پارتی هەمیشە پێشڕەو وبەرەو لووتكە دەچێ
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پارتی هه‌میشه پێشڕه‌و وبه‌ره‌و لووتكه‌یه ده‌چێ
مێژوو و به‌رپرسیاریه‌تی له رۆژه‌سه‌خته‌كاندا و خۆڕاگری و قوربانیدانی ئه‌م ڕێباز‌و قوتابخانه‌ی كوردایه‌تییه كه پارتی و بارزانی وه‌ك چیاكانی كوردستان به پشتیوانی خوا و خه‌ڵكی كوردستان ، به‌دڵنییاییه‌وه هه‌رگیز شكست نانه‌ناس و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ ؛ چونكه به‌م هێز وئیراده‌یه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنان و به‌كڕێگیراوان بووه‌ته‌وه ، چونكه ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانین ، پارتی تاكه حزبه كه به‌هێز و ئیراده‌ی پۆڵاینه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر پیلانگێری و سته‌مكاری ناحه‌زان و دوژمنانی كوردستان ده‌بێته‌وه و كه دژی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و بۆیه،سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسووده‌یی ڕۆحی شه‌هیدان و دڵنییاییه بۆ ئێستا و ئاینده‌یه
به‌هێزی پارتی كاریگه‌ری له سه‌ر سه‌نگی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێت
به‌هێزبوونی پارتی ، ده‌بێته هۆی به‌هێزتر بوونی گه‌لی كورد و كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی داده‌نێت و ناچاریان ده‌كات پابه‌ندی ده‌ستوور و فیدڕاڵێ و مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بن ؛ چونكه وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت : چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانی عێراق ، جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره ؛ به‌تایبه‌تی كه پارتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر هه‌میشه سه‌ربه‌خۆ بووه له بڕیاردان و به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست بۆ به‌رگریكردن له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه‌ره‌واكانی ، پارتی هه‌میشه پێشه‌نگ بووه وه‌ك قه‌ڵغانێك بووه بۆ كورد وكوردستان به‌رامبه‌ر دوژمنان و به‌كرێگیراوانیان ؛ چونكه مێژوو سه‌لماندوێتی هه‌ر پارتییه ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان بكات له عێراق و ناوچه‌كه‌دا ، به‌تایبه‌تی توانیوێتی له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان بگه‌ێنێته لووتكه ، ئه‌وه‌ش ئه‌و توخمه ستراتیژی و گرنگه‌ی پارتی و بارزانییه و پێوسته هه‌موو كورد سوودی لێوه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بێنێت ؛ به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕووداو وپێشهاته‌كاندا
سه‌ركه‌وتنی پارتی ، پاراستی خاكی كوردستان و گه‌لی كورده
به پێی هه‌موو به‌ڵگه مێژوویییه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌هێزبوونی واته سه‌ركه‌وتنی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و پارێزراو بوونی خاك و قه‌واره‌ی كوردستان و ئینجا دڵنییایی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنی ؛ چونكه ته‌نیا پارتی پارێزه‌ری دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان ،بۆیه سه‌ركه‌وتنی پارتی واته ڕێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و ماندووبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی پڕشانازی پارتی ، تاكه حزبه پارێزگاری له جوگرافیایی و قه‌واره‌ی كوردستان كردووه ، بۆیه ئێستا زه‌رووره‌تێكی مێژوویی وبه‌رپرسیاریه‌تیی و وه‌فادارییه كاتێك خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ و متمانه‌ی خۆی به لیستی 275ی پارتی بده‌ن ، ئه‌وه‌ش دڵنییاییه بۆ ئێستا و داهاتووی دۆزی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان وخاكی كوردستان