دواین هەواڵ

قوتابخانە وڕێبازێکى پبرۆز شکۆى گەلەکەى هیچ پرسێکى تر ناگۆڕێتەوە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

6 کاتژمێر پێش ئێستا

کاتێک حزبێک لەسەر دەستى ڕابەرێکى ڕۆحى و لە هێناو بەرژوەندیی نەتەوەی و نیشتیمانى دامەزرا بێت ، لە سەر ڕێچکە وڕێبازێک بروات کە تێیدا حزبایەتى بەرتەسک وناوچەگەڕێتى شوێنى نابێتەوە ، واتە بە ڕۆحێکى دیموکراسیانە و کوردپەوەرانە ، لە ناوچەکى ئاڵۆز و نادیموکراسیانە خزمەتى نەتەوە و خاکەکەى دەکات ـ، ئەوەى لەناوچەکە دا بوونى هەیە نە دیموکراسییە ونە ئازادى ، بەڵام ئەوە حزبەى ناوى پارتییە تەنیا حزبێک نییە بەڵکو ڕێبازێکى کوردپەوەرى و دیموکراسیخوازى و ئاشتىخوازى و پێکەوەژیانە و وێنەى نەبووە و نابێت 

لە سەر ئاستى وڵاتانى ناوچەکە دەیان حزبى جۆراوجۆر و بە ناو و دروشمى بریقەدار و زڵ بوونی هەیە ، بەڵام تەنها بە شێوەى چەواشەکارانە هەموویان لە سەر بنەماى بەرژوەندییە تایبەتییەکانى خۆیان نەک بەرژوەندى گەل ونیشتیمانەکەیان کار دەکەن ، تەنیا باوەریان بە دیموکراسى و پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنیش نییە ، واتا بەشێوەیەکى زۆر تاکڕەوانە و دیکتاتۆرانە دەبنە هۆى کێشە وگرفت بۆ خەڵکى وڵاتەکەیان ، وەک ئەوەى زۆرێک لەو حزبانە لە نێو وڵاتەکەیان جگە لە نەهامەتى و ماڵوێرانى هیچى دیکەیان بەدواى خۆیان جێنەهێشتووە و بوونە هۆکارى ئاڵۆزى زۆر لە ناوخۆیان و بۆ دراوسێیەکانیان

بەڵام لە باشوورى کوردستان وێراى هەموو ئاستەنگ و کۆسپەکانى بەردەمى ، ئەمڕۆ خاوەنى سەنگ و پێگەى بەهێزە هەم لەڕووى دیموکراسى و هەمیش قەوارەیەکى بەهێز و هەمیش پێشکەوتن و دەستکەوتى مەزن ، واتە پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى ، وەک حزبێکى پێشکەوتوو  لە هەموو ڕوویەکەوە سیماى کوردستانى وەک کۆمەڵگەیەکى پێشکەوتوو و پێکەوەژیان بەرەو قۆناغێکى گەشەسەندوو بردووە ،چونکە ئەرک و بەرپرسیاریەتى پارتى و بارزانى زۆر قورسبوو، بەدڕێژایی مێژوو دوێنێ و ئەمڕۆ شەڕى چەندین دوژمن و داگیرکارى کردووە لە پێناو ئەمڕۆى سەروەرى و شکۆمەندى و دابینکردنى هەموو ئەم دەستکەوتانە 

پارتى بە مێژووییەکى پڕشانازى و سەوەرى هەشت دەیە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان بە هێزوئیرادەى پۆڵایینەوە خاوەندارێتى دۆزى رەواى کورد دەکات ، پارتى جیاواز لە  حزب ولایەنەکانى تر کە لە ڕووى باوەرى نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە لاوازن و زۆرتر حەز و وەلایان بۆ داگیرکەرانە و حزبەکەیان لەسەر بنەماى دروشمى گەورە و زڵ و بێ کردار دروستکراوە و بەڵام هەرگیز دۆزى کورد و مافەرەواکانى بەلایانەوە گرنگ نەبووە و بەڵکو هەمیشە بە چاوێکى کەم بایەخ و بچووک هاوشێوەى نەیارانى کوردستان هەوڵى لاوازکردن  و بچووکردنەوەیان داوە ؛ واتا پارتى وەک داربەروو و ڕیشەدار و لە پێناو ئازادى و دیموکراسى بۆ کوردوکوردستان خەباتى کردووە ، بەدرێژایی مێژوویش بەرۆحێکى کوردانە سنوورە دەستکردەکانى بە شێوەى کردەیی تێکشکاند ، خەباتێکى نەتەوەیی هاوبەشى بۆ مێژووى کورد تۆماڕ کرد 

مێژوویش سەلماندى ئەوەى دەتوانێت لە ئاست بەرپرسیاریەتى و خاوەندارێتى دۆزێکى گەورەى وەک کورد بکات تەنیا پارتى و بارزانییە ، لە رابردووش هەموو ئەو هێزولایەنانە خۆیان تاقیکردەوە ، بەتایبەتى لەکاتى گفتوگۆ ودانووستانەکان لەگەڵ عێراق ، ئەو هێزو قورسایی خۆى بۆ بەرگریکردن لە مافەکانى خەڵکى کورستان سەلماندووە ، پارتى لە هەموو هەلومەرجێکدا پارێزەرى ماف وشکۆى خەڵکى کوردستان بووە ،چونکە ئەم هێزە لە قوڵایی مێژووى خەبات و ئازار و مافخوازیی نەتەوەیکەوە هاتووە ئێستا لە ژێر ڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى شکۆ ى گەل و نیشتیمانەکەى خۆى بەهیچ شتێکى لە دونیا ناگۆڕێتەوە و سازشى لەسەر ناکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP