دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

تاران کوێت و بەحرەین بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشەکانی ئەمریکا و کوێتیش قوربانییەکانی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

کێشمەکێش و پێکدادانە سەربازییەکانی ناوچەی کەنداو گەیشتنە بەرزترین ئاستی مەترسیدار؛ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی هەردوو وڵاتی کوێت و بەحرەینی بە بەرپرسیار زانی لەو هێرشانەی کراونەتە سەر قووڵایی خاکی وڵاتەکەی، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تاران هێرشێکی مووچەکیی توندی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانیی و دەریاییانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد کە کرانە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە گەرووی هورمز و تاوەرێکی پێوەندیکردن لە ناو دوورگەی قشم.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: "حکوومەتی کوێت و بەحرەین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ڕوون بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ئەستۆ دەگرن؛ چونکە خاک، ئاسمان و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەوان بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپراسیۆنە هێرشبەرییەکانی سوپای ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی بەکارهاتوون."

تاران دووپاتیشی کردووەتەوە کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و سەرچاوەی هێرشەکان لە هەر کوێیەکی کەنداو بێت، دەیکاتە ئامانج.

کوژراو و بریندار لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کوێت
لەسەر ئاستی بەرانبەر و بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دەرەنجامە پڕ زیانەکانی هێرشە مووچەکەیییەکەی شەوی ڕابردووی ئێرانی بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کوێت، لە ئەنجامی کەوتنی مووچەکەکانی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت، کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون، هاوكات زیانی ماددیی زۆر گەورە بەر چەندین دامەزراوەی هەستیاری ناو فڕۆکەخانەکە و بارەگای شاندە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان کەوتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP