هەرێم نیوز
ئیڤانکا ترەمپ، کچی سەرۆکی ئەمریکا و جارید کۆشنەری هاوسەری، ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی گەشتیاریی زەبەلاح بە گوژمەی ١.٥ ملیار دۆلار لەسەر دوورگەی "سازان" لە ئەلبانیا، کە بۆ چەندین دەیە بەهۆی مێژووە سەربازییە نهێنییەکەیەوە بە ڕووی جیهاندا داخرابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی 6ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە ئەم پڕۆژە گەورەیە دەبێتە هۆی گۆڕینی تەواوەتیی دوورگەکە لە قەڵایەکی سەربازیی داخراوی سەردەمی جەنگی ساردەوە، بۆ یەکێک لە ڕاقێترین و گرانبەهاترین ناوچە گەشتیارییەکانی دەریای ناوەڕاست.
ئیڤانکا ترەمپ ئاشکرایکردووە،، کە بیرۆکەی پڕۆژەکە لە گەشتێکی مەلەکردنی بێ پلانی ئەوانەوە بۆ دوورگەکە سەری هەڵداوە.
پلانە داڕژێندراوەکەش دروستکردنی چەندین هۆتێل و هاوڵاتەهەواری نێودەوڵەتی، ڤێلای تایبەت و بەندەرێکی مۆدێرن بۆ یەختە گرانبەهاکان لەخۆ دەگرێت؛ ئەم وەبەرهێنانەش بە گەورەترین پڕۆژەی مێژووی گەشتیاریی ئەلبانیا دادەنرێت و پێشبینی دەکرێت کێبڕکێی ناوچە بەناوبانگەکانی وەک ڕیڤێرای فەڕەنسی و ئیتاڵی بکات.