هەرێم نیوز
موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند مەرجەکانی تاران بە واشنتن گەیەندراون، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیاردان دەستەوەستانە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی 9ـی 2026، موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاهین مستەفایێڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان ڕایگەیاند، ترەمپ لە چەقبەستووییدا گیریخواردووە و نە دەتوانێت دانوستان بکات و نە شەڕ بکات.
ئاماژەی بەوەش کراوە، ڕەزایی ڕوونی کردووەتەوە کە ئەمریکا بەهۆی نائومێدبوونی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، پەنای بۆ سەپاندنی گەمارۆی ئاسمانی بردووە.
لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتوو، ئەم لێدوانەی ڕەزایی لە کاتێکدایە تاران چاوەڕێی وەڵامی فەرمیی ئەمریکایە سەبارەت بە پێشنیازێک کە تێیدا داواکراوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ جەنگ ڕابگیرێت و گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵبگیرێت لە بەرامبەر دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، هەرچەندە ترەمپ بە ئاشکرا ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە.