هەرێم نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی وەزارەتەکان و میکانیزمی دابەشکردنیان لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراقدا ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی 5ـی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی وەزارەتەکان و شێوازی دابەشکردنیان لە کابینەی نوێی حکومەتدا ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر دروستکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان لەنێوان کوتلە سیاسییەکاندا، لەگەڵ دانانی پێوەر بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکان، بە جۆرێک کە هاوسەنگیی سیاسی و لێهاتوویی کارگێڕی دەستەبەر بکات.
لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان یەکلاکردنەوەی وەزارەتە سیادی و خزمەتگوزارییەکان و میکانیزمی بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە بەشداربووەکان لەخۆ دەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە فشارەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی داهاتوودا لە هەڵکشاندایە.