دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

دووەم حاجیی هەرێمی کوردستان لە دوای تەواوکردنی فەریزەی حەج لە مەککە کۆچی دوایی کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی دووەم حاجیی کوردی لە شاری مەککەی پیرۆز لە دوای تەواوکردنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ، یاسین ڕەجەب خەمۆ ڕێکانی، کە تەمەنی ٧٠ ساڵ بوو و دانیشتووی قەزای خەباتی سەر بە شاری هەولێر بوو، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

ئەم حاجییە پێش پێشهاتەکە، پڕۆسە و فەریزەی حەجی بە تەواوەتی کۆتایی پێهێنابوو.

دوای ئەم ڕووداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە پەیامێکی فەرمیدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵە و خانەوادەکەی کرد، و داوایان لە خوای مەن کرد کە جێگەی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە کەسوباتی بدات.

هاوكات، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە،، کە بڕیارە دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان و ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەری، تەرمی کۆچکردوو لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP