دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان زانیاری لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەخاتە ڕوو

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێشنیازەکەی ئەمریکایە بۆ ڕاگرتنی جەنگ و چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە وەڵامەکەی بداتەوە، هاوکات گەشبینیی خۆیشی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەربڕی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی 5ـی 2026، تاهیر ئەندرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی پابەندە بە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و بە گەشبینییەکی هۆشیارانەوە دەڕوانێتە پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا ناتوانرێت بە وردی دیاری بکرێت کە ئەمریکا و ئێران تا چەند لە ڕێککەوتن نزیک بوونەتەوە، بەڵام پێشوازی لەو ڕاپۆرتانە دەکەن کە باس لە ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەن. جەختیشی لەوە کردەوە، کە پاکستان وەک نێوەندگیرێک ناتوانێت وردەکاریی دانوستانەکان ئاشکرا بکات، ئەمەش لەپێناو پاراستنی متمانەی هەردوولا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە شوێنی واژۆکردنی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە، ئەندرابی ڕایگەیاند: "نازانین ڕێککەوتنەکە لە کوێ واژۆ دەکرێت، بەڵام ئەگەر لە ئیسلام ئاباد بێت، ئەوا جێگەی شانازییە بۆ ئێمە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP