دواین هەواڵ

ئەو هێزە جەماوەرییەى گرەو وتیڵسمى نەیارانى کوردى بەتاڵکردەوە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

22 کاتژمێر پێش ئێستا

هەر چەندە بەدرێژایی مێژوو نەیارانى کورد بەردەوام و بەهەموو جۆرە چەک و پیلانگێرى و بەکرێگیراوێک هەوڵى لەناوبردن و لاوازکردنى پارتى دیموکراتى کوردستان وەک هێزێکى نەتەوەیی نەک لە چوارچێوەى حزب و ناوچەیەکى جوگرافى دیاریکراو داوە ، بەڵام لەگەڵ هەر پیلانگێرى وگەلەکۆمەکییەک و پەڵاماردانێک پارتى زیاتر لە جاران بەهێزتر لە گۆڕەپانى خەبات و بەرخودان لە پێناو بەدەستهێنانى ماف وخاکى داگیرکراوە ئامادە بووە 
قۆناغ و سەردەمى ئێستا و جۆرى شەڕى گەلى کورد بەتایبەتى لەماوەى 33 ساڵ حکوومڕانى و گۆڕێنى شێوازى خەباتى چەکدارى بۆ شارستانى دیموکراسى لەوەشدا وەک بینرا هەوڵى زۆر درا بۆ تێکدانى ئەزموونى کوردستان و شەڕى کورد دژى کورد ئەوەش بۆ ئەوە بوو بڵێن گەلى کورد توانایی حکوومڕانى نییە و سیمایەکى ناشیرینى پیشانى جیهان بدەن ، لەو پێناوەشدا پارتى بە ڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى کە بونیاتنەرى دیموکراسى و قەوارەى هەرێمى کوردستان لە پێناو بەهێزکردنى پایەتەکانى ئەم حکوومڕانییە هەمیشە باج و قوربانى گەورەى بە پارتى وجەماوەرکەى داوە ، وەک چۆن لە خەباتى چەکدارى خەبات وقوربانى بۆ ڕەتکردنەوەى داگیرکارى و ستەمکارى ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقدا و بەهەمان شێوەش بەخوێن وگیان بەرگرى لەو دەستکەوتانە کردووە و ڕێگەى نەداوە خەونى ناحەزان و داگیرکەران بێتەدى
هەر بۆیە بینمان لە هەڵبژاردنى 11ى11ى 2025 ى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ، پارتى وەک تاکە حزب وپێشەنگ لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق توانى ملیۆنێک دەنگ تێپەڕێنێت ، ئەم سەرکەوتنە ملیۆنییە هەروەها کارێکى سادە نییە بەڵکو بەڵێن و پەیمان و متمانەى جەماوەرى کوردستانە لەگەڵ بارزانى وپارتییدا ،هۆکارى ئەم دەسکەوتە مێژوویی و سەرکەوتنە مێژووییە بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە کە بریتین : 
یەکەم ،، پارتى هەرگیز قسە وبەڵێنێکى نەداوە کە جێبەجێى نەکرد بێت ، هەر وەک چۆن لە کاتى بانگەشەکان هەموو ووتارەکاندا لەسەر ژماردن و پێشکەشکردنى پرۆژە و کردەوە پرۆژەیەکى نوێى بوو ، شۆڕشێکى ئاوەدانى و پڕ دەستکەوت دوور لە درووشم و بەڵێنى بێ کردار ، ئەمەش وایکرد ئەوانەى کە پارتیش نەبوون زیاتر متمانە و دەنگى خۆیان بە پارتى بدەن ، چونکە شێوازى بانگەشەى پارتى جیاواز و شارستانیانە و دوور بوون لە هەر جۆرە دەمارگیرى و هەڵچوون
دووەم ،، کردنەوەى دەیان پرۆژە لەماوەیەکى کورتدا نەک لەسەر ئاستى کوردستان بەڵکو هەموو وڵاتانى ناوچەکە ودوونیایی تووشى سەرسورمان کردەوە ، لەلایەک کردنەوەى پرۆژەى ئاوى خێرا لەماوەیەکى کورت  و کارەباى 24 کاتژمێرى و نەمانى ژاوەژاو و پیسبوونى ژینگە بەهۆى بوونى هەزاران موەلیدە و دەیان پرۆژەى خزمەتگوزارى کە خەونى نەیارانى کوردو ئەم قەوارەیەى شکست پێهێنا
سێیەم ،، ئێستا رۆژ بەرۆژ ژیانى خەڵک بەرەو پێشکەوتنى زیاتر دەچێت و لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى عێراقیش بەهیچ شێوەیەک بەراوەرد ناکرێت ، پشت بەستن بە بەرهەمە ناوخۆییەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت ، هەروەها لە رووى ژینگەییەوە و چاندنى دار و دروستکردنى پشتێنەى سەوزایی هەنگاوى گرنگ و ستراتیژى بۆ هاویشتراوە ،ئەوەش وادەکات کەشوهەواى کوردستان رۆژ بەرۆژ خاوێنتر ببێتەوە و متمانە خەڵکى کوردستان زیاتر ببێت 
چوارەم ،، یەکێکى دیکە لەهەنگاوەکانى حکوومەتى کوردستان دۆزینەوەى بازارە لە دونیاى دەرەوە ، وەک دەبینرێت بەرهەمى جوتیاران هەر لە پەتاتەوە بگرە تا هەنگوین و دۆشاوى تەماتە و هەنار و هەنگویین و دەیان بەرهەمى دیکەى کوردستان ، دەگاتە بازارەکانى وڵاتانى ناوچەکە و ئەورووپا و ئەمەریکا ، ئەمەش سەرکەوتنى گەورەى کوردستانە 
چوارەم ،، ڕێگەوبانەکان کە شادەمارى هاتووچۆ وبازرگانیى هەر وڵاتێکن ، ئەمڕۆ بەشێوەیەکى زۆر پێشکەوتووانە ولەسەر ستاندارى جیهانى دروست دەکرێن ، هەموو ئەمانە دەستکەوتى مێژوویی و گرنگن کە هەموو کوردێکى بەوێژدان شانازیی پێوە دەکات ، بەدڵنییاییەوە ئەم دەستکەوتانە شانازى نەک تەنیا  یەک ملیۆن متمانە و دەنگ بەڵکو شایانى دەیان ملیۆن دەنگن،چونکە لەسایەى خوا و پارتى و بارزانى کوردستان چاوەروانى گەشەسەندن و پێشکەوتنى زیاتر بۆ ئەو جەماوەرە دڵسۆزە
بەدڵنییاییەوە، بارزانى وپارتى ئەم متمانە ودەنگ ملیۆنییە لەبیر ناکات ؛ گشت هەوڵەکانى بۆ ئەوە دەبێت تا ویست وئاواتى لاوان و گشت چین وتوێژەکان لەڕووى ڕەخساندنى هەڵى کار و خزمەتگوزارى و پرۆژەى پێشکەوتووتر لە گشت بوارەکاندا بێنێتەدى و فەراهەمى بکات ؛ بەدڵنییاییەوە پارتى دیموکراتى کوردستان و جەماوەرى کوردستان ئاوێتەى یەکترن و وەک چۆن بارزانى نەمر فەرموویەتى : شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکارى میللەتى خۆى بێت ؛ پارتى زیاتر لە جاران نەک وەک منەت وخەڵات بەڵکو وەک ئەرک وبەرپرسیاریەتى بۆ داهاتوو جێگریان دەکات لە پێناو فەراهەمکردنى ژیانێکى شکۆمەندانە و گەشەندووتر و ئارامتر و سەقامگیرتر .چونکە ئەم دەنگ ومتمانە ملیۆنییە شتێکى سادەیە نییە هەروەها بە ئاسانى لێ دەرباز بین ، خەڵک سەرنجى لەسەر کردەوە و پرۆژە و هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى نەتەوەیی و نیشتیمانییە نەک قسە و دروشمى بێ کردار ؛ هەر ئەوەش بوو کە پارتى توانى گرەو و تێڵسمى دوژمنانى کوردستان بەتاڵ بکاتەوە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP