دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: هەر وڵاتێکی ئەوروپی بەشداری لە هێرش بکات، بنکەکانی ئەمریکا تێیدا دەکەینە ئامانج

هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا و ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵەتی بەشداربوونی هەر وڵاتێک لە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا دەکەنە ئامانج.

هۆشداریی تاران بۆ وڵاتانی ئەوروپی
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێز و یەکگرتوویی گەلی ئێران هۆکاری بەرگریی سەرسەختی وڵاتەکەیانە و تا ئێستاش تاران توانیویەتی سەرجەم نەخشەکانی نەیارانی پووچەڵ بکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێک لە ئێران بترسێت، مەگەر ئەوەی ئاسمانی خۆی بۆ ئەمریکا بکاتەوە تا لەو ڕێگەیەوە هێرش بکاتە سەر خاکی ئێران.

هەڵوێستی ئێران لەسەر شەڕ و بەرگریکردن
ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوەش دا، وڵاتەکەی دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تەنیا مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگریکردن بەکارهێناوە.

جەختیشی کردەوە کە تاران بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادات هاوکێشەی شەڕ بە مەرجەکانی لایەنی دەستپێشخەر یەکلایی ببێتەوە یان کۆتایی پێ بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP