دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسێکی باڵای سعودیە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە عێراق کردووە

هەرێم نیوز

کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، بەرپرسێکی باڵای سعودیە پەیوەندی بە بەرپرسێکی عێراقییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی لەو لایەنانە دەدات کە لە پشت هێرشەکەی پێنجشەممەوە بوون کە کرایە سەر هێڵی نەوتی سعودیە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و بێدەنگیی بەغدا
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمریکی لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ئاشکرای کردووە، لە دوای بە ئامانجگرتنی بۆریی نەوتی سعودیە لەلایەن میلیشیاکانی عێراقەوە، بەرپرسێکی باڵای سعودیە پەیوەندیی بە بەرپرسێکی عێراقییەوە کردووە، بە توندی قسەی لەگەڵ کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی وەڵامی دەبێت بۆ ئەو هێرشە و لەو لایەنانە دەدات کە لە پشت هێرشەکانەوەن.

عێراق بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نەکردووە.

پاشخانی هێرشە هاوبەشەکانی واشنتن و ڕیاز
لە ٢٨ی تەممووزی ڕابردوودا، سعودیە و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر بنکەکانی میلیشیا عێراقییەکان و زیانێکی زۆریان پێگەیاندن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP