دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرلەمانی عێراق کارنامەی حکومەتی عەلی زەیدی پێشکەش بە پەرلەمانتاران دەکات

هەرێم نیوز

پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە دانیشتنی ژمارە 23ی خۆی هێنا و سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، کە کارنامەی حکومەتی پێشنیارکراوی عەلی فالح ئەلزەیدی، بۆ پێداچوونەوە ڕادەستی ئەندامانی پەرلەمان دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی 5ـی 2026، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کە پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی، کۆتایی بە دانیشتنی ئەمڕۆی هێناوە. لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کردووە، کە پەرلەمان ئەو بەرنامە حکومییە وەردەگرێت کە لەلایەن عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوەوە پێشکەش کراوە، و ئەمڕۆ یان سبەی بەسەر ئەندامانی پەرلەماندا دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی تێبینییەکانیانی لەسەر بخەنە ڕوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان لیژنەی یاسایی ڕاسپاردووە تاوەکو بۆچوونی یاسایی خۆیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی شارستانیی فیدراڵی پێشکەش بکەن، بەر لەوەی سوێندی دەستووری لەبەردەم پەرلەمان بخۆن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP