زهه‌بی (سوننی/ ئه‌مه‌وی)، به‌هۆی پشتگیرییه‌كی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه (توركیا، چرای سه‌وزی ئه‌مریكا) دیمه‌شقی پایته‌خت و شاره گه‌وره‌كانیان گرت (جگه له ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده و دروزه‌كان)، بەوەش حكومه‌ته‌كه ئۆپۆزیسیۆنەکەى ئیدلیب ده‌زگاكانی حكومه‌تی رژێمی به‌عسی كۆنترۆڵكرد و جۆلانی گه‌شته ئۆفیسه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی دكتاتۆر و بوو به ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع و له ده‌سه‌ڵاتێكی راگوزه‌ری ئه‌مری واقیعه‌وه به پله‌به‌ندی و لەماوەی ساڵێکدا بوو به جێگره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تی شكستخواردووی سوریا و دانپێدانانی (عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، ئه‌وروپا)ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌گوزه‌رێت، هێزێكی سیاسی و سه‌ربازی به حوكمڕانییه‌كی تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر) و له‌چوارچێوه‌ى هاوكێشه‌یه‌كی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ئاڵۆزدا، ساڵانێكه توانیویانه رووبه‌رێكی فراوان له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌ڕێوه‌ببه‌ن، كرۆكی ده‌سه‌ڵاته‌كه كورده و بڕیارده‌ری راسته‌قینه‌ش حیزبێکی خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراون، به‌ڵام ناسنامه‌ی سوریای دیمۆكراتیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ناكه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێش له دانوستان و رێكه‌وتندان.
ئه‌وه‌ى ئێستا روو ده‌دات، له پاش ساڵێك له داروخانی ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه‌كه‌ى به‌شار و سه‌ره‌ڕای دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتێكی راگوزه‌ر كه وه‌ك (باخچه‌ى پشته‌وه‌ى توركیا و له ژێر ره‌حمه‌تی ترامپ و به بیانووى دژه پرۆژه‌ى ئێران) درێژه به شه‌رعیه‌تی خۆی ده‌دات، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین گروپی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و سیاسی جیاواز ململانێی نفوز و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خاكی سوریا، له گرنگترینیان هه‌سه‌ده له باكور و خۆرهه‌ڵات به پشتگیریی ئه‌مریكا، دروزه‌كان له باشوور به پشتگیریی ئیسرائیل، عه‌له‌وییه‌كانیش له خۆرئاوا وه‌ك پاشماوه‌ى رژێمی پێشوو.
واته له رووی سیاسییه‌وه تا ئێستاش حكومه‌تی سوریا یه‌ك ره‌نگ و ده‌نگه و بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقیعی براوه‌ى جه‌نگ، واته له سوریا نه هه‌ڵبژاردن كراوه، نه ده‌ستوورێکی تەوافوقی نووسراوه‌ته‌وه، نه رێكه‌وتنێكی فراوان كراوه له‌سه‌ر شێوازی حوکمڕانی و شوناسی سوریای نوێ، واتە هیچ شه‌رعیه‌تێكی جێگیریی په‌سه‌ندكراو بوونی نییه، داموده‌زگاكان ناتوانن بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی سوریا بكه‌ن، سوپا بریتییه له تێكه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵێك میلیشیای یه‌ك پێكهاته له (نیشتمانی و شۆڕشگێره‌وه تا جیهادگه‌رای نێونه‌ته‌وه‌یی تا گروپی نه‌ته‌وه‌په‌رستى عه‌ره‌بی و توركمانی تا چه‌ته‌ى به‌كرێگیراوی راهێنراو).
له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا، به‌رمه‌بنای ئه‌و پێشه‌كییانه‌ى سه‌ره‌وه، هه‌ڵوێستی سیاسی بۆ ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان (به جیاوازی ئینتیمای حیزبی یان ئایدیۆلۆژییه‌وه)، بریتییه له هه‌ڵبژاردن له نێوان سێ بژارده‌ى سیاسی‌دا:
یه‌كه‌میان: پشتگیرییه له پرسی ره‌وای كورد له "رۆژاوای كوردستان/ كوردستانی سوریا" چونكه هاونه‌ته‌وه و هاوسنوور و قوڵایی ستراتیژیمانن له‌و ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه ناسه‌قامگیره‌دا، به‌ڵام ره‌نگه له‌ڕووی ئایدیلۆژیا یان حیزبایه‌تییه‌وه له زۆربه‌مان جیاوازبن، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه مافی ئێمه و ئه‌وانیشه و هیچ له بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كه ناگؤڕێت. ئه‌م پشتگیرییه‌ش ده‌كرێت له رێگه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێت و پێداگریی له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و رێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه بكات.
دووه‌میان: بێلایه‌نی و خۆبه‌دوورگرتن و ته‌ماشایه له دووره‌وه به بیانووی جۆراوجۆر، له‌ژێر بانگه‌شه‌ی داوای رێكه‌وتن و سوڵح و پێكه‌وه‌ژیان.
سێیه‌میان: پشتگیرییه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌ناوی حكومه‌تی شه‌رعی و سوپای نیشتمانی و هاوئینتیمابوونی مه‌زهه‌بی و فیكری ئایینی (ئیسلامی)، كه لێره‌دا جیاوازی ئایدیۆلۆژی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌دا ده‌كرێته یه‌كێك له بیانووه‌كان.
به‌كورتی و به‌ڕای من:
له‌م كاته‌دا ده‌بێت پشتگیریی ته‌واو له كوردانی رۆژاوا بكه‌ین له‌ڕووی سیاسی و میدیایی و جه‌ماوه‌رییه‌وه، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی و ئایینیه، نه‌ته‌وه‌یی (بەهۆی كوردبوون) و مرۆیی (چونکە رووبه‌رووی راگواستن و هێرش بوونه‌ته‌وه) و ئایینی (به‌و پێیه‌ى هاوئایینی سته‌ملێكراون).
لە هەمان کاتدا، هەرکەس بە هەر رێگە و شێوازێک دەتوانێت فشار لەسەر حکومەتی دیمەشق دروست بکات، رەنگە رێگایەک ئەوە بێت کە هەڵوێست و پەلامارەکەیان شەرمەزار و ریسوا بکات، رێگەیەکی تر ئەوە بێت بە شێوازی سیاسی یان دیپلۆماسی فشار دروست بکات بۆ ئاگربەست و گرتنەبەری رێگەی ئاشتییانە، یان هەر میکانیزمێکی تر.