دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

هەرێم نیوز

بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئاستەنگە داراییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان بگاتە بەغدای پایتەخت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، بەپێی زانیاریەکان، شاندێکی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە:
• کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت.
•د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
• ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران. سەردانی بەغداد دەکەن.

ئەم شاندە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵ کۆدەبنەوە و تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانیان تایبەت دەبێت بە دۆزینەوەی ڕێگایەکی خێرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و تەنانەت زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنەکە لە داهاتوودا.

پێوەندیی ڕاستەوخۆی نەوت بە مووچەی فەرمانبەرانەوە
شارەزایانی ئابووری و سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گەیشتن بە ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، کاریگەریی ئەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر دابینکردنی مووچەی خەڵک و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت؛ چونکە بەم هەنگاوە داهاتی گشتیی عێراق زیاد دەکات و بەغدا ناچار دەبێت لە کاتی خۆیدا شایستە داراییەکان و مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

پێشتر قەبارەی هەناردەکە لە دەوروبەری ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بوو، بەڵام بەهۆی مەترسیی هێرشەکان، کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت ناچار بوون بەشێکی زۆری کارەکانیان ڕابگرن، بەمەش ئاستی هەناردە گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی کە تەنها ٢٠ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بۆیە حكوومەتی هەرێم دەیەوێت لە ڕێگەی بەغداوە زەمینەیەکی ئارام بۆ گەڕانەوەی کۆمپانیاکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بڕەخسێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP