ماڵی شیعیی یەکێکە لە ماڵە هەرە بەهێزەکان لە عێراقدا ، ئەمە چۆن کراوە؟
شیعەکان عاقڵانە هەمو میکانیزمەکانی سیاسەتکردن پەیڕەویی لێ ئەکەن
کە ئەڵێین میکانیزمەکانی سیاسەتکردن مەبەستمان میکانیزمی شەرعی و ناشەرعیە، قانونی و ناقانونی، فەرمی و نافەرمی .
میکانیزمی دیموکراسی و لە هەمانکاتدا مەزهەبیی.
لە یەککاتدا سوپایان هەیە ،میلیشیاشیان هەیە، حزبی سیاسی مەدەنی و حزبی چەکداری تەقلیدیشیان هەیە.
پەیوەندیان لەگەڵ ئێران و ئەمریکاش هەیە ،لە سەرو بەندی شەڕی ١٢ رۆژە ئێران ئیسرائیل، وەفدیان گەیشتە تەلئەبیب ..
ئەو رۆژەی حەشدیان دروستکرد کەس نەهات بڵێ سوپا هەیە حەشدمان بۆ چیە؟ ئەمە نادەستوریە یان یان ڕماندنی پایەکانی دیموکراسیە.
چونکە زۆر بە سادەیی ئەوان دەزانن لە عێراقدا سیاسەت دەکەن نەک لە سویسرا
خاوەنی مەرجەعیەتن ، لە هەمانکاتدا خاوەنی پەرلەمان و فرە رەنگیی و کوتلەی سیاسی جیاوازن
لەگەڵ مەرجەعیەت و پەرلەمانیشدا هێشتاش خاوەنی مێزێکی بچوککراوەی سیاسی دیکەن بەناوی ئیتاری تەنسیقی کە رۆڵی گەورەی هەیە لە یەکخستنی هێزە شیعیەکان..خاوەنی دەوڵەتن دەستبەرداری دەوڵەتی قوڵیش نەبون بەڵکو ئەوە دەوڵەتی قوڵە حکومەت و دەسەڵاتی بەدەستەوە هێشتونەتەوە
هیچ کەس نایەتە سەرخەت و بە ناوی ڕۆشنبیری و دیدگای دیموکراسی خواز و پەێڕەوی لەدەستور بڵێت ئێمە پارلەمانمان هەیە مەرجەعیەتمان بۆ چیە. یان ئیتارمان بۆ چیە؟
سەرەڕای هەمو خیلافاتیان زۆرینەیان بەشداری حکومەتن و حکومەتەکە بەهی خۆیان دەزانن و ڕەخنەشی دەکەن دەشزانن گەندەڵەو سەرکۆنەشی دەکەن بەڵام بە پێگەو قەڵای خۆیانی دەزانن.
تەنها ئەو کاتە باسی دەستور ئەکەن کە لەبەرژەوەندی خۆیانە یان هەر بەو شێوەیەش تەفسیری ئەکەن. نەک وەک ئەکادیمیستەکانی لای خۆمان دەستوریان کردوە بەشوێنی محاکەمە کردنی خۆمان و لێسەندنەوەی ئەو تۆزە دەسەڵاتەش هەمانە
بە کورتی شیعە کان باش لەوە تێگەشتون سیاسەت لە عێراقدا شەڕی وجودە
شەڕی مانەوە بەرامبەر ئەوانی تر.
ئێمە وەک کورد لە کوێی ئەم تێگەیشتنە تراژیدیە واقیعیەداین بۆ وجودی خۆمان لە عێراقدا؟