لە سەدەی نۆزدە، سیمۆن بۆلیڤار شۆڕشێکی گەورەی لە ئەمریکای لاتین خستە سەرپێ، بۆلیڤار لەدژی کۆڵۆنیالیزمی ئیسپانی خەباتێکی گرنگیی ئابووریی، سیاسیی، فیکریی و کۆمەڵایەتیی بەڕێوەبرد، بەگشتیی توانی سەرجەم ئەمریکای لاتین ئازاد و سەربەخۆ بکات، بۆلیڤار باوەڕی وابوو دەبێت ئەمریکای لاتین یەکگرتووبێت، کۆمارێکی مەزن بێت بۆ یەکسانیی و دادپەروەریی و دژەکۆڵۆنیالیزم. سۆسیالیزم لە ئەمریکای لاتین، جیاوازە لە سۆسیالیزمی مارکسی، هەرچەند بەگوێرەی قۆناغە مێژووییەکان مارکسیزم کاریگەریی قوڵ و جددیی هەبووبێت، بەڵام دیاردەی چەپ و سۆسیالیزم ڕەگێکی مێژوویی شارستانیی هەیە، کلتووری ئینکا، چیمو، موچیک، سێ شارستانییەت و کلتووری گرنگیی ژینگەیی، دادگەریی، یەکسانیی، مرۆڤدۆستیی، ئەمریکای لاتینن، بەهۆکاری ئەوەی ئەو کلتوورانەی دوایی لەژینگەی ئەمریکا درووست بوون، پێشتر مرۆڤەکانیان لەڕێگەی کۆچێکەوە بە گەرووی بێرینگ دا لە ڕووسیا-وە ڕۆیشتن بۆ ئەمریکا، هەربۆیە پەرستنی خواوەندی خۆر، مانگ، زەوی، هەروەک مرۆڤەکانی شارستانییەتی زاگرۆسیی و عێراق بوو، توانیبوویان کەناڵ و بەنداو و سیستەمی ئاودێریی درووست بکەن، سیستەمی تۆڕی ڕێگاوبان، زۆر شاری گەورە و بچوکیان درووست کرد، چەندەی بڵێی پێشکەوتوو، ژیاریی و خاوەن ماف و ئازادیی کۆمەڵایەتیی بوون، بۆلیڤار کوڕی ئەم کلتوورانە بوو، توانی دژی کۆڵۆنیالیزمی ئیسپانی هەموو ئەمریکای لاتین ڕزگار و سەربەخۆ بکات، ئینجا وەختێک هۆگۆ چاڤێز هاتە سەردەسەڵات، بەرنامە و سیتراتیژیی سیاسیی و ئابووریی و کارگێریی ناونا، شۆڕشی بۆلیڤاریی، ئەم شۆڕشە بۆلیڤارییەی گرێدا بە سیستەمێکی گشتگیرتر بەنێوی سۆسیالیزمی سەدەی بیست و یەکەم، تێکەڵاوییەک بوو لە مارکسیزم و ناسیۆنالیزمی لاتینیی و ئاینی و کلتوورەکەی، هەر لە دەورووبەری ئەو ساڵانەدا ئیڤۆمۆرالێس شێوازێکی دیکەی لە سۆسیالیزم خستە سەر ڕێ، و نێوی لێنا، سۆسیالیزمی گەڵای کۆکا، گەڵای کۆکا، گەڵایەکی پیرۆزە لەناو گەلانی ئەمریکای لاتیندا، کلتووری ئەندێس زۆر گرێدراوی پیرۆزییەکانی گەڵای کۆکان، مۆرالێس کردی بە هێمای بەرگریی لە کلتووری ڕەسەن، سەربەخۆیی و دژوەستانەوە لە فشارە نێودەوڵەتیی و ئێمپریالیی جیهانیی، پاشای ڕووەکەکان هەزاران ساڵە گەلان ڕێزی لێدەگرن، بەپیرۆز چاوی لێدەکەن، بۆ دەیان جۆری چارەسەریی نەخۆشیی بەکاری دەهێنن، بەڵام کاتێک ئەورووپایی و دەوڵەتی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لێدەکەن، لەسەدەی نۆزدە بەهەموو ئەقڵەحیز و هەلپەرستەکەیانەوە، کۆکاینیی لێ درووست دەکەن.
شەڕ و بێ ڕێزییەکانی ئەمریکا بە ئازادیی و سەربەخۆیی ڤەنزوێلا، شەڕێکی سادە و ئێستایی نییە، شەڕ نییە لەسەر نەوت و گازی ڤەنزوێلا، بەڵکوو لە قوڵاییدا شەڕێکە لەگەڵ کلتوور و شارستانییەتی ئینکا، چیموو، مایا..هتد، شەڕێکی لەمێژینەیە لەگەڵ هەموو لاتینییەکان و پیرۆزییەکانی کە لە قوڵایی جەوهەردا سۆسیالیستین و ناتوانن لەوە زیاتر بن، با وای دابنێین مادۆرۆ دیکتاتۆر بووە، ئەی چاڤێز؟ ئەدی فیدڵ و گیڤارا؟ ئەدی بۆلیڤار؟ مادۆرۆ دیکتاتۆرێکی سۆسیالیستییە لەبەر ئەوەی دەستی بە بازاڕی جیهان ناگات؟ بابەتەکە کەسێتیی مادۆرۆ یان ئەوانەی دیکەش نییە، جەوهەرەکەی بریتییە لە ملکەچکردن و سڕینەوەی کلتووری دێرینی لاتین، کێ ئەوە دەکات؟ ترامپ، ترامپ کێیە؟ ئەو کەسەی هەڤاڵ جەمیل بایک پێی دەڵێ: پیاو کوژ. ئێستا هەر پیاوکوژ نییە، خەڵکیش دەڕفێنی، چەتەیە.